کچه گه‌ریلاکان له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران و سه‌ختییه‌کانى سرووشت و باڵاده‌ستى پیاوانیش شه‌ڕده‌که‌ن
هه‌ڤاڵ به‌رفین له دایکبووى ساڵى (1978)ه و خه‌ڵکى هه‌رێمى سهرحهدى باکورى کوردستانه، چوار خوشک و سێ براى هه‌ن، ئه‌م لهناوهڕاستیاندایه ساڵى (1991) به‌شدارى ریزه‌کانى گه‌ریلاى کردووه، وه‌کو خۆى ده‌ڵێت ئه‌وکاته به‌شداربوونی کچان له‌ریزه‌کانى شۆڕشى ئازادیخوازى کوردستان زۆر که‌مبوون، وه‌کو ژن زۆر بێ ئه‌زموون بوون و هه‌موو شتێک بۆ ئه‌وان تازه بووه، رێکخستنى ژیانى گه‌ریلایه‌تى، به‌کارهێنانى چه‌ک، پاسه‌وانێتى کردن، برسیبوون و بارهه‌ڵگرتن و رۆشتنى چه‌نده‌ها کاتژمێر، دواى چه‌ند ساڵێک مانه‌وه له هه‌رێمى بۆتان دواجار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى زاگرۆس ده‌کرێت، ئه‌م کچه گه‌ریلایه زۆر خۆش باسى جوانى و خۆشکبوونى جوگرافیاى ئه‌م هه‌رێمه ده‌کات، کێوه‌کانی، کانیاو، شیناییهکانى و ئه‌و چه‌م و رووباره فره جوانه‌ى، بۆیه پاشناوى خۆشى وه‌کو خۆشه‌ویستى بۆ ئه‌و هه‌رێمه کردۆته زاگرۆس، دیاربوو یاده‌وه‌رى زۆر خۆشى و بهئێشى له‌و هه‌رێمه‌دا هه‌یه، هه‌ڤاڵه‌کانی ده‌یان ووت زۆرجار که له ئیش و کاره‌کانمان ده‌بینه‌وه داواى لێده‌که‌ین بیره‌وه‌رییه‌کمان بۆ باسده‌کات، ئه‌ویش دڵمان ناشکێنێت ئه‌گه‌رچی ماندووشی ده‌کات به‌ڵام به‌وپه‌ڕی لێبووردووییهوه بیره‌وه‌ریه‌کی گه‌ریلایه‌تی خۆیمان بۆ باسده‌کات. دواى ئه‌وه‌ى رازیبوو بیرهوهریهکمان بۆ باس بکات، به‌ووردى و له سه‌رخۆ و بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى ئه‌و به‌لاى خۆمدا رانه‌کێشم، ته‌سجیله بچوکه رۆژنامهوانیهکهم پێخست و ئه‌ویش ده‌ستیپێکرد:
مانگى نۆى ساڵى (1994)بوو، له هه‌رێمى زاگرۆس بووین، له نێوان ئێمه و سوپاى تورکیادا دوو گوندى جاش هه‌بوون، زۆرجار خۆمان له شه‌ڕى چه‌ته‌کان بهدوردهگرت، بۆ ئه‌وه‌ی کوردى زیاتر نه‌کوژرێت، چونکه تورکه‌کان به‌و شهڕهنادا زۆر که‌یفیان ده‌هات، ده‌یانوت هه‌ردوو هه‌ر کوردن، چه‌نده‌یان لێ بکوژرێت هه‌رله قازانجى ده‌وڵه‌ته‌که‌ماندایه، ئێمه ده‌رکمان به‌و راستییه‌دا کردبوو، وه‌کو تریش لادێیه‌کان خه‌ڵکى هه‌ژار و بێده‌رامه‌ت بوون، که‌موکورتى هه‌ره گه‌وره‌یان ئه‌وه‌بوو چاره‌نووسى خۆیان دابووه ده‌ستى ئاغاکانیانه‌وه، دیاره ئه‌مانه‌ش که‌سى خۆفرۆش و وڵاتفرۆش بوون، ده‌یان هه‌ڤاڵى ئێمه‌یان شه‌هید کردبوو، به‌سه‌دان جار چاوساغیان بۆ سوپاى تورکیا ده‌کردو پێشیان ده‌که‌وتن و شوێنى هه‌ڤاڵانیان پیشانده‌دا و به‌توندیش به‌شدارى شه‌ڕى دژى هێزه‌کانمان ده‌بوون، وه‌کوتر ده‌رفه‌تیان پێنهدهداین هێرشی سه‌ر پهیگاو کامپه سه‌ربازه‌کانی ئارته‌شى تورکیا بکه‌ین، ئه‌و دوو گونده ناویان ( دێى، ساتێ) بوو، ئێمه‌ش که‌ده‌مانویست بپه‌ڕینه‌وه