نیقاش – دانا ئه‌سعه‌د (هه‌ولێر) – 22/4/2008: مێژووى رۆژنامه‌گه‌رى کوردى به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌گه‌رى وڵاتانى تردا تاراده‌یه‌ک مێژوویه‌کى نوێیه. به‌ر له 110 ساڵ و له‌رۆژێکى وه‌کو ئه‌مڕۆدا (22-نیسانى 1898) یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى به‌درخانییه‌کانه‌وه له‌شارى قاهیره‌ى پاته‌ختى میسر ده‌رچوو. له‌و سه‌رده‌مه‌وه که میقداد به‌درخان یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى به‌ناوى (کوردستان)ه‌وه بڵاوکرده‌وه تاکو رۆژگارى ئه‌مڕۆمان، ئه‌م بواره گۆِرانى زۆرى به‌خۆوه بینیوه و زۆربه‌ى رۆژنامه‌نووسان هاوڕان له‌وه‌ى گۆڕانکارییه جه‌وهه‌رییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵى رابردوو.
پێش راپه‌ڕینی گه‌لى کورد له‌دژى دام وده‌زگاکانى رژێمى به‌عس له‌کوردستانى عێراق له ساڵی 1991 و هه‌تا ماوه‌یه‌کیش دوای راپه‌ڕین، رۆژنامه‌گه‌رى کوردى بریتی‌بوو له‌رۆژنامه‌گه‌رى حیزبى، به‌ڵام پاش ساڵى 2000 و له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى ئه‌هلى ئازاد (هاوڵاتى)، بوارى رۆژنامه‌گه‌رى کوردیى گۆڕانێکى گه‌وره‌ى به‌خۆوه بینى.
ئێستا له‌کوردستاندا به گشتی دوو جۆر رۆژنامه له‌رووى ئازاد بوون و بێلایه‌نییه‌وه به‌دیده‌کرێن که هه‌رجۆره و خاوه‌نى باگکراوندی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى، چه‌ند که‌ناڵێکى دیاریکراو له‌خانه‌ى که‌ناڵه ئازاده‌کان ده‌بژێردرێن که له‌رووى داراییه‌وه پشتبهخۆیان ده‌به‌ستن، هه‌رچى که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندنی جۆره‌که‌ى ترن، به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ بێت یاخود ناراسته‌وخۆ، بودجه‌یه‌کى تایبه‌تیان له‌لایه‌ن حیزب و حکومه‌ته‌وه بۆ ته‌رخانکراوه و به‌مه‌ش هێڵێکى دیاریکراویان هه‌یه بۆ ئیش‌کردن.
له‌مباره‌یه‌وه، شوان محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى ئاوێنه ، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که بوارى رۆژنامه‌گه‌رى ئێستاى کوردستان له‌قۆناغێکى گواستنه‌وه‌دایه و ململانێیه‌کى گه‌وره له‌نێوان میدیاى حیزبیى و ئه‌هلیدا هه‌یه، “به‌داخه‌وه” میدیاى حیزبى ڕۆڵى زیاتر ده‌بینى و پێویسته ئه‌و ڕۆڵه‌ى که‌م بکرێته‌وه “ته‌سه‌ور ده‌که‌م ئاینده بۆ میدیاى ئه‌هلیى بێت”.
سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى ڕۆژنامه، عه‌دنان عوسمان ئاماژه به نیقاشی راگه‌یاند که رۆژنامه‌گه‌رى کوردیى پێش ڕاپه‌ڕین ڕۆژنامه‌گه‌رى “شاخ” بووه که به‌ته‌واوه‌تى حیزبى بووه و دواى ڕاپه‌ڕینیش به‌هه‌مان شێوه “میدیاى حیزب به‌رده‌وامبووه و ته‌نها مکیاجى بۆ کاره‌کانى حیزب کردووه”. عه‌دنان پێیوایه له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوودا و دواى سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کى ئه‌هلى، کارى ڕۆژنامه‌نووسى “پڕۆفیشناڵ” هاتۆته ئاراوه، بۆیه ده‌کرێ لێره‌وه “باس له‌قۆناغێکى نوێى ڕۆژنامه‌نووسى بکه‌ین نه‌ک پێش و دواى ڕاپه‌ڕین”.
