الرئيسية » مقالات كردية » سه‌ڵاوات له‌دیارى دێ – همایۆن ساحب کریم ته‌وێڵه‌یى

سه‌ڵاوات له‌دیارى دێ – همایۆن ساحب کریم ته‌وێڵه‌یى

دیسانه‌وه‌ باران هاتوسه‌رزه‌مینى ئێمه‌ى ته‌ڕکرده‌وه‌ بارینى باران یانى فرسه‌تێکى تربۆهه‌ست کردن به‌جوانیه‌کانى ته‌ڕبونو ئه‌ندێشه‌کاڵه‌کانى ڕاحه‌ت بوون، به‌رامه‌ى خۆڵ ناونیشانه‌ بۆڕێده‌رکردن وچونه‌وه‌ بۆمه‌یخانه‌کانى سروشت وخه‌راباته‌ ساده‌کانى سه‌ماو دانسى ڕۆحه‌کان بۆته‌موره‌، دوورله‌گڵۆ په‌هاروهاجه‌کان، ئه‌وگڵۆپانه‌ى ده‌ستى ده‌ستى به‌زه‌وقه‌کانى چاوده‌که‌نشه‌وقه‌کان ئاڵ و وێرده‌که‌ن دۆستایه‌تى ووه‌فاى مۆمیان بیربرده‌وه‌، که‌شه‌وانه‌ زۆربه‌کزى به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌سوتا .چ سه‌یره‌ئه‌وکاته‌ى باران ده‌بارێ ..

ڕێپێوانێ سازناکرێ دژى شه‌پۆله‌کانى دزینى عومر له‌گه‌نجێتى له‌عازه‌بى ئه‌وکچانه‌ى که ‌نازانن بۆنى جوانیان ونکردوه‌ تامى خه‌یاڵ وخه‌وزڕان ویه‌که‌م ماچ هه‌رگیز نافامن. من بۆتۆئه‌نووسم گه‌ڵا :- گه‌ڵا ئه‌ى ئه‌و کچه‌ى له‌شت بۆنى پاکه‌ت وقتوه‌کانى که‌مالیاتى لێ دێ تۆ ڕۆژێ سنگت به‌رزو ڕۆژێکى ترئیجگار نزمه‌ ،ده‌مێ لێوه‌کانت تورتن ده‌مێکى تر کێشیان دێ تۆ به‌ده‌رمانه‌کانى ئه‌م عه‌سره‌ سه‌رت له‌ له‌شى خۆتو جوانى سروشت وچاوه‌کانى من شێواند تۆ ده‌مێ تامت له‌تایت و له‌بۆیاخ و هه‌ندێ جاریش سپیاوه‌که‌ت بۆنى که‌ڕ و قه‌وزه‌ى لێ دێ من چاره‌کێ دواى باران لادێیانه‌بۆت ده‌نووسم ، پێم خۆشه‌ به‌ده‌لیلى بارانه‌وه‌بت به‌مه‌وه‌ نێو بازاڕى باڵقى دێ ، بۆنێو عه‌شقى داروبه‌ردى ئه‌زه‌لی و قه‌هقه‌هه‌ى سوراحى گۆزه‌کانى ئه‌له‌ستبۆتارێکى به‌ڵێ تارێکى ..دورله‌چاوى چه‌ته‌کانى گرتنى ماچ وپلیشانه‌وه‌ى باره‌سێوه‌کانى ئێوه‌ئاخر له‌وێ ماچ هێنده‌ى کڵۆ ى شه‌کرى دزراوى نێوشه‌کردانى مناڵى شیرینه‌ ،سوراو نابێ به‌جاسوس ولێواو لێو که‌شف ناکات . له‌وێ جیاوازى که‌مه‌ له‌نێوان لێوى یاروقۆخى نیوه‌کاڵ ،له‌وێ عاره‌قى تۆ عه‌ترى سه‌گباب ونى ناکات ، بۆنى مێیه‌تى لێ هه‌ڵده‌ستێ بۆنى توێکڵى دارده‌دات که‌مێ له‌پاش ڕوتبونه‌وه‌ى بۆنى توێکڵى خه‌یار ده‌دات له‌سوزگى فیراقى زه‌ڵاته‌دا. هه‌رتۆناگه‌ڵا له‌وێ ژنه‌پیره‌کان نه‌که‌وتونه‌به‌رشاڵاوى جینۆسایدى کیمیاکانى عه‌وله‌مه‌سنگیان بۆنى شه‌رع وفیقهى سه‌مه‌رقه‌ندوبوخاراى لێ هه‌ڵده‌ستێ له‌وێ شه‌رم وترس و سه‌رسامیى وله‌خۆبایبون دیاره‌به‌و کچه‌وه‌ بۆیه‌که‌م جار که‌هه‌ست ده‌کات بۆته‌ خاوه‌نى سێوه‌کان ،گوڵم له‌وێ سبه‌ى نانێ ده‌ست ده‌گیرێ به‌گه‌ڵاو گوڵ دراوسێ به‌رزیا نده‌که‌نه‌وه‌ بۆیه‌کترى له‌جێى سڵاو دواى به‌یانى باش باخه‌وان به‌ڕه‌زده‌ڵێ :-تکه‌شه‌رابه‌کانتم بینى ڕه‌حمه‌ت له‌هێشووله‌بۆڵت ..

