بنه‌ماڵه‌و خێڵه به‌ربه‌ریه‌کان هه‌میشه له‌ژێر دروشمی”شه‌ڕ ئاواتمانه و تاڵان وبڕۆ ژیانمانه” خۆیان ده‌ژیاند، به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تان ده‌ژیان، هه‌ر که‌س و کۆمه‌ڵێک به‌ره‌نگاریان بوایه‌ته‌وه به کوشتن و وبڕین وه‌ڵامیان ئه‌دایه‌وه ئینجا سه‌روه‌ت و ماڵه‌که‌شیان به‌تاڵان ده‌برد، هه‌میشه له‌بیر کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌دا بوون که چۆن میلله‌تێک یان کۆمه‌ڵگایه‌ک بدۆزنه‌وه و په‌لاماری بده‌ن، کوشتن و خوێنڕشتن ئه‌وه‌نده به‌لایانه‌وه ئاسان بوو ومرۆڤ کوشتن و ئاوخواردنه‌وه‌یان لا وه‌کو یه‌ک وابوو بگره به‌سه‌ربه‌رزی و شانازیشیان ده‌زانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گران و نامۆ بوو به ئاشتی ژیان بێ شه‌ڕو ئاژاوه‌و ڕه‌نجدان و به‌رهه‌م هێنان بوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یان ده‌زانی و نه‌یان ده‌توانی به هه‌وڵ و کۆششی خۆیان بژین، خۆ ئه‌گه‌ر ره‌نج و به‌رهه‌می میلله‌تانی تر نه‌بوایه هه‌ر له‌برساندا ده‌مردن ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کیان شک نه‌بردایه په‌لاماری بده‌ن هه‌ر له‌ناو خۆیاندا په‌لاماری یه‌کتریان ده‌دا و خوێنی یه‌کتریان ده‌ڕشت ئه‌م ره‌فتاره بوو به‌پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یان ده‌توانی ده‌ست بهرداریبن، بۆ ورده‌کاری له مێژووی ژیان و کلتوریان له کتێبی”ئیمپراتۆریای لم”ی به‌ڕێز” دکتۆر ره‌فیق سابیر” باش رونکراوه‌ته‌وه.
ده‌ستور و کلتووری ئه‌م به‌ربه‌ریانه کوشتن و بڕین و تاڵانی بوو ئه‌م دیارده‌یه زه‌مه‌نێکی زۆر درێژه‌ی کێشا و له‌دوای خۆیان میراسێکی پڕ مه‌ترسی و نامرۆڤانه‌یان به‌جێهێشت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و کوردستاندا هه‌ر که‌س نه‌یده‌توانی به ئاسانی خۆی له‌کاریگه‌ری ئه‌م میراسه رزگار بکات، ته‌نانه‌ت کار گه‌شته ئه‌وه‌ی له ناو ئه‌و میلله‌ته زوڵم لێکراو و چهوساوانهدا هه‌ندێک گروپ و خێڵ چاو له‌وان بکه‌ن و به‌هه‌مان زهنیه‌ت و سایکۆلۆژیه‌وه ڕه‌فتار بکه‌ن و خۆیان بژێنن، هه‌وڵی خوڵقاندنی هه‌مان ڕه‌وشی نائارامی شه‌ڕ بده‌ن یه‌کێک له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی به‌ربه‌ریه‌کان ئه‌وه بوو له‌کاتی شهر و نائارامیدا بێزار و ته‌نگاو نه‌ده‌بوون به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێکی وا بخوڵقایه بۆ ئاشتی و ئارامی و ئازادی ئه‌وان مه‌رگی خۆیانیان تێدا ده‌بینی و کۆستیان ده‌که‌وت.
گه‌رچی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر زیاتر گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌م ره‌فتار و سیاسه‌ته و توشی چه‌ندین زه‌ره‌رو زیانی گیانی و ماڵی بووه، ده‌بوو له‌هه‌ر که‌س وهنهتهوهیهکی تر زیاتر به‌هه‌موو شێوازێک دژی کلتور و رێبازی ئه‌م به‌ربه‌ریانه ببوایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێک هێز و لایه‌ن که‌وتونه‌ته ژێرکاریگه‌ری هه‌مان سیسته‌م، واته ژیان له‌سه‌ر شهڕِ و په‌لاماردان و مشه‌خۆری، باشوری کوردستان له هه‌رجێگه‌یه‌کی کوردستان زیاتر مۆرکی ئه‌م سیسته‌مه‌ی پێوه دیاره، دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 به‌به‌ر ده‌وامی شه‌ری ناوخۆی حیزبه‌کان درێژه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان که باجه‌که‌شی به‌خوێن و به‌ماڵ میلله‌ت داویه‌تی، ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانیش زیاتر ده‌ستیان خستووه‌ته ناو ئه‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌و سودیان لێوه‌رگرتووه کێشه‌کانی ناو خۆیان قوڵکردووه‌ته‌وه، ئه‌وان شه‌و رۆژ لهپیلانداناندا بوون دژی ته‌بایی و یه‌کیه‌تی گه‌لی کورد ئه‌گه‌ر بۆیان کرابێت نه‌یانده‌هێشت ته‌نانه‌ت دوو مرۆڤی کورد به‌یه‌که‌وه رێکبن ئه‌گه‌ر خۆشیان بۆیان نه‌کرابێت هانی لایه‌نه کوردیه‌کانیان ده‌دا که ئه‌و پیلانه‌یان بۆ جێبه‌جێ بکه‌ن.
له‌دوای ڕوخانی رژێمی سه‌دام هه‌موو به‌هیوای ئه‌وه بووین برایه‌تی و یه‌کیه‌تی هه‌موو گه‌لی کورد به‌ره‌و به‌هێز بوون بچێت و له‌شه‌ڕی کورد به‌کورد رزگارامان بێت، به‌ڵام ئه‌فسوس جارێکی تر ئه‌و ده‌سته ره‌شه خۆی خزانده گۆره‌پانه‌که‌وه بۆ تێکدان و جه‌وله‌یه‌کی تری شه‌ری ناوخۆ.
به‌هێزبوونی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌رکه‌وتنه بۆ هه‌موو گه‌لی کورد ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌دڵیشه‌وه پشتگیری بکرێت ده‌بێته پشتیوانیه‌ک بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر کار گه‌شته ئه‌وه‌ی به دڵیش پشگیری نه‌کرێت خۆ ده‌توانرێت دژایه‌تی نه‌کرێت به‌ڵام پشگیری سیناریۆ و به‌هانه‌کانی دوژمن گه‌وره‌ترین فشار‌و ئاسته‌نگیه بۆ پێشکه‌وتنی رزگاری گه‌لی کورد.
ئه‌و پرۆپاگه‌نده‌و بیانوگرتنهی” ی . ن . ک” به “پژاک”ی ده‌کات ته‌نها له‌خزمه‌تی داگیرکه‌ران و دوژمنانی کورده هه‌تا ئه‌وان ئاماده نه‌بن دان بنێن به‌مافی ره‌وای گه‌له که‌مان و به‌کوشتن و نکۆڵی کردن وه‌ڵامی داواکاری گه‌له‌که‌مان بده‌نه‌وه هه‌موو ههڵوێسئتێکیان ناڕه‌واو دوژمن کارانه‌یه هه‌ر سیناریۆو پاکانهیهکیش بۆ ئه‌و ره‌وشه بکرێت له جێگه‌ی خۆیدا نیه و ته‌نها خزمه‌ت به‌دوژمن ده‌کات.