بۆ دیوى چوارچێلا و ئۆره‌مار، پێشتر داوامان لێیان کرد کهڕێگهمان پێنه‌گرن و ڕێگه‌بده‌ن که هێزه‌کانمان ده‌ربازى دیوهکهیترى گونده‌که‌یان ببین، به‌ڵام بێ سود بوو، دواى ئه‌وه داوامان لێیان کرد که گونده‌که‌یان چۆڵبکه‌ن ئه‌گینا زیانیان پێده‌گه‌یه‌نین، گاڵته‌یان پێده‌هات و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کردین، هه‌رچه‌نده نه‌شمان ده‌ویست ئه‌و شه‌ڕه ڕووبدات به‌ڵام ناچاربووین په‌لامارییان بده‌ین و گونده‌که‌یان پێ چوڵبکهین.
ئه‌وکاته به‌شداربوونى کچان له‌ڕیزه‌کانى گه‌ریلادا زیاتر ببوون، بۆیه به‌شدارى کچان له چالاکییه‌کاندا به‌رچاوبوون، هه‌ردوو گونده‌که به‌باشى کهشفکران، پیلان داڕێژرا به‌وپێیه کاتژمێر سێى شه‌و له پێنج قۆڵه‌وه هه‌ردوو گونده‌که‌مان ئابڵوقه‌دا بیستوپێنج گروپى هێرش ده‌رکه‌وتن هه‌رگروپه‌و سێ که‌س بوون، گروپه‌کانی تریش دابه‌شبوون به‌سه‌ر (پاراستن، تهعجیز، بۆسه، کۆردینه‌ى شه‌ڕ)، گروپه‌که‌ى ئێمه بریتى بوو له هه‌ڤاڵان (پڵنگ، په‌روه‌ر، من) — هه‌ردوو هه‌ڤاڵیش ئێستا شه‌هید بوونه، کاتژمێرێک شهڕدرێژهى کێشا، ئاڕاسته‌ى شه‌ڕ ئاماژه‌ى به‌شکاندنى جاشه‌کان ده‌کرد، هێدى هێدى ده‌نگى چه‌که‌کان کهمدهبوون له شوێنى کۆردینه‌ى شه‌ڕه‌وه فه‌رمانمان بۆ هات که‌پێویسته ئیتر تهقهڕاگرین و بگه‌ڕێینه‌وه شوێنه کۆنه‌کانمان. دیاربوو جاشه‌کان ده‌ستیان بهپاشهکشێ به‌ره‌و شارۆچکه‌ى ئۆره‌مار ده‌کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو فه‌رمانى شه‌ڕ ڕاگرتنمان بۆ هات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى کوشتارو زیانى زیاتر ڕٍوونهدات، دواى ئه‌و شه‌وه ده‌ڤه‌ره‌که که‌وته ژێر کۆنتڕۆڵى هه‌ڤاڵانه‌وه. سه‌رله‌به‌یانى سێ کۆپته‌رى جۆرى کۆبرا هاتن بۆ گۆڕه‌پانى شه‌ڕه‌که، ده‌ستپێک هه‌ردوو گونده‌که‌یان به‌ته‌واوه‌تى سوتاند و دواى ئه‌وه ده‌ستیان کرد به‌بۆردومان کردنى هه‌ڤاڵان، خۆشبه‌ختانه زیانى گیانى له هه‌ڤاڵان نه‌که‌وت، چونکه تهبیرى پێویستمان گرتبوو، ده‌ره‌نجام بێ زه‌ره‌رو زیانێکى وا به‌رچاو توانیمان کۆتاى به‌شه‌ڕه‌که بێنین. دیاربوو ده‌وڵه‌ت له‌م چالاکییه‌مان زۆر ناڕه‌حه‌ت و توڕهببوون، چونکه ده‌یانزانى ئیتر که‌س له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا نه‌ما چاوساغیان بۆ بکات، دووه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ ده‌توانین په‌لامارى کامپه‌کانیان بده‌ین. دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێ هێرشمان برده سه‌ر پایگاکانى ده‌وڵه‌تى تورکیا له‌سه‌ر سنووره‌کانى باکورو باشور سوپاى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنیان دژى هێزه‌کانمان ئه‌نجامدان له هه‌ردوو حاڵه‌تدا دوژمن ههرزیانى بهبهردهکهوت و هاوسه‌نگى شه‌ڕ به‌لاى ئێمه‌دا ده‌شکایه‌وه.
