به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه2007/10/12 له شاری (لینز)ی نه‌مسا ،له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی کوردی (نه‌ورۆز)ه‌وه شه‌وه ئاهه‌نگێکی قه‌شه‌نگ بۆ خێزانهکوردهکان ڕێکخرا ،که ژماره‌یه‌کی به‌رفراوان له کوردانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته ودۆستانی نه‌مسایی تیایدا ئاماده‌بوون.
نوێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی کوردی له ووته‌یه‌کدا به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی میوانانی کرد وخۆشحاڵی خۆیانی ده‌ربڕی ،که له‌و شهوهئاههنگهدا ڕه‌وه‌ندی کوردیی پێکه‌وه کۆبوونه‌ته‌وه و ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزده‌که‌ن. پاشان چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری پێشکه‌شکران به هاوکاری تیپی موزیکی FARK و گۆرانی بێژه کا ن وئامادهبوانیش به ئاهه‌نگ وهه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی زیاتر شهوهئاههنگهکهیان ڕازانده‌وه .
مایه‌ی ئاماژه‌پێکردنه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و چالاکیه‌که‌دا چه‌ندین چالاکی هونه‌ری تایبه‌ت به جیهانی منداڵان نمایشکران ولهکۆتاییشدا دیاری به‌سه‌ر هه‌ریه‌که‌یاندا دابه‌شکرا. وه هه روه ها بروسکه ی پیرۆزبایی له لایه ن پارته کوردی و کوردستانیه کان پێشکه ش کران که بریتی بوون له :
1- پارتی دیموکڕاتی کوردستان/عێڕاق .
2- حزبی آزادی کوردی له سوریا .
3- پارتی پێشڕه وی دیموکڕاتی کوردی له سوریا .
4- پارتی هه ڤگرتنا گه لي کوردی له سوریا .
5- یه کێتی نیشتیمانی کوردستان .

