نیقاش – سلێمانی، به‌غداد – 15/10/2007 – پارتی کرێکارانی کوردستان ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی تایبه‌ت به ڕاگرتنی کرده چه‌کدارییه‌کانی دژی تورکیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه. حکومه‌تی کوردستان وه‌زیری ناوخۆی عێراق، جه‌واد پۆلانی، بانگێشتی په‌رله‌مان کرد بۆئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی ئاسایشی نێوان حکومه‌تی عێراقی و تورکیا پرسیاری لێبکه‌ن. هه‌وره‌ها ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیی کوردستان داوایان له تورکیا کرد که ئه‌گه‌ر راست ده‌کات و ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئێستا بکات با بڕیاری لێوردنێکی گشتی بۆ چه‌کدارانی رێکخراوی قه‌ده‌غه‌کراو (په‌که‌که) ده‌ربکات و واز له بڕیاری سه‌ربازی بۆ چاره‌سه‌کردنی قه‌یرانی ئێستای له‌گه‌ڵ کوردان بهێنێت.
پارتی کرێکاران که چیاکانی قه‌ندیل و باشماخ و خواکورکی کوردستانی عێراق و نزیک سنووری تورکیای کردووه به بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تیکردنی چالاکییه چه‌کدارییه‌کانی، روونی کرده‌وه که “ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه‌ی ڕاگه‌یه‌نراو له به‌رامبه‌ر که‌لـله ڕه‌قیی تورکیا هیچ واتایه‌کی نییه”. هه‌روه‌ها وه‌ک هه‌ندێ له ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند په‌که‌که “حه‌شارگه‌کانی ناگوازێته‌وه بۆ ناو خاکی تورکیا” بۆ پاراستنی کوردستانی (باشوور) له هه‌ر هێرشێکی چاوه‌ڕوانکراوی تورکیا. له هه‌مان کاتدا، به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان جه‌ختیان کرده‌وه که چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان له باکووری هه‌رێم نین. له هه‌مان کاتدا، راوێژکاری راگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان تاریق جه‌وهه‌ر رۆژی یه‌کشه‌ممه وتی مه‌رجه‌کانی تورکیا بۆ وازهێنان له ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له کوردستان و داواکردنی به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌و سه‌رکرده کورده عێراقیانه‌ی هاوکاریی په‌که‌که ده‌که‌ن، مه‌رجی (تهعجیزین). حکومه‌تی عێراقی له زاری وه‌زیری ناوخۆ، جه‌واد پۆڵانی، وتی که ڕه‌تی ده‌کاته‌وه مافی هاتنه ناو خاکی عێراقی به حکومه‌تی تورکی دابێت بۆ ڕاوه‌دونانی چه‌کدارانی پارتی کرێکاران به بێ ڕه‌زامه‌ندیی فه‌رمی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. تاریق جه‌وهه‌ر له ڕاگه‌یاندنێکیدا بۆ مێدیاکان جه‌خی کرده‌وه که کورد ئه‌و مه‌رجانه‌ی تورکیا ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و داوای له تورکیا کرد واز له پشتیوانیکردنی گرووپێکی سیاسی عێراقی چالاک له که‌رکوک (تورکمان) بهێنێت. هه‌روه‌ها وتی ئه‌گه‌ر تورکیا مه‌رجی هه‌بن ئێمه‌ش مه‌رجمان هه‌ن، یه‌که‌میان ڕاگرتنی پشتیوانی له به‌ره‌ی تورکمانی و دووه‌م ده‌ستوه‌رنه‌دان له کاروباری هه‌رێم”.
توركيا رۆژی یه‌کشه‌ممه مه‌رجه‌کانی خۆی ڕاگه‌یاند، له کاتێکدا، چه‌ند ڕێکخراوێکی تورکی داوایان کرد موڵک و ماڵی سه‌رۆکی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان مه‌سعود بارزانی له تورکیا ده‌ستی بهسهردابگیرێ، به پاساوی په‌نادان و پشتیوانی چه‌کدارانی په‌که‌که له باکووری عێراق.
ئه‌نقه‌ره ڕێکخراوی پارتی کرێکاران به هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکی و کوشتنی 30.000 هاوڵاتی تورکی له وه‌ته‌ی چه‌کی هه‌ڵگرتووه له ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه، تۆمه‌تبار ده‌کات. له هه‌مان کاتدا، حکومه‌ت و پارته کوردییه‌کان تۆمه‌ته‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به پشتیوانیکردن له په‌که‌که ره‌ت ده‌که‌نه‌وه، به پێوه‌یست ده‌زانن کێشه‌ی پارتی کرێکاران به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێ و وڵاتانی دراوسێ له قه‌یرانه سیاسییه‌که نهوهگلێنرێن.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی کوردستانی کرد به پاساوی لێدان له حه‌شارگه‌کانی پارتی کرێکاران دوای ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی ڕێکخراوه‌که کرده‌یه‌کی چه‌کداریان له باشووری تورکیا (27 ئه‌یلولی 2007) ئه‌نجامدا که کوشتنی 15 سه‌ربازی لێکه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ئه‌نقه‌ره‌ی نیشاندا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌خنه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی که دژی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازین له کوردستاندا.