که‌ش و هه‌واى هه‌رێمى زاگرۆس به‌سه‌رماو سۆڵه‌ى خۆى ناسراوه، بۆیه ده‌بوو هه‌ر له‌مانگى ده‌وه ده‌ستبکه‌ین بهدروستکردنى کامپى زستان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌باشى خۆمان ئاماده‌که‌ین بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنى شه‌ڕێکى دژوار له‌وه‌رزه‌کانی به‌هار و هاویندا. ئه‌وکاته له‌دامێنی چیایی “چوار چێلا” له نزیک چه‌می ئاواشین بووین، پازدهرۆژێک ده‌بوو له‌و ناوچه‌یه‌دا بێده‌نگی زاڵ بوو، هیچ ده‌نگی ته‌قه و گرمه‌ی تانک و فرۆکه نه‌ده‌هات. ده‌بوو زوو جێگه‌ی که‌مپی زستان ئاماده‌بکه‌ین، به‌تایبه‌تی پێش ئه‌وه‌ی به‌فر بکه‌وێت، سه‌ره‌تای مانگی یازده بوو، خوێندنگه‌یه‌کی گه‌وره‌مان بۆ پهروهردهبینیین ته‌واوکردبوو، دوو به‌تالیۆن پێکه‌وه ئه‌و کاره‌مان ئه‌نجامدا، ئیتر سه‌رقاڵی دروستکردنی شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان بووین. هه‌ردوو به‌تالیۆنه‌که له‌به‌ر بارودۆخی ناله‌باری هه‌رێم و ده‌رکه‌وتنی شه‌ڕ بۆ ماوه‌یه‌کی له‌یه‌کتره‌وه بهدووربووین ته‌نیا بۆ په‌روه‌رده بینین ده‌هاتینه لای یه‌کتری. دوای که‌مپه‌که‌مان شه‌وی سه‌رکه‌شی به‌فراوی ” چوار چێلا” بوو، ده‌وروبه‌ریشمان دارستانێکی زۆر چڕ بوو، دۆڵه‌که‌ی ژێری که‌مپه‌که‌ش به‌ره‌و رووباری ئاوه‌شین ده‌چوو، دار ( گوێز و به‌ڕو و توڕک و سێ‌و و گێوژ و ره‌ز) زۆری لێ بوو، دیارترین شتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره سمۆره بوو که به‌جارێک زۆربوون و سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌ی گوێز و بهڕبوون بۆ وه‌رزی زستان. گروپێک له هه‌ڤاڵانیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای کاره‌کانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی سه‌رقاڵی ده‌بۆ کردنی ئازووقه بوون له‌ژێر زه‌ویدا.
