بۆ به‌ڕێزان
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی هه‌ولێر
سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی سلێمانی
سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی كويه
سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی كوردستان
سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی دهؤك
داواکاری بۆ پێشنیاره‌کانی شوێن و ئاماده‌کاری بۆ کۆنفرانسی هه‌شته‌می کۆمه‌ڵه‌ی شاره‌زایانی ژینۆساید له هاوینی 2009 دا.
له لایه‌ن IAGS کۆمه‌ڵه‌ی شاره‌زایانی ژینۆسایده‌وه داواکاری بۆ پێشیار بۆ به‌ستنی کۆنفرانسی داهاتوو له هاوینی 2009 دا بۆ ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌که ناردراوه. پێشنیاره‌کان ده‌بێ بتوانن ئه‌و داواکاریانه پڕبکه‌نه‌وه که له خواره‌وه‌دا ڕیزکراون که به‌کورتی ئه‌مانه‌ن:
1. ناو و ناونیشان، ته‌له‌فۆن و ئیمایل و گوزارشتی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی که به کاری خانه‌خوێیی هه‌ڵده‌ستێت.
2. دابینکردنی شوێن بۆ به‌شدارانی کۆنفرانس
3. نه‌خشه‌ی هۆڵ و ژووره‌کانی سمینار و کۆبوونه‌وه‌کان و دیارکردنی قه‌واره و گه‌وره‌ییان ( هۆڵێک که شوێنی زیاتر له 500 که‌س بگرێت، هۆڵی سمیناره‌کان 80 که‌س بگرن)
4. ئاماده‌کاری گوێگر و پێداویستی ئه‌له‌کترۆنی و وه‌رگێڕان له هه‌موو شوێنه‌کاندا
5. خواردن و جواردنهوه ئاماده‌کردن
6. مسۆگه‌رکردنی شوێ نبو به‌شێکی میوانان که توانای داراییان باش نییه، خه‌ڵات بڕینه‌وه بۆ قسه‌که‌ره گرنگه‌کان، خواردن و پشووی قاوه‌خواردنه‌وه.
7. خه‌مڵاندنی نرخی خه‌رجی تیکتی هاتووچۆی به‌شداران له شوێنی جیاجیاوه
8. ئاماده‌کردنی گه‌شت بۆ شوێنی گرنگ و سه‌رنجڕاکێش
9. هه‌ر هۆیه‌ک که به‌ڵگه‌ی به‌ستنی کۆنفرانسه‌که له‌و شوێنه به‌هێزتر ده‌کات.
به‌کورتی ئه‌و مه‌رجانه ده‌بێ پڕبکرێنه‌وه و به وردی ئه‌وه بسه‌ڵمێندرێت. هه‌روه‌ها هه‌روه‌کو له حه‌فتجاری پێشوودا وابووه، پێویسته ده‌زگاو دامه‌زراوی ئه‌کادیمی و لێکۆڵینه‌وه وه‌کو زانستگه به‌و کاره هه‌ڵبستن و سه‌رپه‌رشتی بکه‌ن.
له‌و کۆنفرانسه‌دا گرنگترین و ناودارترین لێکۆڵه‌ر و شاره‌زایانی جیهانی به‌شدار ده‌بن. گه‌ر کوردستان بتوانێ پێسنیاری به‌ستنی کۆنفرانسێکی ئه‌وها گه‌وره بکات، بێگومان سوودی زۆر گرنگی بۆ پرسی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆسایدی گه‌لی کورد له بواری ناساندن و بواره‌کانی دیکه‌وه ده‌بێت، بابه‌ته‌کان ده‌چنه ئاستێکی به‌رزی جیهانی که ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رینی له‌سه‌ر دۆزی کورد به‌گشتی له ئێستا و داهاتوو ده‌نوێنیت.
هیوادارین هه‌ولی خۆتان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌ستنی ئه‌و کۆنفرانسه جیهانییه، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و کۆنفرانسه له کوردستان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره ده‌بێت بۆ گه‌لکوژی ئه‌نفال و بارزانیه‌کان و ده‌رسیم و کاره‌ساته‌کانی دیکه.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
ناوه‌ندی چاک
www.chak.be
chak_org@yahoo.com