مام جه‌لال نه(خه‌تی سوره) و نه(خه‌تی سه‌وزه) و نه(خه‌تی زه‌رده) و نه(خه‌تی گشتی)یه. مام جه‌لال، ئه‌و ڕێبه‌ره سیاسیه‌ی شۆڕشه، که‌هه‌میشه به‌رئاگردانی شۆڕشی بهشهوچهرهی باوه‌ڕێکی سیاسی ڕۆشن و قسه‌ی نه‌سته‌ق و نوکته‌ی شیرنتر له سجوق گه‌رم کردۆته‌وه.
مام جه‌لال، سیاسیه‌کی تیکۆشه‌ری، خه‌باتی رزگاری نیشتیمانیی، مه‌زنترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆی دنیای، سه‌رده‌می دیموکراسی جیهانی و گلۆبالیزمه. مه‌زنترین سه‌رکرده‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، سه‌رکرده‌یه‌ک که‌هه‌موان ده‌توانن له‌مه‌ترسیدارترین وڵاتی دنیادا و له‌پێناوی سه‌لامه‌تی و ته‌ناهی و مافهکانیادا، به‌چوون یه‌کی په‌نای بۆبه‌رن.
مام جه‌لال، به‌درێژایی ته‌مه‌نی سیاسی خۆی خه‌باتی کردووه له‌پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و دیموکراسی و یه‌کسانی هه‌موان له‌به‌رده‌م یاسادا، به‌خودی خۆشیه‌وه،ئه‌ی که‌واته به‌کام پێوه‌ر مام جه‌لال خه‌تی سوره؟.
مام جه‌لال به‌درێژایی باوه‌ڕه سیاسیه گه‌شاوه‌کانی خۆی، دژی هه‌ڵاوێرکردنی تاکه‌کان و پیرۆزکردنی یه‌ک باوه‌ڕی ئاینی و سیاسی و ئه‌تنی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدلۆجی بووه، دژی باڵا کردن و پیرۆزکردن و لۆیاڵێتی کوێرانه بووه، بۆ یه‌ک سه‌رکرده و یه‌ک بنه‌ماڵه و یه‌ک بیرباوه‌ڕی سیاسی،دژی زاڵکردنی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و قۆرخکردنی فه‌رمانڕه‌وایی و سیاسه‌ت و حزبایه‌تی بووه، بۆ یه‌ک به‌ره‌باب و تیره و تایه‌فه و پارت و بگره نه‌ته‌وه‌ش. ئه‌ی که‌واته به‌کام لۆژیک ئه‌م سه‌رۆکه ده‌کرێت بکرێت به‌خه‌تی سور؟
مام جه‌لال، به‌وه له‌ئه‌وانی دیکه جیاده‌کرێته‌وه، که‌به‌درێژایی ته‌مه‌نی شۆشی کورد باره‌گا و ماڵ و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی، له‌ماڵ و باره‌گا و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و شۆڕشه جیانه‌کردۆته‌وه. به‌رگی تێکۆشانی زه‌وه‌ندی مام جه‌لال به‌درێژایی شۆڕشه‌کانی کورد، به‌رگیک بووه خاکی، خاکیتر له‌به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی.
مام جه‌لال، باوکی خێزانیک بووه ناوی شۆڕش،کوڕ و کچه‌کانی پێشمه‌رگه و به‌هه‌زاران،مامی گه‌وره‌ی حزبیکی سیاسی نوێخواز و کوردایه‌تیه‌کی پێشکه‌وتوخوازه،لهتوڕهبوونی ساتێکیدا به‌خشنده‌یی ساڵێکی ده‌ته‌قێته‌وه،شۆڕش ده‌ڵی: ته‌نگانه‌کان چه‌نده به‌ریان کورت بووبێت، ئه‌و هێنده پشوی درێژ…هه‌لومه‌رجه‌کان چه‌نده سه‌خت بووبن، ئه‌و ئه‌وه‌نده دلۆڤان…گرێ کوێره‌کان چه‌نده ئاڵۆزبووبن ئه‌و ئه‌وه‌نده حه‌کیم.