نیوه‌ی مانگی یازدهبوو، هێزه‌کانی سوپای تورکیا ده‌ستیان به‌یه‌کێک له ئۆپه‌راسیۆنه گران و فراوانه‌کانیان کرد به‌ناوی ” ئۆپه‌راسیۆنی موراد”، جێگه‌که‌مان داخرابوو، ده‌رفه‌تی مناوهر و فریودانی هێزه‌کانی دوژمنان نه‌بوو، سه‌ره‌تا له‌ئاسمانه‌وه فرۆکه جه‌نگییه‌کان هاتن و تۆپبارانی که‌مپه‌که‌یان کرد، دوای ئه‌وه هه‌لیکۆپته‌ری جۆری کۆبرا په‌یدابوون و له‌گه‌ڵیاندا زیاتر له بیست و پێنج هه‌زار سه‌ربازی تورک له زه‌ویه‌وه په‌لاماریان داین، هه‌رده‌چوو تۆپبارانه‌که چڕتر و سه‌ختتر ده‌بووه‌وه، فه‌رمانمان بۆ هات که هه‌ردوو به‌تالیۆنه‌که له‌یه‌کتر جیابکه‌ینه‌وه و هه‌ریه‌که‌و ئاراسته‌یه‌کی بۆ دیاری کرا، ده‌بوو سه‌نگه‌ر له‌هێزه‌کانی دوژمن نه‌گرین، به‌ڵکو فه‌رمان بوو که نزیفی فیزیکیان پێبکه‌ین تابێزاریان بکه‌ین، له‌رێگه‌ی مناوهرهوه به‌تالیۆنه‌که‌ی ئێمه دوای ئه‌وه‌ی توانیان مناوه‌ره‌یه‌کی زۆر فراوان بکه‌ین خۆمان گه‌یانده چیای “کوڕه ژههرۆ” که هه‌شت کاتژمێر له شوێنه‌که‌مانه‌وه دووربوو. له‌وێ کۆنه کامپێکی سه‌ربازی هه‌بوو پێیان ده‌گوت “تابووری عه‌ره‌با” له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتی خۆی له‌کاتی شه‌ڕی (ئێران و ئێراق)دا سوپای ئێراق ئه‌و شوێنه‌یان دروست کردبوو، دواتر تیادا جێگیر بووبوون. بڕیاردرا که ده‌بێت ئێمه له ده‌وروبه‌ری شوێنێکی پراتیکی دروستبکین.
هه‌ڤاڵانی کچ بیست که‌س بووین، خۆمان دابه‌ش کرد بۆ دوو که‌رت، ههرکهرتهی ده که‌س بووین، هه‌ڤاڵ “رووکه‌ن باتمان” فه‌رمانداری تیپه‌که‌مان بوو، منیش جێگری فه‌رمانداری تیپ و فه‌رمانداری که‌رتی یه‌ک بووم. زۆر ماندووبووین، زۆربه‌ی شتومه‌که‌کانمان له کامپه کۆنه‌که‌مان به‌جێهێشت بوو، سه‌رما و سۆڵ هه‌رده‌چوو دژوارتر ده‌بوو، پێویستیمان به‌هه‌موو شتێک هه‌بوو، ته‌نانه‌ت ته‌ور و داس و قازمهشمان پێنه‌بوو، وێڕای هه‌موو ئه‌و زه‌حمه‌تیانه ده‌بوو زۆر زوو کامپێکی پراتیکیش بێت دروست بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی زستان ببینین، له‌وانه‌ش له هه‌ر هه‌مووی گرنگتر پێویست بوو له‌سه‌رمان وه‌کو هه‌ڤاڵانی کچ پشت ئه‌ستوور به‌هێزی خۆیی و بێ ئه‌وه‌ی ناچاربین هاوکاری هه‌ڤاڵانی کوڕ په‌سه‌ند بکه‌ین، شوێَنهکانی خۆمان بۆ حه‌سانه‌وه و مانه‌وه‌ی شه‌و دروست بکه‌ین، هه‌رچۆنێک بوو له‌و سه‌رما توند و وشکهڵهی هه‌رێمی زاگرۆس جێگه‌ی خۆمان دروستکرد. بێگومان بێ سۆبه و بێ به‌تانی شتێکی ئه‌سته‌مه بتوانرێت له‌و سه‌رمایه‌ی زاگرۆس‌دا بژیت، وه‌کو گه‌ریلای کچ ده‌بوو