عه‌بد عارفى سه‌رنوسه‌رى رۆژنامه‌ى هاوڵاتىیش هاوڕایه له‌گه‌ڵ عه‌دنان، عه‌بد ده‌ڵێت “پێموایه له‌ماوه‌ى 17 ساڵى ڕابردوودا گۆڕانکارى جه‌وهه‌رى نه‌کراوه له‌بوارى ڕۆژنامه‌گه‌رى کوردی‌دا، به‌ڵکو ده‌کرێت له‌ئێستا به‌دواوه بڵێین بنه‌مایه‌کى باشمان ده‌بێت بۆ ڕۆژنامه‌گه‌رى”، عه‌بد ئاماژه به‌وه ده‌دات که پێویسته پڕۆژه یاساى کارى ڕۆژنامه‌نووسى به‌شێوه‌یه‌کى یاسایى په‌سه‌ند و جێبه‌جێ بکرێت “ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بێت هه‌موو قهناغهکانى پێشووش ده‌سڕێته‌وه، پێویسته له‌و یاسایه‌دا مه‌سه‌له‌ى ئازادى ڕاده‌بڕین به‌ته‌واوى فه‌راهه‌م بکرێ”.
رۆژنامه‌نووسان و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی
یاساى کاری رۆژنامه‌گه‌ری له‌مانگى 12ى ساڵى رابردوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه په‌سه‌ندکرا و له‌وده‌مه‌دا له‌لایه‌ن زۆرێک لهرۆژنامهنووسانهوه به‌یاسایه‌کى “مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئازادى راده‌بڕین و داهاتووى رۆژنامه‌گه‌رى له‌هه‌رێمى کوردستان”دا ناوبرا. له یاساکه‌دا به‌شێوه‌یه‌ک باس له‌سزاکانى “گرتنى رۆژنامه‌نوسان و پێبژاردنى پاره و داخستنى رۆژنامه و کۆکردنه‌وه‌ى له‌بازاڕدا” کراوه که ناڕه‌زایى گه‌وره‌ى به‌رامبه‌ر دروست بوو تا دواجار سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان (مه‌سعود بارزانى) ئیمزاى یاساکه‌ى نه‌کرد و دووباره گه‌ڕێندرایه‌وه په‌رله‌مان و تاکو ئێستا ئه‌و یاسایه به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ده‌رچوونى یه‌که‌م رۆژنامه‌ى ئه‌هلى له‌کوردستاندا (هاوڵاتى) له‌ساڵى 2000 و دواتر بڵاوبوونه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى ئاوێنه وه‌ک رۆژنامه‌یه‌کى ئه‌هلى و چه‌ند که‌ناڵێکى تر له‌دواى ئه‌مان، گۆڕانکارى گه‌وره له‌ڕێڕه‌وى کارى رۆژنامه‌گه‌ریدا روویدا و له‌ئه‌نجامدا دووبه‌ره‌کییه‌ک له‌نێوان رۆژنامه حیزییهکان و ئه‌هلییه‌کاندا هاته ئاراوه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆکى لیژنه‌ى داکۆکیکار له‌مافى ڕۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى کوردستان، زیره‌ک که‌مال ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئێستا خه‌ریکه بارگرژییه‌ک له‌نێوان میدیاى حیزبى و ئه‌هلیدا دروست ده‌بێت “رۆژنامه‌نووسى حیزبى وا لهئههلییهکان ده‌ڕوانن که گوایه به‌کرێگیراون، ئه‌هلییه‌کانیش واى ده‌بینن که حیزبییه‌کان زوڕناچى حیزبه‌کانیانن”. زیره‌ک که‌مال جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که له‌ماوه‌ى 17 ساڵى ڕابردوودا کارى ڕۆژنامه‌نووسى کوردیى له‌بوارى چۆنایه‌تى و چه‌ندایه‌تى فراوان بووه، به‌ڵام چه‌ندایه‌تییه‌که زاڵتر بووه به‌سه‌ر چۆنایهتییهکهدا “ئێستا نزیکه‌ى 800 که‌ناڵى ڕاگه‌یاندنمان به‌نووسراو و بینرا و بیستراو هه‌یه، به‌ڵام به‌شێکى زۆریان تائێستا هه‌نگاوێکى ئه‌وتۆیان نه‌هاوێشتووه که بگه‌نه ئاستى پێویست”.
