الرئيسية » نشاطات الفيلية » كۆنگره‌ی تایبه‌ت به كه‌مینه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بوو

كۆنگره‌ی تایبه‌ت به كه‌مینه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بوو

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 09/12/2008 له هۆڵی 2A ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌سه‌رپه‌رشتی لۆرد دێڤد ئالتۆن
لۆرد هیلتۆن
په‌رله‌مانتار ئاندرۆ كێنتن
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا
كۆنفراسێكی سه‌ركه‌وتووی ده‌رباره‌ی كه‌مینه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌برد.

هه‌ر وه‌كو له بانگه‌وازی به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه‌دا ڕامانگه‌یاندبوو، ژماره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه و بابه‌تی تایبه‌تمه‌ند ده‌رباره‌ی كه‌مینه‌ ئاینیه‌كان پێشكه‌ش كران، له‌وانه‌ش ئێزیدی، مه‌ندائی، كوردی فه‌یلی، كریستیان و جوله‌كه.

ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئاماده‌بوون:

1- گریگۆری ستانتن، سه‌رۆكی چاودێری جه‌نه‌ساید. له ئه‌مریكاوه هاتبوو.
2- نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌ریتانیا.
3- د. مونیره ئومێد، سه‌باره‌ت به فه‌یلییه‌كان
4- دێڤد ساسۆن، كۆممێنته‌كانی سه‌باره‌ت به جۆله‌كه‌كانی عێراق
5- هه‌ڤاڵ عاكیف، نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان.
6- د. له‌یلا ئه‌لرومی له ڕێكخراوی مافی مرۆڤی مه‌ندائیه‌كان.
7- لێكۆڵه‌ر نیكۆلا كرێڤن، له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی مه‌ندائی له سوریا.
8- تۆما، سه‌رۆكی قه‌شه‌كانی كڵێسای سوریا.
9- ف ر. خۆشئابا جۆرجیس، كڵێسای كۆنی ڕۆژهه‌ڵات.
10- ناڤیل كێرك سمیث، به‌ڕێوه‌به‌ری نیشتمانی یارمه‌تیدانی “كڵێسا پێویستیه‌تی” له به‌ریتانیا.
11- عه‌دنان كۆچه‌ر، سه‌باره‌ت به كورده ئێزیدیه‌كان.
12- د. سامی ئه‌لخیامی، سه‌فیری سوریا له به‌ریتانیا. كه به‌داخه‌وه ئاماده‌ نه‌بوو.

ئه‌مه‌و وێڕای چه‌ندین وتار و تێهه‌ڵچوون و تێبینی و پێشنیازی ئاماده‌بووان.

شایه‌نی باسه نزیكه‌ی 100 كه‌س له خه‌ڵكی بژارده ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوون، كه له نێوانیاندا ته‌نها نزیكه‌ی 20 كوردێك ده‌بینران. وێڕای ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره كه ڕۆژنامه‌ی حوریه‌ت و میللیه‌ت و كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی توركی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوازه بن.

ده‌ره‌نجامی كۆنگره‌كه پۆزه‌تیف بوو و جه‌خت له‌سه‌ر برایه‌تی و دادوه‌ری و هاوڵاتیبوون كرایه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی به‌ریتانیا كرا كه فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ باشكردنی بارودۆخی كه‌مینه‌كان له عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا.


ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا

ئه‌مه‌ خواره‌وه‌ش چه‌ند دیمه‌نێكی كۆنگره‌كه‌ن