به‌رخۆدانی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌ی سروشتی زاگرۆس ببینه‌وه، خۆمان له هه‌ڤاڵانی کوڕ که‌متر نه‌ده‌بینی، جه‌نگاوه‌ری ئازادی بووین، ئه‌وه‌ش دوو ئه‌رکی له‌سه‌رمان ده‌سه‌پاند، یه‌که‌م شه‌ڕی ره‌گه‌زی دژ به‌ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری هه‌ڤاڵانی کوڕمان ده‌کرد، دووه‌م رووبه‌ڕووی هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌کانی دیارده سرووشتییه‌کان ده‌بووینه‌وه. ئه‌و دوو شه‌ڕه‌مان له‌لوتکه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌برد و له به‌رامبه‌ریدا به‌ده‌لێکی زۆر گرانیشمان ده‌دا، وێڕای ئه‌وه‌ش ده‌بوو به‌شداری په‌روه‌رده ببین. له هه‌موو وانه‌کاندا جێگه بگرین و نوێنه‌رایه‌تی به‌شه‌که‌ی تری ژیان که ژنه بکه‌ین، وانه‌کان ده‌رباره‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی، مێژووی کوردستان، مێژووی شه‌ڕ، هونه‌ر و ته‌کتیکی شه‌ڕ، تێکۆشانی ره‌گه‌زی … هتد، رۆژانه حه‌وت کاتژمێر په‌روه‌رده هه‌بوو، ده‌بوو له‌و دوو کاتژمێره‌ی نیوه‌ڕۆدا که بۆ حه‌سانه‌وه درابوو، ئاماده‌کارییه‌کانی خۆمان ته‌واو بکردایه، ئه‌و ژووره‌ی که تیادا بووین به‌فر به‌سه‌ریدا که‌وتبوو، له‌به‌ر بێ بێڵ و ماڵپه‌ڕی به‌که‌وچکی خواردن پاکمانکردهوه و ورده دارمان له‌سه‌ر قوڕ و لیتاوهکهی داخست و جودا له جه‌مه‌دانی و بارانی هیچ شتێکی ترمان نه‌بوو، نهسۆبه و نهبهتانی، شه‌وانه هه‌تا سه‌ری سبه‌ینێ خه‌ومان لێنه‌ده‌که‌وت، که زۆریش ماندوو ده‌بووین وا لێی ده‌خه‌وتین وه‌کو بڵێی نهورده دار به‌ڵکو ده‌تگوت له‌سه‌ر فه‌رشی ئێرانی راکشابووین، کارێکی تر به‌زه‌حمه‌ت که‌مانگانه رووبه‌ڕووی ده‌بووینه‌وه کێشانی ئازووقه بوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی کوڕ هه‌ست به‌وه نه‌که‌ن که ئێمه له‌وان بچوکترین یان که‌مترین گوێنی و فه‌رده برنج و شه‌کر و ئاردی په‌نجا کێلویمان ده‌دایه سه‌ر پشتماندا و ده‌بوو بۆ ماوه‌ی کاتژمێر و نیوێکیش ههڵمانبگرتایه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که ئه‌و چه‌ک و تاقمه‌ی که‌له‌سه‌ر پشتمان بوو، به‌به‌رده‌وامی، بۆیه ئه‌وکاته باش له‌وه گه‌یشتبووین که ئازادی شتێکی واسووک نییه که به ئاسانی وهدهستبخرێت، به‌ڵکو به‌دڵێکی زۆر گه‌وره‌و گرانی ده‌وێت و سه‌بر ته‌حه‌موولی نائاسایی ده‌وێت، به‌ڵکو باوه‌ڕیش نه‌که‌ن من به‌خۆم جگه له چه‌ک و تاقمه‌که‌م په‌نجا کیلۆ ئاردم بۆ ماوه‌ی کاتژمێر و نیوێک هه‌ڵگرتووه، که مه‌ترێک به‌فر له‌سه‌ر رێگهکهشمان هه‌بوو.
