الرئيسية » مقالات كردية » هه ڵبژاردنی شاره وانی یه كان له به ریتانیا

هه ڵبژاردنی شاره وانی یه كان له به ریتانیا

به ریتانیا / مانچسته ر

به كورتی ده مه وێت له چه ند هۆكارێك دا ئه وه بخه مه ڕوو كه ئه م ساڵ پارتی كرێكاران شكستێكی به رچاوی به خۆیه وه بینی. ئه مانه ی خواره وه هه ندێك له و هۆیانه ن یان
ده كرێت بووترێت كه هۆی سه ره كین بۆ ئه و نشووستی یه:-

1- به رزبوونه وه ی نرخی خوارده مه نی
2- به رزبوونه وه ی نرخی به نزین و كرێی گاز و كاره با. ئێستا لیترێك به نزین به 110 پێنسه كه ده كاته
2 دۆلار و 25 سه نت.
3- گران بوونی كرێی مانگانه ی ئاو.
4- به رزبوونه وه ی نرخی باجی خانووبه ره.
5- پێشینه ی خانوو كڕین گران بووه، كه بۆ گه نجان و ئه وانه ی كه یه كه م جاره له ژیانیان دا خانوو ده كڕن ئه سته مه كه بتوانن بچنه ژێر باری ئه و به رپرسیارێتی یه وه كه ناتوانن مانگانه قه رزه كه ی بده نه وه.
6- كرێ خاوو گران بووه.
7- مووچه ی مانگانه ی مووچه خۆرانی میری و فه رمانبه رانی كه رتی تایبه ت و كارمه ندان به شێوه یه كی ئه و تۆ زیادی نه كردووه كه هاوسه نگی یه ك درووست بكات له گه ڵ گران بوونی كه ل و په ل و پێویستی
یه سه ره تایی یه كان.
8- توێژی هه ژار و مامناوه ند به و شێوه یه پاشه كه وتیان بۆ ناكرێت كه بتوانن دواڕۆژێكی زۆر باشیان
هه بێت.
9- كه می خانووبه ره ی شاره وانی یه كان. كاتێك كه مارگرێت تاتچه رسه رۆكی پارتی پارێزگاران بوو بڕیاری دا كه زۆربه ی ده زگا و موڵكه كانی میری بفرۆشێت به كه رتی تایبه ت، هه ر له و كاته شه وه كه پارتی كرێكاران جڵه وی فه رمانڕه وایی گرته ده ست به هه مان شێوه به رده وام بوو له فرۆشتنی ژماره یه كی زۆری خانووه كانی شاره وانی. له به ر ئه م هۆیه و چه ند هۆكارێكی دیكه ش كرێی خانوو به رده وام له زیاد بوون دایه.
10- دوو هه فته به ر له هه ڵبژاردنی ئه نجوومه نی شاره وانی یه كان، پارتی كرێكاران دوا بڕیارێكی تازه ی ده ركرد كه به بڕیاری – ڕێژه ی باجی 10 پێنس – ناو برا. ئه مه وا ده گه یه نێت كه ئه و كه سانه ی كه
ده ستكه وتی ساڵانه یان له خوار 18000 هه ژده هه زار پاوه نده وه یه ده بێت باجی زیاتر بده ن له پاره كه یان، به پێچه وانه شه وه كه ئه و كه سانه ی كه ساڵانه له سه روو 18000 هه ژده هه زار ده ستكه وتیان
ده بێت، باجی كه متر ده ده ن. ئه م هه نگا وه نه ك هه رنیگه رانی له ناو چینی هه ژار و مامناوه ند دا درووست كرد به ڵكو بووه هۆی درووستكردنی دوو بۆچوونی جیاواز له ناو ڕیزی ئه ندام په رله مانه كانی پارته كه خۆشی دا، كه دواجار گۆردن براون به ناوی پارته كه یه وه داوای لێبووردنی كرد له وه ی كه ئه و بڕیاره هه ڵه ی تێدا بووه.
11- شه ڕی عێراق و به رده وام بوونی كاریگه ری یه كانی له سه ر تاكی كۆمه ڵگای به ریتانی هه ر به رده وامه. به ر له ده ستپێكردنی شه ڕه كه زیاتر له 2 ملیۆن كه س له له نده نی پایته ختی به ریتانیا گه وره ترین خۆپیشاندانی دژه شه ڕیان له مێژووی ووڵاته كه یان دا ڕێكخست. هه مووان دژی بلێر وه ستانه وه و داوایان كرد كه هه وڵ بدات كێشه كان به ئاشتی چاره سه ر بكات و به شداری شه ڕه كه نه كات كه ئه و كاته شه ڕی ئه ڤغانستان ده ستی پێكردبوو، به ڵام حكومه ته كه ی تۆنی بلێر و سه رۆكی ئه و كاته ی پارتی كرێكاران
هه ر بڕیاره كه ی خۆی برده سه ر. تا ئێستا 176 سه ربازی به ریتانی له عێراق كوژراوه.
12- نا كارامه یی وه زاره ته په یوه ندیداره كانی حكومه ت له به رگرتن له لێشاوی داواكارانی په نابه ری و كۆچبه رانی نایاسایی، به تایبه تی كۆچبه رانی ووڵاته كانی ڕۆژهه ڵاتی ئه ورووپا، بۆ ناو به ریتانیا. كه ئه م ژماره زۆره بۆته هۆی دروستكردنی قه یرانی كه مكاری یان كه مبوونه وه ی ده رفه تی كار و شوێنی نیشته جێبوون بۆ خه ڵكی ڕه سه نی ووڵاته كه و چڕی دانیشتووان. وه به بۆچوونی دانیشتوانی هه ندێك له شاره كان، ئه و په نابه رانه سیما و ڕه سه نایه تی ناوچه كانیان گۆڕیوه. له كاتی چاوپێكه وتنی كه ناڵی 4 ی به ریتانی دا زۆربه ی ئینگلیزه كان پێیان وابوو كه له گه ڵ ئه وه شدا له به ریتانیا جێگه ی باوو باپیرانیانه به ڵا م ئێستا
