وا تورکیای به‌هێز وعيڕاقی بهڕپووت و بێده‌سه‌ڵات ڕێک که‌وتن که له مه‌ودوا تورکيا بتوانێ بێته نێو خاکی کوردستانه‌وه، بۆ ڕاوه‌دوونانی ـ گوايه ـ تهرۆريستان؛ به مه‌رجێ عيڕاقی ههلابهههلابوو مۆڵه‌ت بدا.. هه‌ڵبه‌ت هاتنهناوهکهشی سنوورداره و نابێ به‌رده‌وام بێت، که ئه‌مه‌شيان ته‌نيا سوحبهتی نێوان دوو دراوسێيانه و چيتر. له‌و نێوه‌شدا کورد، ده‌سه‌ڵاتی کوردی، سفری ده‌ستی چه‌پن، ته‌نانه‌ت بۆلانیی وه‌زیری ناوخۆی عیڕاق که تا ئه‌وێ رۆژێ ناوی له کووله‌که‌ی تهڕيشدا نه‌بوو، پرسێکی به هه‌ڤاڵه کورده‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيرانی به‌غدا نه‌کرد که داخوڵا چی ده‌فه‌رموون.!
گرنگ ئه‌وه نييه له‌مه‌ولا ئايا تورکيا له هێرش و پیلانهکانيدا، پرس به عیڕاقی زه‌عیف ده‌کا و په‌رله‌مانی شه‌پڕێوی به‌غدا که فارگۆنێک کوردیشی تێدايه، قايل ده‌بێ يان به‌رپه‌رچی ده‌داته‌وه.. به‌ڵکوو گرنگ ئه‌وه‌يه تورکيا ئێدی ـ به پرسهخهسووانێ ـ ده‌ستوور وه‌رده‌گرێت و که‌ی ئاره‌زووی کرد، دێ بۆ سه‌فا؛ کهيش ويستی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ڕوا.. هه‌مووشی به‌نده به سيناريۆيهکی مه‌حکه‌م و به‌رنامه‌بۆداڕێژراو بۆ به‌رزه‌فتکردن و سڕکردنی داخوازييه‌کانی کورد، هه‌ر له‌وه‌ی پێوه‌ندیی به قه‌واره‌ی کورد هه‌يه، تا جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 و ـ ڕه‌نگه ـ هه‌تا ده‌ستووری کوردستانيش.
ئێسته، پرسيار ئه‌وه نييه ئاخۆ نێوه‌ڕۆکی ڕێکه‌وتنه‌که چييه، که هه‌ر هه‌مووی دژی کورده، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تورک و نه‌ياره‌کانی سه‌رجه‌می گه‌لی کوردستانه له عیڕاق و ناوچه‌که‌دا.. وه‌لێ پرسيار ئه‌وه‌يه، ئه‌رێ حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هه‌ولێر و به‌غدا که شه‌ويان له‌سه‌ر ڕۆژ دانابوو بۆ به‌رپاکردنی ئاشتی و سوڵح له‌نێو لايه‌نه عیڕاقييهکانی ئه‌مڕۆژانه وه‌زير و وه‌فدێکیان له ئه‌نقه‌ره‌يه، ئه‌م ماوه‌يه‌ی عيڕاقی زه‌عیف و تورکيای به توانا سه‌رقاڵ بوون به ڕێکه‌وتن بۆ پيلان و ده‌ستوه‌شاندنێکی ديکه‌ی میژوويی له کورد، له کوێ بوون و لهمهوپاشيش له کوێ ده‌بن .؟
2007/09/27