الرئيسية » مقالات كردية » با ده‌سه‌ڵات نه‌زانێ ژنان خۆیان په‌روه‌رده‌ ده‌که‌ن!!

با ده‌سه‌ڵات نه‌زانێ ژنان خۆیان په‌روه‌رده‌ ده‌که‌ن!!

به‌ڕاستى جێگاى پرسیاره‌ که‌ بۆچى ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ له‌ خۆپه‌روه‌رده‌ کردنى ژنان ده‌ترسێ و به‌هیچ جۆرێک نایه‌وێ که‌ ژنان ڕه‌گه‌زى نیوه‌ى کۆمه‌ڵگان وشیار بنه‌وه‌ و به‌هه‌بوونى خۆیان بزانن، باشه‌ ئه‌ى هه‌رئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ نییه‌ که‌ مێشکى بردوین ئه‌وه‌نده‌ باسى بیرو راِى ئازاد ده‌کات، ئه‌ى هه‌ر ئه‌وسیسته‌مه‌نیه‌ که‌ ڕۆژانه‌ له‌سه‌رکاغه‌زه‌کان و جێگا ڕه‌سمیه‌کاندا بڕیار له‌سه‌ر توندوتیژیه‌کانى کۆمه‌ڵگا ده‌گرێت و هاوارى ئازادى ڕه‌گه‌زى ده‌کات له‌ناو کۆمه‌ڵگا دا، به‌ڕاستى جێگاى پرسیاره‌ و جێگاى سه‌رسوڕمانه‌!!!!!! جا با ئێستا بێینه‌ سه‌رباسه‌که‌ى خۆمان که‌ ده‌مان هه‌وێ چ نهێنیه‌ک بدرکێنین ڕۆژى 7-8-2007 له‌شارى سلێمانى له‌ ناو پاسدا بووم که‌ ده‌مویست به‌ره‌و جێگاکه‌ى خۆم بڕۆمه‌وه‌ له‌ پشت منه‌وه‌ سێ تا چوار ژن ده‌نیشت بوون و ده‌ستیان کردبوو به‌قسه‌کردن منیش هه‌رچه‌نده‌ نه‌م ده‌ویست گوێیان لێ بگرم به‌ڵام به‌مه‌جبورى بوومه‌ میوانى گوێ ئه‌و ژنانه‌ که‌ ته‌مه‌نیان له‌ بیست و چوار تا سه‌ره‌وه‌ تربوو تۆزێک کراوه‌ش دیار بوون، به‌یه‌که‌وه‌ قسه‌یان ده‌کردو ده‌یان گووت به‌خوا ئه‌و پاسه‌ زۆر گرانه‌ خۆزگه‌ به‌ته‌کسى بڕۆیشتینایه‌وه‌ باشتربوو به‌ڵام چاریان نه‌بوو تازه‌ سوربوون نه‌یان ده‌توانى ده‌به‌زنه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ په‌له‌ قاژه‌یان گرت بوو ئه‌گه‌ر یه‌کێ نه‌زانێ بڵێ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وانه‌ کارى زۆرگرنگ و ئه‌ساسیان هه‌بێت یان چ ڕوداوێکى گرنک ڕووى داوه‌ و ده‌چن به‌هانایه‌وه‌، بۆیه‌ منیش زۆر به‌مه‌راقه‌وه‌ گوێم لێده‌گرتن له‌ دواییه‌که‌ى ئیتر ئه‌وه‌نده‌ موداحه‌له‌ى سایه‌ق پاسه‌که‌یان کرد هه‌موو ئه‌وانه‌ى ناوپاسه‌که‌یان بێزار کرد هه‌تا واى لێهات یه‌ک له‌ناو پاسه‌که‌ که‌ کوڕێکى گه‌نج بوو پرسى ئه‌رێ داده‌ ئه‌وه‌ چیتانه‌ بۆ ئاوا عه‌جه‌له‌تانه‌ یه‌ک له‌وانه‌ جوابى دایه‌وه‌ هه‌رعه‌جه‌له‌و به‌س به‌خوا وه‌خته‌ دڵم ڕاده‌وستێ بۆچى؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى من ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌فیقه‌م هاتووم بۆ په‌روه‌رده‌ پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بزانێ بگه‌ڕێمه‌وه‌ ماڵێ و نان و چێشت ئاماده‌که‌م، باشه‌ ده‌سه‌ڵات چى له‌ خۆپه‌روه‌رده‌کردنى ئه‌م ژنانه‌ یان هه‌موو ژنانى کۆمه‌ڵگا داوه‌ بۆیه‌ش منیش زۆر به‌مه‌راقه‌وه‌ پرسیم بۆ ؟ ئیلاقه‌ى ده‌سه‌ڵات و په‌روه‌ده‌ى ئێوه‌؟ وتى ده‌زانى چی هه‌رپیاوێک له‌ناو مه‌ڵدا ده‌وڵه‌تێکه‌و هه‌رده‌وڵه‌تێکیش له‌بن ده‌سه‌ڵاتى پیاو سالارییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پیاوه‌کانمان پێیان خۆشنیه‌ خۆمان په‌روه‌رده‌که‌ین ئه‌وانیش له‌ ڕاستی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ فێر بوون. بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ژنێک بیهه‌وێ تۆزێک له‌ ده‌ره‌وه‌ى سیسته‌مى ده‌سه‌ڵات خۆى په‌روه‌رده‌کات ئه‌وا ئیهانه‌ ده‌کرێ و به‌خراپه‌ ناوى ده‌برێت، بۆیه‌ش با ده‌سه‌ڵات قه‌ت پێى نه‌زانێ که‌ ژنان خۆیان په‌روه‌رده‌ ده‌که‌ن، لێره‌ دا جێگاى سه‌رنج ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆچى ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مى ده‌سه‌ڵاتدار خه‌ز به‌پێشکه‌وتنى ژنان ناکه‌ن یان ئه‌و ژنانه‌ى که‌ له‌بن ناوى مافى ژنان به‌عه‌قڵیه‌تى پیاو هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن قه‌ت حه‌زناکه‌ن ژن ئه‌مڕۆ له‌کۆمه‌لًَگادا بکه‌وێًته‌ ئاستێکى پێشه‌نگ، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ که‌ژن له‌ پێشه‌نگایه‌تى خۆى دا یه‌کسان و دیموکراتى ئه‌ساس ده‌گرێت و به‌ته‌واوه‌تى ئه‌و سیسته‌مه‌ى ئێستا هه‌یه‌ بۆ گۆڕینى تێده‌کۆشێت.وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و خێزانه‌ى که‌ ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تى بچوکى کۆمه‌ڵگایه‌ بۆ به‌ دیموکراتى کردنى هه‌رکات تێده‌کۆشێت، هه‌رکات ژنانى به‌ په‌روه‌رده‌ و زانا له‌لایه‌نى ڕگه‌زى ژنه‌وه‌ ده‌توانێت گۆڕانکارى له‌و سیسته‌مه‌ ده‌ستکرده‌ دا بکات و پێشه‌نگایه‌تى کۆمه‌ڵًگایه‌کى ئازاد بکات بۆیه‌ش هه‌رکات سیسته‌مى ده‌سه‌ڵات له‌ ژنى په‌روه‌رده‌کراو زانا ده‌ترسێ و ره‌تى ده‌کاته‌وه‌.