پرسیار / خۆت به خوێنه‌ران بناسێنه
جه‌مال / من ناوم جه‌مال احمد محمد ه له‌دایکبویی شاری کفریم و ئێستا وا 10 ساڵه له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ بوومه له شاری میونشن
پرسیار / له که‌یه‌وه خولیای یاری بۆکسێنی
جه‌مال / هه‌ر له منداڵیمه‌وه خولیای وه‌رزش بووم و به تایبه‌تی یاری بۆکسێن، پێشتر یاری تۆپی پێم ده‌کرد له یانه‌ی کفری و له ساڵی 1991 ه‌وه
ده‌ستم به یاری کیک بۆکسێنگ کرد هه‌ر له شاری کفری تاکو ساڵی 1999 و پاشان له هه‌نده‌ران به‌رده‌وامیم به‌و یاری دا و له
ساڵی 2002 ه‌وه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتیم له شاری میونخ کرد
و له ساڵی 2003 له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا پله‌ی یه‌که‌مم به‌ده‌ست هێنا و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش پله‌ی دووه‌مم به‌ده‌ست هێنا
پاشان له ساڵی 2004 توانیم زیاتر له 20 یاری بکه‌م له یاری کیکبۆکس و تایبۆکس و توانیم لهههمویدا سه‌رکه‌وتوو بم و
له‌یاری بۆکس دا له‌سه‌ر ئاستی میونخ پله‌ی یه‌که‌م به ده‌ست بێنم
هه‌ر له ساڵی 2004 دا توانیم له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا پله‌یی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنم
له ساڵی 2005 دا له پاڵه‌وانێتی سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا توانیم پله‌یی یه‌که‌م به ده‌ست بێنم و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش پله‌یی سێ یه‌م به‌ده‌ست بهێنم
له ساڵی 2006 دا توانیم له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنم و به‌باشترین یاریزانی کیک بۆکس هه‌ڵبژێردرام له کێشی 64 کیلۆگرام دا
له‌ساڵی 2007 دا به هۆی پێکانه‌وه بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ دوور بووم له یاری به‌داخه‌وه
له‌ساڵی 2008 دا توانیم له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا پله‌یی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنم
و له یاری تای بۆکس پله‌یی سێهه‌مم هێنا
له‌ساڵی 2009 دا له‌گه‌ڵ یاریزانانی به‌ناوبانگی جیهاندا یاریم کرد وه‌کو مارۆس پاچانی سلۆڤاکی و توانیم یاریه‌که به‌رمه‌وه‌و و
مانگی تهمموز 7 دیسانه‌وه پله‌یی یه‌که‌مم له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ست هێنا
پرسیار / یاری داهاتووت که‌ی ده‌بێت
جه‌مال / یاری داهاتووم له 25/9/2009 له‌شاری میونخ له ئه‌ڵمانیا یاریم هه‌یه له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی یه‌که‌می سه‌ر ئاستی ووڵاتی ئیتاڵیا و
ئێستا وا خه‌ریکی خۆ ئاماده‌کردنم بۆ ئه‌و یاریه
پرسیار / چه‌ند جار له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا و جیهاندا پله‌یی یه‌که‌مت به‌ده‌ستی هێناوه
جه‌مال / تا ئێستا 13 جار له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا پله‌یی یه‌که‌مم به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش یه‌ک جار دووه‌م بووم ویه‌ک جار سێ یه‌م بووم
