الرئيسية » مقالات كردية » بروسكه‌ی ماته‌مینی به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ری كورد ناجی ئاكره‌یی

بروسكه‌ی ماته‌مینی به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ری كورد ناجی ئاكره‌یی

به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و خه‌باتكاری گه‌له‌که‌مان ناجی ئاكره‌ییمان پێ گه‌یشت. ناجی ئاكره‌یی یه‌كێ بۆ له‌ دۆسته‌ هه‌ر نزیكه‌كانی ناوه‌نده‌كه‌مان و به‌ به‌رده‌وامی پشتگیری له‌ كێشه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ی كردوه‌. كۆچی دوایی به‌ڕێز ناجی ئاكره‌یی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان و دۆستایه‌تی نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه. ناجی ئاكرەیی به‌ زمانی عه‌ره‌بی چه‌ندین بابه‌تی بڵاوكردۆته‌وە، که‌ تیایاندا به‌رگری له‌ كێشه‌ی گه‌له‌‌که‌مان و که‌سوكاری ئه‌نفالكراوەكان كردوە.‌.
به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ناوه‌ندی چاك پرسه‌ وسه‌رخۆشی به‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سو كار و دۆستانی هێژا ناجی ئاكره‌یی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌شداری خۆمان له‌و ڕوداوە دڵته‌زێنه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نین.

ناوه‌ندی چاک
2.6.2008

www.chak.be
www.chaknews.com