سه‌رچاوه کوردییه‌کان تایبه‌ت به (نیقاش) ڕایانگه‌یاند هێزه‌کانی تورکیا ماوه‌ی دوو سه‌عات ناوچه‌کانی مزوری و ڕێکانیان له پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد. بۆردومانه‌که زیانی مادی لێکه‌وته‌وه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که ناوچه‌کانیان جێبهێڵن. هه‌روه‌ها حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆردومانکردنی ناوچه‌کانی خواکوڕکی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێری پشتڕاست کرد. هه‌روه‌ها بۆردومانێکی هاوشێوه گونده‌کانی ئهلموش، کورت، بن دیوانه، سیران سبیاره، شێخانۆک و موسڵۆکی گرته‌وه که زه‌ره‌ر و زیانی گه‌یانده ماڵ وموڵکی خه‌ڵک، سه‌ره‌ڕای سووتانی پوش و پاوانی ناوچه‌که.
کورده‌کان ڕه‌خنه‌یان له حکومه‌تی عێراقی گرت له‌به‌ر ڕێکه‌وتنه ئهمنیهکهیان له‌گه‌ڵ تورکیا به بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردستان. ئه‌وان ئه‌م ڕێکه‌وتنه به ته‌جاوزکردن و په‌راوێزخستنی شه‌رعییه‌تی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. مه‌حمود عوسمان، سه‌رکرده له هاوپه‌یمانیی کوردستان، داوای چاوخشاندنه‌وه‌ی کرد به ڕێکه‌وتنی مۆرکراوی ئه‌و دواییه‌ی نێوان وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌وا پۆڵانی و به‌رپرسانی ئیستخبارات و سوپای تورکیا له ئه‌یلولی ڕابردوودا. فریاد ڕواندزی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی کوردستان، داوای کرد له دانیشتنێکی تایبه‌تی په‌رله‌مانی عێراقیدا جه‌واد پۆڵانی بانگ و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ. هه‌روه‌ها به پێویستی زانی تورکیا لێخۆشبوونێکی گشتی بۆ ئه‌ندامان و سه‌رکرده‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ربکات و بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانی له‌گه‌ڵ کورده‌کان له تورکیا په‌نا به‌رێته به‌ر رێگه‌چاره‌ی ئاشتی. هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری کاروباری ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند کورده‌کان پابه‌ندن به هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ “لێژنه‌ی ئه‌مریکی تورکی کوردی” بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌باره‌ت به ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کراو. ئه‌و ئه‌م قسانه‌ی له که‌شوهه‌وای ڕه‌خنه‌گرتنی کوردان له حکومه‌تی عێراقی کرد که ڕێکخراوی په‌که‌که به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی داده‌نێت.
هۆشداری و داواکارییه‌کان
ئێران پشتگیریی خۆی بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی تورکیا بۆ کوردستان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها ئێرانیش دوور نییه له ڕاوه‌دوونانی کورده نه‌یاره‌کان له ناوچه‌ی “حاجی ئۆمه‌ران” و هێزه‌کانی هێرشی سه‌ربازی و ئاسمانی ئهنجاندهدهن بۆ لێدانی حه‌شارگه‌کانی “پارتی ژیانی ئازادی” بژاک که لاگیری له پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌کات و نه‌یاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
هه‌روه‌ها پارته تورکمانیه‌کانی هاوپه‌یمانی تورکیا داوایان له کورده‌کان کرد پارتی کرێکاران بکه‌نه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له قه‌یرانێکی دیکه و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر یه‌کێتی و سه‌روه‌ریی عێراق دوور بخه‌نه‌وه. ئه‌نوه‌ر به‌یره‌قدار سه‌رۆکی پارتی دادگه‌ریی تورکمانی به “نیقاش”ی گوت “پارته تورکمانییه‌کان به‌کارهێنانی خاکی عێراقی بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن له وڵاتانی دراوسێ ره‌ت ده‌که‌نه‌وه و داوای ده‌رکردنی پارتی کرێکاران ده‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێکخراوێکی تێرۆریستییه”. هه‌روه‌ها گوتی “حکومه‌تی عێراقی داوا له وڵاتانی دراوسێ ده‌کات ڕێ له ڕێکخراوه تێرۆریسییهکان بگرن له‌ناو خاکی خۆیان و نه‌یه‌ڵن دزه بکه‌نه ناو خاکی عێراق. هه‌روه‌ها پێویسته فشار بخه‌نه سه‌ر پارتی کرێکاران بۆ ئه‌وه‌ی له باکووری وڵات بچنه ده‌ره‌وه و داوا له هێزه سیاسییه عێراقییه‌کان بکه‌ن بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی کرده‌وه‌کانی په‌که‌که و کارکردن بۆ دانبینکردنی ئاسایشی سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که”.
پارتی کرێکارانی کوردستان به سه‌رکردایه‌تی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، که له ساڵی 1998ه‌وه له لای تورکیا به تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکی و جێبه‌جێکردن و پشتگیریکردنی کرده تێرۆریستییه‌کان به‌ندکراوه، داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی گه‌وره. به‌ڵام برای ئۆجه‌لان له ڕاگه‌یاندنێکیدا بۆ “نیقاش” داوای کرد “تورکیا ئاشتیانه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی خۆی له‌گه‌ڵ پارته‌که بکات و پێویسته کورده‌کان له بنیاتنانی تورکیادا به‌شداریان پێبکرێت و ڕۆڵی سیاسی به‌رفراوانیان له حکومه‌تدا پێبدرێت”.
http://www.niqash.org/content.php?contentTypeID=267&id=2032&lang=2