له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا تا ئێستا سێ جار به‌شداریم کردووه یه‌ک جار پله‌یی یه‌که‌مم له کیکبۆکس به‌ده‌ست هێناوه له ساڵی ساڵی 2004 بوو
وه جارێکی تریش هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان له کیکبۆکس پله‌یی سێهه‌مم به‌ده‌ست هێنا له‌ساڵی 2008 دا بوو
وه له یاری تای بۆکس پله‌یی دووه‌مم له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ست هێنا
پرسیار / تا ئێستا کۆی گشتی چه‌ند تاریت کردووه
جه‌مال / زیاتر له 70 یاری ئهماتێورم کردووه و و له 63 یاریدا سه‌رکه‌وتوو بوومه‌و و کۆی گشتی 23 یاری
پرۆفیم کردووه و له 18 یاری دا سه‌رکه‌وتوو بوومه‌و له 1 یاریدا به‌رانبه‌ر بووم و له 4 یاری دا
دۆڕاوم به‌داخه‌وه
پرسیار / یاریه‌کانت له کوێ ئه‌نجام ده‌درێت
جه‌مال / زۆربه‌ی یاریه‌کانم له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بووه بۆ نموونه
له‌ووڵاتانی بلجیکا – فر‌نسا – ئیسپانیا – سلۆڤینیا – نه‌مسا – ئیتاڵیا – کرواتیا – دانیمارک – سلۆڤاکیا – بریتانیا – سویسرا – پۆلۆنیا – ڕوسیا – ئۆکرانیا – بۆسنا – چیک
و چه‌ند ووڵاتێکی تر
پرسیار / بۆ چی ووڵاتێک یاریت کردووه و له ژێر چی ئاڵایه‌کدا جه‌نابت یاری ده‌که‌یت
جه‌مال / هه‌رچه‌نده من بۆ ووڵاتی ئه‌ڵمانیا یاریم کردووه به‌ڵام له هه‌موو یاریهکانمدا به ئاڵای کوردستان ه‌وه چوومه‌ته سه‌ر بازنه‌ی یاری و هه‌موو ئه‌و
یاریانه‌ی که پرۆفین که کۆی 23 یاریه له ته‌له‌ڤزیۆن ڕاسته‌وخۆ په‌خش کراوه
پرسیار / داواکاری جه‌نابت بۆ خوێنه‌رانی زه‌نگه‌نه چیه
جه‌مال / هانی لایه‌نگران و دۆستانی خۆم ده‌ده‌م و داوا له ڕه‌هه‌ندی کوردی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌که‌م که بێن بۆ پاڵپشتی یاری داهاتووم
له 25 ی ئه یلوول له شاری میونخ ئه‌نجام ده‌درێت
پرسیار / به‌رنامه‌ی داهاتووت چیه و ئایا ئه‌ته‌وێت بۆ کوردستان یاری بکه‌یت
جه‌مال / هیوادارم له داهاتوودا بتوانم خزمه‌تی ووڵاته‌که‌م بکهمو یاری بۆ کوردستان بکه‌م و بتوانم ئه‌و یاریه له کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی بڵاو بکه‌مه‌وه چونکه من ئێستا خاوه‌نی چه‌ندین بڕوانامه‌ی جیهانیم و له سه‌ر ئاستی جیهاندا له بواری یاریه‌که‌ی خۆمدا زۆر ناسراوم
ئیتر هیوادارم و داواکارم له‌هه‌موو وه‌رزش وانانی کوردستان که بۆ هه‌رچی ووڵاتێک و له چی بوارێک‌دا یاری ده‌که‌ن که هه‌میشه
هه‌وڵ بده‌ن به ئاڵای کوردستانه‌وه یاری بکه‌ن و هه‌ریه‌که‌و له بواری خۆیدا خزمه‌ت به‌و میلله‌ته بکات
هه‌روه‌ها ڕێزی تایبه‌تیم بۆ سایتی زه‌نگه‌نه هه‌یه و سوپاسی خوێنه‌رانی ده‌که‌م که کاتیان ته‌رخان کرد و ئه‌و چه‌ند دێڕه‌یان ده‌رباره‌ی من خوێنده‌وه هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتو بن
تێنینی ده‌توانن له‌م لینکه‌ی خواره‌وه هه‌موو وێنه‌کانی کاک جه‌مال ببینن
http://jemal.zangana.be
5/9/2009
ئه‌ڵمانیا

