سه‌رم قاڵ بوو به له‌شکرکێشیی تورک، نه‌ده‌پڕژامه سه‌ر ئه‌وه‌ی بیر له بابه‌ت و به‌زمی ديکه بکه‌مه‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ند بابه‌تی زمانه‌وانیم وه‌لا ناوه، بۆ ڕۆژی خۆی.. هه‌ڵبه‌ت وه‌کوو هه‌مووان، له‌م سه‌رئێشه‌دا گوزه‌ر ده‌که‌م و ده‌ناڵێنم، مگێزيشم زێتر که‌وتۆته سه‌ر به‌عه‌ره‌بینووسین، بۆ ده‌مکوتکردنی فاشيست و شۆڤێنيسته‌کان. له‌هیکڕا چه‌ند بابه‌تێکم خوێنده‌وه، وه‌ک ته‌علیق و لێدوان له‌سه‌ر ئه‌قڵی کورد، که خه‌ريکه خۆی، زمانه‌که‌ی و نه‌ته‌وه‌که‌ی قاش قاش ده‌کات، هێندێکيش به ڕيشی سپی و به‌ڕماڵه‌وه خه‌ريکن حيزبی له‌هجه‌وی دروست ده‌که‌ن، شه‌قڵی قودسييه‌تی پێ ده‌ده‌ن و به‌زمانی ئاسمانيشی داده‌نێن.. وه‌ک ئه‌و بابه‌ته ساتیرئامێزه‌ی کاک ئه‌حه مڵۆزم به‌نێوی ( کورد ئه‌به‌د ناگاته مه‌قسه‌د ) و له کوردستان نێت ـ دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، که له بڕێکیدا ده‌ڵێت : ” خوا به‌وه ڕه‌حمی کردووه، شوکر دوژمنانمان تا شه‌يتان حه‌ز بکات تڕفام، گه‌لۆر و کوردنه‌ناسن.! ئاخر نازانم ئه‌وان بۆ له‌ناوبردن، قڕکردن و ده‌ربه‌ده‌رکردنی کورد، چ پێويستيان به تانک، تۆپ، فڕۆکه، بۆمبا و له‌شکرکێشی هه‌س.؟ ئه‌و هه‌موو سه‌رێشه، خه‌رج و خۆماندووکردنه‌ی پێ ناوێ.. وه‌رن هه‌ر چوار پارچه‌که بکه‌ن به ئيمبراتۆریی ديموکراسيی کوردستان و بۆ خۆتان له دووره‌وه تێ‌یان بڕوانن؛ ئه‌و ده‌م بزانن به ڕۆژی ڕووناک يه‌کتر که‌وڵ ده‌که‌ن..جارێ له‌تی پارچه‌يه‌کی به هه‌زار ناری عه‌لی خۆی ڕاگرتووه، که‌چی هه‌ر حيزبه و له ئاوازێ ده‌ژه‌نێ.. هه‌ر عه‌شيره‌ته و داوای ئۆتۆنۆمی ده‌کات، هه‌ر ناوچه‌يه و ده‌بیژێ ئه‌ز ژی فيدڕاڵی ده‌خوازم.! مه‌يموون له خۆي‌دا نه‌بوو؛ ئاوڵه‌شی ده‌رکرد.! ئێمه هێشتا قاويتی ده‌م ڕه‌شه‌باين، که‌چی مامه شێخ حيزبی .؟. زمانمان بۆ داده‌مه‌زرێنێ .. له هه‌موو جيهاندا هه‌زاران زاراوه‌ی جياجيا هه‌ن و که‌سيش حيزبی سه‌ربه‌زاراوه‌ی دروست نه‌کردووه “.
گومانی تێدا نييه، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده و سالارانی کورد، ئه‌م مه‌سه‌له‌يه چاره‌سه‌ر نه‌که‌ن و بڕیاری به‌بڕشت نه‌ده‌ن، واته ئه‌گه‌ر زمانی يه‌کگرتوو که تاجی سه‌ری کوردايه‌تيمانه، به‌سه‌ر هه‌موواندا فه‌رز نه‌کرێ، هه‌ر له قه‌سری شيرين هه‌تا وانێ، هه‌روه‌ها هێڵی سوور بۆ له‌هجه‌خوازی دانه‌نرێ له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانێ، ئه‌وه بێی سێ‌ودوو يه‌ک له ئامانجه‌کانی تورکی داگیرکه‌رـ که له‌به‌ر ده‌رکێ ڕاوه‌ستاوه ـ هه‌روه‌ها ئه‌وانيديکه‌ش، دێته جێ. هه‌ر که‌سێکيش بيفه‌لسه‌فێنێ؛ نيشانه‌ی ترازان و لادانه له کوردايه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌زار جار هزری خۆی بسميل بکات یا بچێته حه‌جێ.
ئه‌و که‌سه‌ی به‌ياننامه‌ی عه‌وامفريوانه ده‌نووسێ، هاوکات ڕۆڵی خۆی و ده‌سته‌وبه‌سته‌که‌ی له خه‌باتی پێشمه‌رگايه‌تیدا ده‌کاته ماڵ و منه‌ت به‌سه‌ر کورد وبه‌رپرسان و له‌ژێر چه‌تری کوردايه‌تیدا؛ ئه‌وه ته‌نيا به‌رتيلی هاتنه‌ديی ئامانجی شاراوه‌ی به خه‌ڵکی ساده و بێ‌ئاگا له‌و مه‌سه‌لانه‌دا، ده‌دا، ده‌نا ڕاستیيه‌که دياره و خۆجياکردنه‌وه‌يه له ميلله‌ت.. پياو، ئه‌وسا باش له‌م مه‌رامه ده‌گات، کاتێ سه‌يری هێندێک ماڵپه‌ڕان ده‌کا؛ که له‌وێدا ئه‌وان براده‌رانه ـ وه‌ک کۆمه‌ڵێک ئێزيدی ئاسا ـ خۆيان به کورد نازانن، وه‌لێ جارێ ناچارن خۆيان به ( کوردی موه‌قه‌ت ) له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و بۆ کڵاوله‌سه‌رنان و خۆڵکردنه‌چاو بڵێن ئێمه‌ين کوردی ڕه‌سه‌ن، چ ناومان ئازاد بێت ياخود حه‌سه‌ن.!
2007/10/27