له ژێر دروشمی هه‌موو تاوانباران بێجیاوازی بۆ دادگا و به‌جیهانیکردنی کاره‌ساته‌کانی گه‌لی کورد، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و ژینۆسایدی گه‌لی کورد له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ڕێککه‌وتی 1ی دیسه‌مبه‌ری 2007 له شارۆچکه‌ی کاسباخ – ئۆلنبێرگ کۆنگره‌ی دووه‌می خۆی ده‌ستپێکرد.
سه‌ره‌تا کۆنگره به خوله‌کێک وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاکی قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید و بزافی ڕزگاریخوازی ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌وجا به‌خێرهاتنی میوانانی به‌شداربوو کرا و بروسکه و وتار خوێندرانه‌وه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێ ڕێکخراوی سڤیل و ڕامیارییه‌وه بۆ کۆنگره نێردرابوون له وانه ( كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئيران, حزبی زه‌حمه‌تكێشانی کوردستان, يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، حزبى شيوعى كوردستان, پارتى چاره‌سه‌رى كوردستان- پ.چ.د.ک, پارتى ژيانى ئازادی کوردستان – پ.ژ.ا.ک, پارتى ڕزگارى كوردستان, پارتى ديموكراتى كوردستان, بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى كوردستان, ناوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی-ئه‌ڵمانی، پهيمانگاى كوردى بۆ پرسى نه‌ته‌وه‌يى, كورده فه‌یلییه‌كان, فه‌له‌کناز- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا, خه‌ليل غه‌زالى, گوهدار معسوم و چه‌ند به‌ڕێزێکی تر), هه‌روه‌ها دوو ناوه‌ندى سڤیل له خۆرهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه. میوانه‌کان جگه له سهرکهوتنخواستن، ڕه‌خنه و تێبینیه‌کانی خۆیان خسته‌ڕوو و له‌مباره‌یه‌وه کۆمه‌ڵی پرسیار هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر کراو گۆتنیان له‌سه‌ر کرا. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له میوانان تا کۆتاییی کۆنگره مانه‌وه و هه‌موو دانیشتنه‌کانی کۆنگره کرایه‌وه بوون.
دوای نانخواردن، وه‌ک کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره وته‌یه‌ک له لایه‌ن هیشام ئاکرهیییه وه ده‌رباره‌ی ئاماده‌کاریه‌کان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌که و به‌رنامه‌ی دوو ڕۆژی کۆنگره خرایه روو. پاشان 5 که‌س بۆ به‌ڕیوه‌بردنی کۆنگره هه‌ڵبژێردران. به‌ڕیوه‌به‌رانی کۆنگره به‌پێی به‌رنامه‌ی دیاریکراو ده‌ستیان به‌کاره‌کانیان کرد.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی به‌شدار خۆیان به ئاماده‌بووان ناساند، ڕاپۆرتی کۆمیته‌کان: کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان ، کۆمیته‌ی نه‌رویژ، کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا، کۆمیته‌ی به ریتانیا، کۆمیته‌ی دانیمارک، کۆمیته‌ی سوید، نوێنه‌ری سویسرا و نوێنه‌ری به‌لژیکا یه‌ک له دوای یه‌ک خوێندرانه‌وه، ئاماژه به کار و چاڵاکیه‌کانی کۆمیته‌کان و ئه‌ندامان له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن نوێنه‌رانه‌وه کران، تێبینی و ڕه‌خنه و پێشنیاره‌کان خرانه‌ڕوو. هه‌روه‌ها له لایه‌ن هه‌ندێ له کۆمیته‌کان و ئه‌ندامانه‌وه ئاماژه به جیابوونه‌وه‌ی هه‌ندێ له ئه‌ندامان له وڵاته‌کاندا کرا و به‌ڕێزه‌وه ناویان هێندرا. پاشان ڕه‌خنه، پرسیار و پێشنیار سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌کان و وته‌کان خرانه به‌رگوتن و سه‌رنج.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تاران، وه له باشووری کوردستانه‌وه 36 ئه‌ندام له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌شداری کۆنگره‌یان کرد، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌ندامی دیکه له ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا و ئه‌وروپاوه بهشداریای راسته‌وخۆیان کرد. شایانی باسه له‌گه‌ل باری ناهه‌مواری رامیاریی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، هاورێیانی ڕۆژهه‌ڵات بوێرانه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ کۆنگره‌دا بوون و ماندووبوونی زۆریان کێشا. هه‌روه‌ها هاوڕێانی باشوری کوردستان له‌گه‌ل بوونی کێشه‌ی ئه‌نته‌رنێت و سه‌ختی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی کۆنگره بوون. جێگه‌ی گرنگی پێدانه كاك عه‌لى رهحيمى وێراى نه‌خۆشبوونى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ کۆنگره‌دا بوو. گه‌لێ له‌و به‌رێزانه به پێی توانا ده‌هاتنه ناو بابه‌ته‌کان و تێبینی خۆیان ده‌دایه کۆنگره، یان به تێکست و نووسین به‌شداریان ده‌کرد.