دوای ماوه‌یه‌ک چه‌ند سۆبه و تهورێکمان بۆ هات، راسته سۆبه باش گه‌رمی ده‌کردینه‌وه، به‌ڵام داربڕین له‌که‌شێکی به‌فراوی وه‌کو هه‌رێمی زاگرۆس شتێکی ئاسایی نه‌بوو، له‌وه‌ش زه‌حمه‌ت تر قه‌ده‌خه‌بوو داری نزیک کامپه‌که ببڕینه‌وه، به‌زۆریش ده‌بوو داری وشکمان بدۆزیبایه‌ته‌وه، ئه‌مجاره شکاندنی دار و وردکردنی بۆ کچان شتێکی وائاسان نه‌بوو، به‌ڵام وێڕای هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌کان ئه‌و زستانه‌مان تێپه‌ڕاند.
یه‌کێک له ئه‌رکه بهزهحمهتهکانی تر که له‌و زستانه‌دا رووبه‌ڕووی ده‌بووینه‌وه، چووین بوو بۆ سه‌ر ئه‌و گرده‌ی که هه‌ر شه‌و و رۆژێک که‌رتێک ده‌بوو بچێت، گرده‌که له‌سه‌ر کامپهکهمانهوه بوو، ئامانجی ئه‌ساسی بۆ پاراستنی که‌مپه‌که بوو، له‌به‌رامبه‌ر هێرشێکی له‌ناکاوی سه‌ربازانی تورک‌دا، که زۆرجار به‌هه‌لیکۆپته‌ر ده‌یانهێنان له‌ده‌وروبه‌ری کامپی هه‌ڤاڵانیان پێ ئابلووقهدهدا، ژیانکردن له‌و گرده‌دا به‌و سه‌رماو سۆڵه زۆر زه‌حمه‌ت بوو، سۆبه‌ی تیا نه‌بوو، به‌به‌رده‌وامی باو و باهۆزێکی توند ده‌هات، به‌ده‌گمه‌ن ده‌مانتوانی ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆمان بکردایه، به‌ڵام ده‌بوو هه‌موو ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێبکه‌ین و خۆشمان به‌باشی ئاماده‌بکه‌ین. هه‌روه‌ها پێویست بوو هه‌موو شه‌وێک دوو کاتژمێر ده‌رباره‌ی وانه‌کانی ئه‌و رۆژه‌دا گفتوگۆمان بکردایه. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه بوو به وردی وه‌ڵامی پرسیاری هه‌ڤاڵان بده‌ینه‌وه و ده‌رفه‌تێک بوو بۆ هه‌ڤاڵان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گوزارشت له بیر و بۆچوونه‌کانیان بکه‌ن.
وێڕای هه‌موو زۆری و زه‌حمه‌تییه‌کان ئه‌و زستانه‌مان تێپه‌ڕاندو به‌باشی خۆمان بۆ شه‌ڕه‌کان وه‌رزی به‌هار و هاوین ئاماده‌کرد. هه‌فه‌ته‌ی یه‌که‌می مانگی چوار هێزه‌کانی هه‌رێمی زاکرۆس سه‌رله‌نوێ دابه‌شکرانه‌وه و من له‌و به‌تالیۆنه‌وه جێگه‌م گۆڕا بۆ به‌تالیۆنێکی تر که ده‌بوو له به‌هار و هاویندا له گه‌ڵ ئه‌و بهتالیۆنهدا ده‌ست بهپراتیکی شه‌ڕی به‌هار و هاوین بکه‌م. که چوومه به‌تالیۆنه تازه‌که‌م و چاوم به‌هه‌ڤاڵان که‌وت بینیم زۆر وره‌یان به‌رزه‌و دیاربوو ئه‌وانیش ئاماده‌بوون بۆ شه‌ڕی به‌هار و هاوین، به‌وه‌ش زۆر خۆشحاڵ بووم، دواتر له‌یه‌که‌م چالاکی بهتالیۆنهکهدا به‌سه‌ختی بریندار بووم و له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دوورخرامه‌وه.