له‌وێ حه‌وشه‌نیه‌ په‌نجه‌ره‌به‌رزه‌خۆشۆردن دیاره‌ له‌حه‌وزه‌کانى سپیه‌تى ،له‌وێ ته‌ڵان هه‌یه‌ته‌ڵان چاک ترین که‌س بۆهاوڕێیه‌تى ،ئاوى ئه‌وێ به‌ئاشکرا پێت ده‌ڵێ بابت شۆمه‌وه‌له‌گوناه ،گوڵم له‌وێ دوختان هه‌یه‌ دوختان مۆرى نێوچه‌وانت ده‌کات بۆلاى خوا..ده‌رگاوانه‌کانى به‌هه‌شت له‌دوره‌وه‌ ئه‌ت ناسنه‌وه‌ ،له‌وێ پێچ هه‌یه‌پێچ به‌حه‌ره‌سى دره‌خته‌وه‌ بۆفرسه‌ت وڕاپسکان ،گوڵم له‌وێ باخ هه‌یه‌باخ ،به‌پژو پۆى په‌رژینه‌وه‌ بۆدیارنه‌بونى سینه‌کاتى وێرده‌کانى سوخمه‌ ..له‌وێ جریوه‌وجوکه‌وچریکه‌ى مه‌لان هه‌یه‌ بۆپیشاندانى سه‌رحاڵى په‌نجه‌وبه‌رۆک .گه‌ڵا له‌وێ خواهه‌یه‌خوا ..
به‌ئایه‌ته‌کانى له‌زه‌ت و جوانی و موتعه ‌و به‌دانش و به‌خوڕافه ‌و ئه‌فسانه‌کانى نه‌نه‌وه‌.خواى ئه‌وێ بێ بورهان وبێ ده‌لیله‌و ناسینى گه‌لێ ئاسانه‌ گوێ ڕائه‌گرێ بۆهه‌یاران ومه‌یاران ..سه‌رنج ئه‌دات له‌بوکى خوساوى به‌رباران ئاگاى له‌دڵى تویشه‌ (که‌چه‌نده‌ منت خۆش ده‌وێ) چاوى ئێمه‌ به‌هه‌ڵه‌ ده‌بات بۆئه‌وه‌ى کڵاو کوڕه‌و مریچله‌کان له‌گه‌ڵ زه‌وى جیانه‌که‌ینه‌وه‌ خۆى ئه‌منى قه‌ومى مه‌مله‌که‌تى عیشق ده‌پارێزێ هیچ دوودڵ دارێ ناگیرێ ،له‌وێ ماچه‌دزراوه‌کان نابنه‌ بنێشته‌ خۆشه‌ى گه‌ڕه‌ک ونه‌مه‌لاونه‌مامۆستاو نه‌دام وده‌زگاى ئاسایش نایان گرن،سمۆره‌کان ده‌یان شارنه‌وه‌ پایزان ..سه‌وز ده‌بنه‌وه‌به‌هاران ،گه‌ڵاله‌وێ ئاسمان هه‌یه‌ئاسمان ئاسمانێکى بچوک به‌ڵا م زۆرمیهره‌بان باران ناڕژێته‌ سه‌رقیرو کۆن کرێت وسه‌ر سه‌کۆکان ئاو ده‌ڕژێنێته‌ نێو دامێنى چه‌مه‌وه‌ بۆپه‌ڕینه‌وه‌کانى جوانى ،گه‌رپوزێ ببینى له‌ئانى هه‌ڵکردن دنیا ده‌بێت به‌ئاوێزه‌،سه‌رگۆى مه‌مک له‌کراسێکى ته‌ڕه‌وه‌هه‌ست پێ بکه‌ى وائه‌زانى ناوکى هه‌ڵوژه‌فه‌ریکه‌ په‌ڕیوه‌ته‌ گه‌روته‌وه‌ له‌وێ دنیا دۆستایه‌تى میهره‌بانیه‌ دوژمنایه‌تى زۆرکه‌مه‌..هه‌یه‌له‌نێوان(که‌چه‌ڵ وسمۆره‌و پایزان ،چۆله‌که‌وکابان ومیوان،ڕه‌زو دووریى ودزینى سوعبه‌ت ،خوێندنى که‌ڵه‌باب وئێواران )وه‌ره‌گه‌ڵا بابچینه‌وه‌ له‌وێ مه‌رقه‌د هه‌یه‌جه‌مبینه‌وه‌بۆشه‌ماڵى هورمزگاکان زه‌رده‌شت فه‌ڕزى کرد ناشتنى سێ نه‌مام وئاولێڵ نه‌کردن وئاگردان ئه‌زیه‌ت نه‌دان .