زۆربه‌ى زۆرى ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌زگا راگه‌یاندنه حیزبییه‌کاندا کارده‌که‌ن، هاوڕان له‌وه‌ى به‌ده‌رچوونى که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندنى ئازاد، که‌ناڵه حیزبییه‌کان به‌هاى جارانیان نه‌ما و به‌ره‌و پاش کشانه‌وه، سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى لڤین، ئه‌حمه‌د میره ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که ئه‌و بڵاوکراوانه‌ى له‌دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه (1991) ده‌رچوون بریتی بوون لهبڵاوکرایهوهیهکى “داخلى و له‌شێوه‌ى نهشرهدا بڵاوکراونه‌ته‌وه، نه‌ک شێوازێکى ڕۆژنامهییان پێوه دیار بێت”، به‌ڵام له‌دواى ده‌رچوونى ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى و دواتر ئاوێنه و لڤین و ڕادیۆ نه‌وا قۆناغێکى نوێ له‌مێژووى ڕۆژنامه‌نووسى کودریى هاته ئاراوه و “سومعه و به‌هاى کرده‌وه به‌کارى ڕۆژنامه‌نووسیدا و پڕۆفیشناڵى کرد”. ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “په‌یدابوونى که‌ناڵى ئازاد ئه‌و دیوه ناشیرینه‌ى له‌ڕۆژنامه‌نووسى سڕییه‌وه که کاریان ته‌نها بریتى بێت لهپیاههڵدانى حیزبى”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى له‌زۆر لایه‌نى حیزبى و حکومییه‌وه رۆژنامه ئازاده‌کان “به‌تێکده‌ر و ناحه‌ز” ناوده‌برێن، سۆران عومه‌ر سه‌رنوسه‌رى سایتى هه‌واڵى کوردستانیوز ده‌ڵێت “ده‌سه‌ڵات هه‌ست ده‌کات که رۆژبه‌ڕۆژ گه‌نده‌ڵتر ده‌بێت و کۆمه‌ڵێک به‌رپرسى سه‌رمایه‌دارى بۆ دروستبووه، بۆیه ترسى له‌ڕۆژنامه‌نووسان لێنیشتووه و نایه‌وێت گه‌نده‌ڵییه‌کانى ئاشکرا بکه‌ن”.
رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ لای ئێمه بوونی نییه
له‌به‌رامبه‌ردا که‌ناڵ و به‌رپرسه حیزبییه‌کان به‌ته‌واوه‌تى رایهکى جیاوازیان هه‌یه و له‌زۆر کات و شوێندا به‌رۆژنامه‌ى “ناحه‌ز و تێکده‌ر” ناویان ده‌به‌ن. به‌رپرسانی رۆژنامه‌نووسه حیزبییه‌کان گومان له‌رۆژنامه ئازاد و ئه‌هلییه‌کان ده‌که‌ن که “ده‌ستیان له‌پشته‌وه‌یه و ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بنێنه‌وه”، هه‌وڵى زۆر درا تاکو بتواندرێت قسه له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى زمانحاڵى دوو حیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ى کوردستان (یه‌کێتى و پارتى) بکرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بێئه‌نجامبوون. ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی – ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به رۆژنامه ئه‌هلییه‌کان پێیوایه “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆژنامه‌ی ئه‌هلی له‌كوردستاندا بوونی نییه، هه‌ندێ رۆژنامه به‌ره‌سمی ده‌ڵێن ئێمه پاره له‌حیزب وه‌رده‌گرین وه‌ك خه‌بات و كوردستانی نوێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تر كه خۆیان به‌ئه‌هلی ده‌زانن به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و ناراسته‌وخۆ حیزبێكیان له‌پشته‌وه‌یه و كاریان پێده‌كات.” ئه‌و هه‌روا سه‌باره‌ت به واقیعی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی پێیوایه که “له‌رووی دیزان و تیراژه‌وه، رۆژنامه‌ی كوردی پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام له‌رووی ناوهڕۆك و زمان و ئه‌داوه، به‌ته‌واوه‌تی به‌ره‌و پاش كه‌وتووه و متمانه له‌نێوان رۆژنامه و خوێنه‌ر نه‌ماوه.”
فه‌تاح زاخۆیى، به‌رپرسى مه‌کته‌بى ڕاگه‌یاندنى حیزبى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان، ده‌ڵێت “له‌دواى ڕپهڕینهوه گۆڕانێکى گه‌وره له‌بوارى ڕۆژنامه‌نووسى ڕوویداوه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌و هه‌موو که‌ناڵه‌یه که هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌موویان له‌ئاست داخوازیى ئێمه و تموحى خۆشیاندا نه‌بن” زاخۆیی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ “ئه‌و سیسته‌م و داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ى له‌کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین گۆڕ‌انى گه‌وره ڕوویداوه”.