له باشووری کوردستانه‌وه به ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت به‌گوێره‌ی توانا به‌شداری کرا. خه‌بات نه‌وزاد له هه‌ڵه‌بجه‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ندی کرد و ئاماژه‌ی به هه‌ندێ خاڵی په‌یوه‌ستدار کرد. هه‌روه‌ها کاک ڕێژین ئیبراهیم و مامؤستا محه‌مه‌د له سلێمانییه‌وه به‌شداربوون. نیاز که‌رکوکی له ئه‌مه‌ریکاوه په‌یوه‌ندی کرد و له‌سه‌ر کۆنگره دوا , كاك دلاوه‌ر قادر له كه‌نه‌داوه. كاك عه‌لى رهحيمى به وته‌یه‌ک به‌شداربوو, ئاسۆ قه‌لادزه‌یی له نه‌رویژه‌وه و ئه‌ندامانی تر له سلێمانی و ئه‌وروپا ناوه ناوه ده‌هاتنه ناو بابه‌ته‌کان و تێبینیه‌کانی خۆیان چ به نووسین یا گۆتن ده‌خسته‌ڕوو.
به‌رێزان سه‌دیقی محامی و حه‌مه‌ڕه‌شی هه‌ره‌س و به رزان هه ستيار و ڕه‌زا حه‌مه و شاهۆ تۆفيق و ئيسماعيل ره‌واندزى و لارزۆ به‌كر و يوسف مه‌نتك و د.شوان و ئاسۆ حه‌یده‌ری که وه‌کو میوان ئاماده بوون، به بوونی چاک و کاره‌کانی دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕی و کۆمه‌ڵێ پێشنیار و تێبینی به‌سوودیان خسته‌ڕوو. به‌ریز سه‌دیقی مه‌حامی پرۆژه‌یه‌کی یارمه‌تی خوێندکارانی خسته‌ڕوو. به‌ڕێز حه‌مه‌ڕه‌شی هه‌ره‌س به‌ڵێنی هاوکاری و دروستکردنی کۆمیته‌ی له که‌نه‌دا دا، به‌ڕێز ره‌زا حه‌مه ئه‌ویش کۆمه‌ڵێ بابه‌تی وروژاند و ناوه‌ندی چاکی له پیلان و هه‌ڕه‌شه‌کان هۆشیار کرده‌وه. به‌رێز شاهۆ تۆفیق تێبینی و ڕه‌خنه‌کانی خسته‌روو و پێشنیاری تایبه‌تی خۆی دایه به‌رێوه‌به‌رانی کۆنگره هتد. ده‌ستخۆشی له‌هه‌موو میوانان کرا بۆئه‌و هه‌سته جونانهیان به‌رامبه‌ر به ناوه‌ندی چاک.
