پرسه‌

به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی ( ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د شاناز) مان پێگه‌یشت، که‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌خه‌ستی بریندارکرابوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ووڵاتی ئوردن کۆچی دوایکرد.

به‌ناوی سه‌نته‌ره‌که‌مانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌م بنه‌ماڵه‌ کوردپه‌روه‌ره‌مان ده‌که‌ین و به‌تایبه‌تی له‌ خێزانی خوالیخۆش بوو په‌روین خانم خۆشك و کچی شه‌هیدان ( به‌رهه‌م عومه‌ر سه‌عید ، ئازاد عومه‌ر سه‌عید ، مهاباد عومه‌ر سه‌عید و شه‌هید فه‌خرییه‌ که‌ریم) و وه‌ له‌ هه‌ڤاڵی تێکۆشه‌رمان زاواو و که‌سی نزیکی خوالێخۆش بوو کاك ( ئارام قزله‌ری ).

کاك ئارام له‌ماڵه‌که‌ی خۆی پرسه‌ی داناوه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی به‌شداری ده‌که‌ن له‌ پرسه‌ی خوالێخۆش بوو.
ڕۆژی شه‌ممه‌ 19-01- 2008
ژماره‌ی ته‌له‌فون : 004646736001743
Drevkarlsstigen 1,5tr 192 53 Sollentuna. Edsbergs Centrum.

وه‌ له‌ سڵیمانی پرسه‌که‌ له‌ مزگه‌وتی( شێخ سه‌عیدی پیران ) ه‌ خوار به‌نزینخانه‌ی بیننای.

به‌ڕیزان ئه‌توانن له‌ڕێگای ئه‌م لینکه‌وه‌ به‌شداری پرسه‌که‌ بکه‌ن

http://www.pukcenter.com/web/pirsanama/