مام جه‌لال پارێزه‌ره، ته‌نانه‌ت پاریزه‌ری ئه‌وانه‌شه که‌ده‌ستی تانه‌یه‌کی چڵکنیان له پۆشاکی سپی به‌خشنده‌یی ئه‌و داوه.
گرفتی مام جه‌لال لهئیمڕۆدا ئه‌وه‌یه که‌سه‌رکردایه‌تی حزبیک ده‌کات،حزبیک بچوکتر له ڕوانینه سیاسیه‌کانی ئه‌و، حزبێک که مام جه‌لال هه‌رچیه‌ک بکات، ئه‌و حزبه ناگاته داوێنی بیرکردنه‌وه کوردستانی و نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆییه‌کانی ئه‌و. حزبیک که‌مام جه‌لال هه‌وڵده‌دات هه‌موو (خه‌ته تۆخکراوهکان) و (پیرۆزبونێکی ڕه‌ها)ی تێدا کاڵ بکاته‌وه، به‌پیرۆزکردنی ڕه‌های خودی خۆشیه‌وه! که‌چی حزب ده‌خوازێت ئه‌وی سه‌رۆکی مه‌زن له‌خه‌تی سوردا بچوک بکاته‌وه!
مام جه‌لال له‌نێو یه‌کێتیدا جگه له(یه‌کیه‌تی نیو یه‌کێتی) نه‌بێت، هیچ شتێکی دیکه، به(بڤه) و (خه‌تی سور) نازانێت!مام جه‌لال به‌ده‌نگی به‌رز و له‌سه‌ر سه‌ره‌کیترین مینبه‌ری یه‌کیتییه‌وه هه‌میشه دووپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه (که‌هیچ که‌سێک پیرۆز نییه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌نه‌توانین قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین). که‌چی مه‌کته‌بی سیاسی و وته‌بێژه‌که‌ی بۆ پاساودانه‌وه‌ی تێکدانی ڕیزه‌کانی نێو یه‌کێتی و بۆ دیزه به‌ده‌رخۆنه‌کردنی ئه‌و (بڤه)یه‌ی که‌نه‌ده‌بوو ته‌که‌توله‌کانیان خۆیان له‌قه‌ره بدایه چه‌واشه‌کارانه و به‌ئه‌و په‌ڕی دووڕوویی سیاسیه‌وه پێمان ده‌ڵێن که تاڵه‌بانی خه‌تی سوره.
نه(مام جه‌لال) وه‌کوو رێبه‌رێکی پڕ ئه‌زموون و کراوه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا، پێویستی به‌خه‌تی سور هه‌یه و نه ئه‌و یهکێتییانهش، پێویسته مام جه‌لالیان لێ بکرێت به‌خه‌تی سور، که‌هه‌میشه باوه‌ڕیان به‌پاراستنی شکۆمهندنی یه‌کێتی و سێکوچکه‌ی ڕه‌مزه‌کانی نێو یه‌کێتی هه‌یه.
به‌ڕێز مه‌کته‌بی سیاسی و گوته بێژه‌ی خۆش خوێنه‌که‌ی یه‌کێتی، با خه‌تی سور بوونی (مام جه‌لال) خه‌تی سوری به‌رده‌م ئاگری گه‌له‌کۆمه‌کێی و ئافاتی ته‌که‌تولاتی ئێوه بێت. مه‌گه‌ر نازانن لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، ده‌میکه سه‌رۆک تاڵه‌بانی، خه‌تی خۆشه‌ویستی و خه‌تی مۆڕاڵ و ڕێزگرتن و خه‌تی پاراستنی ڕێبه‌رێکه. گه‌ر نازانن هه‌تا له‌به‌رخاتری سه‌رۆک تاڵه‌بانی و یاده‌وه‌ری دامه‌زراندنی یه‌کێتی، ئه‌مجاره‌ش له‌پۆلی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی سیاسه‌تتان دابنێین و ئامۆژگاریتان بکه‌ین!.
*ئه‌م بابه‌ته له سایتی کوردستان نێت ڕيۆژی 1/6/2008 بڵاوکراوه‌ته‌وه.