له رۆژی یه‌که‌مدا به‌کاتی 15.30 دوای نیوه‌ڕۆ دوای کاتژمێرێک وه‌ستان له‌سه‌ر به‌رنامه و په‌یره‌وی پێشنیارکراو، و بڕیاردرا ئه‌ندامانی به‌شدار تێبینیه‌کانی خۆیان بخوێننه‌وه، هه‌مووی بنووسرێنه‌وه و له لایه‌ن لیژنه‌ی پوختکردنی به‌رنامه (به‌ختیار مام شيخ، ڕه‌فعه‌ت ههلهبجهيى، شاخه‌وان شۆرش، زانا هه‌ورامى، هیشام ئاكره‌يى ) ڕێک‌بخرێن و به‌رنامه‌که له لایه‌نی زمانه‌وانی و قانونیه‌وه چاک بکرێت و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پێشنیاره‌کان بکرێت. جێگه‌ی گوتنه ئه‌ندامانی کۆنگره په‌سه‌ندی ستره‌کتوری پێشنیارکراویان کرد و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه هه‌ڵبژاردن کرا.
گۆڕانکاریی گرنگ له پێکهاته‌ی ڕێکخراو بڕیاری له‌سه‌ر درا، به‌مجۆره ده‌سته‌ی باڵا که له 3 ئه‌ندامی یه‌کسان له‌ده‌سه‌ڵاتدا پێک دێت، له جیاتی سه‌رپه‌رشتیار و جێگری په‌سندکرا. ده‌سته‌ی کارگێڕ که له دوای ئه‌و ده‌زگایه‌وه دێت و (هه‌موو به‌رپرسیارانی کۆمیته‌کان + هه‌ڵبژێردراوانی کۆنگره بۆ ده‌سته‌ی کارگێر) ده‌گرێته‌خۆی، په‌سند کرا. پێشنیاری بوونی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخراو په‌سندکرا، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێک دێت له ئه‌ندامانی دیاریکراوی کۆمیته (7 ئه‌ندام له هه‌ر کۆمیته‌یه‌کدا) و بنکه‌کان (3 ئه‌ندام له هه‌ر بنکه‌یه‌کدا). ئه‌نجوومه‌ن وه‌کو پارله‌مان کاری لێپرسینه‌وه و قانونی ده‌کات و له باری ئاسایی‌دا مانگی جارێک کۆ ده‌بێته‌وه.
لیژنه‌ی به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه په‌سندکرا، ئه‌و لیژنه‌یه له شوێنی ده‌سته‌ی چاودێری پێشوو به ده‌سه‌لاتی جیاوه کاری لێكۆڵێنه‌وه له سنور به‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و کێشه‌کان ده‌کات.
سه‌باره‌ت به ناوی ناوه‌ند و ئه‌گه‌ری گۆڕینی ناوه‌که، دوای گفتوگۆیه‌کی دوورودرێژ، بڕیاردرا ناوه‌که وه‌کو خۆی بمێنێته‌وه و هه‌ر کاتێک به‌ده‌نگی نیوه + 1 ئاماده‌بووانی کۆنگره (ئه‌نجوومه‌ن) داوای پلینیۆمێک کرا، ده‌توانێت ناوی ناوه‌ند بگۆڕێت.
سه‌باره‌ت به ئارمی ناوه‌ند، زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان له‌گه‌ڵ گۆرینی ئارمی ناوه‌ند بوون، به‌مجۆره بریاردرا له ماوه‌ی مانگێکدا ئارمه پێشنیارکراوه‌کان گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکرێت و یه‌کێک هه‌لبژێرن.