هه ست ده كه ن كه ئه وان كه مینه ن و هه ست به گۆشه گیری ده كه ن له به رامبه ر ئه و ژماره زۆره ی
په نابه ران و كۆچبه ران دا كه له شارو شارۆچكه كانیان دا ده ژین. چه ند بۆچوونێكی بیرته سكی و
ڕه گه زپه رستیانه ش هه ن كه گوایه بێگانه كان تاوان ئه نجام ده ده ن و كاری ڕه ش ده كه ن و باج ناده ن به میری وه قاچاخچێتی ده كه ن. ئه وانه ی كه ئه م جۆره بۆچوونه یان هه یه ده نگ ده ده ن به
(پارتی نه ته وه یی به ریتانی – بی ئێن پی–).
13- چه ند كه سانێكی تر هه ن كه پێیان وایه زۆر بوونی كامێره كانی سه ر شه قام و كۆڵانه كان ده بێته هۆی پێشێلكاری مافی تاك. ئه وانه پێیان وایه كه مرۆڤ ده بێت ئازاد بێت و هیچ چاودێری یه ك و ڕێگری یه ك
نه بێت له به رده م كار و چالاكی یه كانی دا. به دانانی كامێرای ئاسایش مرۆڤ تووشی دڵه ڕاوكێ و نا
ئاسووده یی ده كات. وه ئه وان ده ڵێن كه حكومه ت ده یتوانی ڕێگه چاره ی دیكه بگرێته به ر بۆ كه مكردنه وه ی تاوان و نه هێشتنی ڕه فتاری دژبه كۆمه ڵگا و كاری تیرۆرستی و كۆنترۆڵ كردنی كلتووری چه ك و
ده رمانه بێهۆشكه ره كان و كاره به دڕه وشتی یه كانی تر.
14- به شێكی به رچاوی دانیشتوانیش دژی ناساندنی پڕۆژه یاسای درووستكردنی پێناسن واته – ئای دی كارد -كه دیسانه وه پێیان وایه ئه و كاره ده بێته هۆی پێشێلكاری مافی تاكه كه س. حكومه ت ده یه وێت ئه م جۆره ڕێوشوێنانه بگرێته به ر بۆ ده ستنیشانكردنی تاوانباران و تیرۆرستان و كه سانی نایاسایی. به ڵام نه یارانی
ئه م چۆره پێشنیاره ده ڵێن كه ئه وان نایانه وێت كه زانیاری خۆیان بده ن به پۆلیس و ناشیانه وێت كه كه س داوایان لێ بكات بۆ پیشاندانی پێناس و پۆلیسی كردن به سه ریانه وه.
15- كه سانێكیش هه ن كه پێیان وایه كه به م دوواییانه حكومه ته كه ی گۆردن براون سزای پاره لێسه ندن واته (غه رامه) ی له سه ر زۆر شت داناوه كه هاووڵاتیان ده بێت پاره بده ن بۆ بچووكترین كاری ناڕه وا
هه تا ئه گه ربه مه به ستیشه وه ئه نجام نه درابێت.
16- له هه مووشی گرنگتر ئه وه بوو كه كاتێك له مانگی حوزه یرانی 2007 دوای ئه وه ی كه گۆردن براون بووه سه رۆكی پارته كه ی باسی ئه وه ی كرد كه ئه و ده یه وێت هه ڵبژاردنی گشتی ئه نجام بدرێت تاكو
خه ڵكی ووڵاته كه ی له ڕێگه ی هه ڵبژاردنی ئازاد و نهێنی یه وه ده نگی بده نێ تاكو ببێته سه رۆك وه زیران. به ڵام پاش ئه نجام دانی توێژینه وه یه ك به شێوه ی ڕاپرسی له چه ند كه سانێك له چین و توێژه جیاوازه كان و له چه ند شوێنێكی جیاوازی به ریتانیا ده ركه وت كه زۆرینه نایانه وێت ده نگ بده ن به براون، بۆیه ئه و په یمانه كه ی نه برده سه ر و پشت گوێ ی خست. پێشتر تۆنی بلێر له ساڵی 1994 ه وه تا 2007 سه رۆكی پارته كه ی بوو وه له ساڵی 1997 تا ساڵی 2007 سه رۆكی وه زیران بوو. به فشاری زۆر له به رپرسانی پارته كه ی و خه ڵكان ی ئاسایی و كه ناڵه كانی ڕاگه یاندن ناچار بوو كه جێگه چۆڵ بكات بۆ براون كه ئه و كاته دووه م كه س بوو له پارته كه دا و به رپرسی دارایی حكومه ت بوو.
17- ماوه ی به ر له هه ڵبژاردنه كه ش لێپرسراوانی پارتی كرێكاران به رامبه ر به ڕه خنه ی هۆیه كانی ڕاگه یاندن زۆر لاواز بوون و وه ڵامی بڕواپێكه ریان لانه بوو. ته نها ده یانووت كه ئه وان ده رك به كه م و كوڕی یه كان ده كه ن و ڕێگه چاره و به رنامه ی ووردیان هه یه بۆ به گژاچوونه وه ی قه یران و ته نگژه كان به ڵام له لای جه ماوه ر تا ڕادده یه كی باش متمانه ی خۆیانیان له ده ست دابوو، كه م و كووڕی یه كانیش نه ك هه ر چاره سه ریان بۆ نه ده دۆزرانه وه بگره تا ده هات خراپتریش ده بوون.

