الرئيسية » مقالات كردية » سازبوونی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و، داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان، وه‌رامێکی به‌جێ

سازبوونی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و، داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان، وه‌رامێکی به‌جێ

کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
Kurdistan National Congress (KNC)
Kongrey Nîştmanîya Kurdistan
WKA, Palingswich House, 241 king Street, London,
W 6 9 L P, U K. E-mail; wka@knc.org.uk


گه‌لی بنده‌ست و خۆڕاگری کورد!
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان!
پارتی و رێکخراوه‌ی رامیاری وناڕامیاریی کوردستان!
ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژییه‌که‌ی 28/7/2008 ی شاری که‌رکووک، وه‌رامێکی ئاشکرا و رۆنی داگیرکه‌رانی کوردستان بوو به‌ داخوازییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد. وه‌رامی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی سوننه‌ و شیعه‌ و ترکمان بوو، که‌ به‌سایی ده‌سه‌لاتدارێتیی کورده‌وه‌، حکوومه‌تی نوێی عێراقیان بۆ دامه‌زرایه‌وه و، بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات‌، چه‌ند ساڵێک سه‌رکرده‌یه‌تیی کوردیان، به‌ درۆشمی درۆزنانه‌ی ”برایه‌تی” و ”ئاشتی” و ”عێراقی وه‌کیه‌ک و یه‌کسان”، ته‌فره‌ دا.
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، هه‌ر له‌ یه‌که‌م رۆژانی دامه‌زرانی ”هه‌رێمی ئاسایش” ه‌وه‌، تاکو ئه‌مڕۆ، به‌رده‌وام داوای له‌ سه‌رکرده‌یه‌تیی پارتی و یه‌کێتیی کردووه‌ که‌ ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌ له‌ده‌ستنه‌ده‌ن و، بیخه‌نه‌ خزمه‌تی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه‌. فریوی واده‌ و به‌ڵێن و په‌یامی به‌ڕواڵه‌ت دۆستانه‌ی داگیرکه‌ران و، به‌کرێگیراوانیان نه‌خۆن. ئێستاش، کات له‌ده‌ستچووه‌ و، ره‌وتی رووداوه‌کان، زۆر به‌خێرایی له‌زیانی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ڕۆنه‌ پێش. پیلان و گه‌له‌کۆمه‌ی هاوبه‌شی داگیرکه‌رانی کوردستان و، عه‌ره‌بی سوننه‌ و شیعه‌ و ترکمان، له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد و، پاشماوه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌ باشووری کوردستان ده‌ستیپێکردووه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوا له‌ YNK و PDK ده‌که‌ین، له‌باتی چاوسۆرکردن و، هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌ رۆناکبیر و نیشتمانپه‌روه‌ران و رۆڵه‌کانی دڵسۆزی کورد، هه‌ست به‌ گه‌وره‌یی پیلانی داگیرکه‌ران بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و، چاره‌نووس و هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن و، له‌و راستینه‌یه‌ بگه‌ن، که‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوورییان، ته‌نیا له کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و، له‌‌نێو‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا ده‌پارێزرێت و، ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت.
نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی باشده‌ناسێ و، له‌مێژه‌ له‌و راستینه‌یه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ ئاوڕوو و که‌سایه‌تی و، سامان و، داخوازییه‌کانی، ته‌نیا له‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و، پارتی دێمۆکراتی کوردستان پێویسته، له‌ راستا و هێڵی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌ڵبگرن و، رێز و متمانه‌ی گه‌لی کورد بۆ لای خۆیان رابکێشنه‌وه‌ و، گه‌لی کورد له‌ دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیدا به‌شداربکه‌ن.
سازبوونی به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی که‌ پێکبێت له‌ هه‌موو لایه‌نی کوردی و، کوردستانیی، له‌دوری درۆشم و به‌رنامه‌ی ”رفراندۆم بۆ کوردستان” و، ”سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان”، وه‌رامێکی به‌جێ و نه‌ته‌وه‌ییه‌ بۆ ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکووک و، پیلان و گه‌له‌کۆمه‌ی داگیرکه‌ران!

سه‌رکه‌وێ خه‌باتی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا!

بژی ئازادی، بژی سه‌ربه‌خۆیی، بژی کوردستان!


کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
29/7/2008

KNC 0044 – 208 748 78 74 E –post; KNC@ribrahim.de
P.B. 205 Holmlia 0049 – 82 33 61 21 post@kncscandinavia.com
1204 Oslo, Norway 0047 – 93 83 99 53 www.kncscandinavia.com