سه‌باره‌ت به باشووری کوردستان و گرنگی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و به‌هێز له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان، بڕیاردرا لیژنه‌یه‌کی په‌یوه‌ندی و هاوکاری دروست بکرێت، ئه‌وه‌بوو هه‌ریه‌ک له (ئۆمه‌ر فارس، علی مه‌حموود، قادر نادر، گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى، عه‌دنان کۆچه‌ر، ڕوناک شوانی و مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره) ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی و وه‌ک بازنه‌یه‌کی په‌یوه‌ندی ده‌ستنیشان کران. ته‌مه‌نی ئه‌م لیژنه‌یه له‌دوای دروستبوونی کۆمیته‌ی کوردستان و جێگیربوونی په‌یوه‌ندیه‌کان کۆتایی پێ دێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا کۆمیته‌ی باشووری کوردستان له 7 که‌س پێک بێت و به لای که‌مه‌وه 2 ئه‌ندامیان له ده‌سته‌ی کارگێڕدا هه‌بێت جگه له هه‌ڵبژێردراوانی کۆنگره. به هه‌مان شێوه کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانیش له 7 که‌س پێک بێت و لانى كه م 2 ئه‌ندامیان له ده‌سته‌ی کارگێردا ده‌بێت.
کۆنگره به گرنگی زانی ناوه‌ندی چاک له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان کۆمیته و ئه‌ندامی هه‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌م شێوه‌یه بوون:
ده‌سته‌ی باڵا: ڕووناک شوانی، شاخه‌وان شۆڕش , عه‌لی مه‌حمود.
ده‌سته‌ی کارگێر: ڕووناک ئه‌حمه‌د (ئه‌ڵمانیا), قادر نادر (سوید), خه‌بات نه‌وزاد (کوردستان)، ڕێژین ئیبراهیم(کوردستان)، ڕه‌فعه‌ت هه‌له‌بجه‌یی (سوید)، هیوا ناسح (سویسرا)، تابان سکایا (دانمارک)، عه‌دنان کۆچه‌ر (بریتانیا)، مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره (دانمارک)، شایانی گوتنه ئه‌و ئه‌ندامانه ئه‌رکی به‌شه‌کانی: ڕێکخستن، ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندی، دارایی، چاڵاکی و که‌مپین و ئه‌رشیف ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون: به‌ختیار مام شيخ، سه‌لام محه‌مه‌د، ئیبراهیم مه‌لا زاده، کانی ئيبراهيم.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان، پێشنیاری بوونی لیژنه‌ی ڕاوێژکار په‌سند کرا و ده‌نگ درایه (گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى, شادی ئیبراهیم خاس، ئاراس وه‌هاب، زانا هه‌ورامى)، جێگای سه‌رنجه وه‌کو ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕاوێژکار، مه‌رج نییه راوێژکار ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاک بێت.
شایانی گوتنه له کۆنگره‌دا زۆر بابه‌ت وروژێندران، ره‌خنه و ده‌مه‌ته‌قێی ورد و دروستکه‌ر، هه‌ندێجار تووند به‌وپه‌ڕی کراوه‌یی و دیموکراسیانه کران. گه‌لێ گۆڕانی گرنگ کران؛ سه‌باره‌ت به که‌سی نوێ بۆ ده‌سته و به‌ش و لیژنه‌کان، جگه له هه‌ندێ له که‌سانی پێشوو که‌سانی نوێ هه‌ڵبژێردران؛ سه‌باره‌ت به ستره‌کتور و شێوه‌ی پێکهاته‌ی ڕێکخراو گؤرانکاری دیار کران؛ به‌رنامه‌یه‌کی چڕ و پر خرایه به‌رده‌ست؛ له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا به‌شداران ئازادانه و هوشیارانه ده‌نگی خۆیان دا، بۆیه له ڕوانگه‌ی ئه‌و خاڵانه‌وه ده‌توانین بلێین کۆنگره ئامانجه‌کانی خۆی پێکا. هاوكات کۆنگره كراوه بوو بؤ به شدارى ميوانان (ته‌نیا مافی خۆپاڵاوتن و ده‌نگدانیان نه‌بوو), تا كۆتايى چه‌ندين نووسه‌ر و كه‌سايه‌تى وه‌كو ميوان به‌شداربوون و چاودێرى کۆنگرهيان كرد.
ناوه‌ندی چاک
8.12.2007
www.chak.be
chak_org@yahoo.com