18- ده ركردنی بڕیاری به پاره كردنی خوێندن له قۆناغه كانی زانكۆ واته بۆ خوێندنی به كالۆریۆس كه پێشتر به خۆڕایی بوو وه حكومه تی ناوخۆیی كرێی خوێندنی خوێندكارانی ده دا به زانكۆكان. به ڵام ئێستا ده بێت خوێندكاران خۆیان بڕێكی زۆر له كرێی خوێندنه كه بده ن به زانكۆ.

ئه مانه زۆربه ی ئه و هۆكارانه بوون كه له لایه ن ده نگده رانه وه به هه ند وه رگیرابوون به ر له وه ی كه ده نگه كانیان بده ن به پاڵێوراوان. كه بووه هۆی ئه بوونی ئه نجامی باش بۆ پاڵێوراوانی پارتی ده سه ڵاتدار چونكه ئه وان به ده م زۆریان ووت و به كرده وه كه میان كرد. بۆ یه جه ماوه ر له وه ووشیارتر بوو كه
چه واشه بكرێت. دوا جاریش باجی به ڵێنی درۆیان داو گورزی ڕه وای دیموكراسی پشتی شكاندن. به ڵام ئێستاش ده رفه ت زۆره له به رده م به رپرسانی پارتی كرێكاران دا كه به خۆیان دا بچنه وه و وانه ی ته واو له هه ڵه كانیانه وه فێربن و بازووی لێ هه ڵماڵنه وه بۆ خزمه تكردن و كۆكردنه وه ی ده نگ بۆ هه ڵبژاردنی گشتی.
دوای ئه وه ی كه پاڵێوراوێكی پارتی پارێزگاران توانی ده سه ڵاتی ناوخۆیی شاره وانی شاری (بێری) له دوای 22 ساڵ له پارتی كرێكاران وه ربگرێته وه و سه ركه وتن به ده ست بهێنێت له هه ڵبژاردنه كان دا. سه رۆكی پارته كه ی، كه ده یڤد كامران ی ته مه ن 42 ساڵه، سه ردانی كرد و له لێدوانێكی دا بۆ كه ناڵه كانی
ڕاگه یاندن وتی ( ئێمه ده بێت ئه وه بزانین كه ئایا ده رچوونی ئێمه له ئه نجامی ئه وه بووه كه جه ماوه ر بێزاره له پارتی كرێكارانی ده سه ڵاتدار و وه كو ئه ڵتێرنه تیڤێك ده نگه كانیان داوه به ئێمه؟ وه یاخوود ئێمه له لای جه ماوه ر خۆشه ویستین و جێی متمانه ی چین وتوێژه كانی كۆمه ڵگاین و به رنامه ی باشمان
پێ یه بۆیان؟ بۆیه من ده ڵێم، له گه ڵ ئه وه شدا كه ئێمه سه ركه وتووین من ئه و كاته پێ ده كه نم و ده ڵێم ئه مه ڕۆژێكی مێژوویی یه كه ئه گه ر هۆی دووه میان ڕاست بێت).

منییش ده ڵێم خۆزگه ڕۆژێك بێت كه له كوردستانه كه ی منیش دیموكراتی یه ت ئاوا باڵا ده ست بێت كه
كۆمه ڵانی خه ڵك بتوانن خۆیان به بڕوا و ده نگ و توانای خۆیان ده نگ بده ن به ڕاستی و نوێنه ری خۆیان ده ستنیشان بكه ن.

فازیل جه مال / به ریتانیا / مانچسته ر 3 ی ئایاری 2008