هه‌رچه‌نده بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌کرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه که وڵاته‌که‌مان گه‌شه‌یه‌کى به‌چاوى کردووه له ته‌واوى بواره‌کاندا پێشڤه‌چوونى به‌خۆوه بینیوه، لێ، له‌راستیدا رووداوه‌کان پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قسه‌و باسانه‌یه. زۆر جار کوردستان به دوبه‌ى و نیۆرک ده‌شوبهێنین.! به‌داخه‌وه کار وا بڕوات ده‌بێ چه‌ند ساڵێکى تر بڵێین کوردستان ده‌سته خوشکى دارفۆرو مۆزهبمیقه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ساڵ له دواى ساڵ خه‌ڵکى بێ به‌رهه‌م ده‌بێت و به مه‌سره‌ف ده‌بێت، جۆره‌ها نه‌خۆشى و ده‌ردیش هێرشى بۆ هێناوین. جێی گومان نیه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌م نه‌خۆشیانه سروشتى نین به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کى به‌رنامه بۆ داڕێژراو سیسته‌ماتیک له‌لایه‌ن وڵاتانى دراوسێوه بۆمان ره‌وانه ده‌کرێت، ئه‌و دراوسێ دڵسۆزانه‌ى که پێمان وایه ئه‌وان نه‌بن له‌برسا ده‌مرین. هێشتا ترس و لهرزى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده له دڵماندا ده‌رنه‌چووه ده‌رده کۆلێرا رووى تێکردین هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ده‌ردانه جگه له زیانى گیانى زیانى ماددى و مه‌عنه‌ویش له خه‌ڵک ده‌دات. ئه‌و کاته‌ى ئه‌نفلۆنزا وه‌ک نه‌خۆشییه‌کى کوشنده خۆى به خه‌ڵکى کودستان ناساند‌و ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویسترین که‌س ههڵامهتێکى ئاسایى ببوایه سڵت لێده‌کرده‌وه، ئه‌و مریشکه نازدارو پۆپنهسورانهى بهدڵوداو به‌خێو ده‌کران له پڕێکدا لێمان بوون به دوژمن و جه‌لادانه که‌وتینه قه‌تڵوعام کردنیان، سه‌یره‌که له‌وه دابوو به‌یه‌ک جار باشوور باکور رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وتینه وێزه‌ى مریشک و داڵه‌وه قڕمان لێبڕین، له باکور نه‌خۆشییه‌که به شه‌وبا چووکان نارابوو له باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتیش به نه‌خۆشى ئه‌نفلۆنزای باڵنده، ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترا مریشکى کوردى له‌لایه‌ک دۆزه‌خى بۆ داخرا له‌لایه‌کى تره‌وه زینده‌به‌چاڵ ده‌کرا تا واى لێهات هه‌ر به ده‌ستى کورد وڵات له مریشکى کوردى پاککرایه‌وه. بێ گومان ئه‌مه زیانێکى گه‌وره‌ى ماددى بوو له خه‌ڵک که‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌رووى ده‌روونیه‌وه هه‌زارانى که‌سى خه‌مبارو دڵته‌نگ کرد، هه‌ر ئه‌و کاته‌ش مریشکى کوردى کوشت و کوشت‌وبڕ ده‌کرا.
مریشکى سه‌ربڕاو و بهستووهکانى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنراو مامه‌ڵه‌ى بازرگانى پێوه ده‌کرا!! ئیدى نازانم بۆ ئه‌نفلۆنزاو ئه‌و شه‌وبا چووکان خۆى به ئه‌وان نه‌گه‌یاندبوو؟ ئه‌و کاته که‌س له خه‌مى ئه‌وه‌دا نه‌بوو چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌که بکات یاخود هیچ نه‌بێت دڵنیابێت له‌وه‌ى که به‌راستى ئه‌و نه‌خۆشیه له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌کان بوونى هه‌یه ئه‌وکاته کۆمه‌ڵکوژى مریشک بکات، ئێستاش که باس له نه‌خۆشى کۆلێرا ده‌کرێت و ژماره‌ى تووش بوو راگه‌یه‌نراوه، ئه‌وه‌نده رێنمایى ساده‌و ساکار رادهگهیهىنرێ و تهدبیبرى لاوه‌کى وه‌رده‌گیردرێت ئه‌وه‌نده هه‌وڵ نادرێت سه‌رچاوه‌ى ئه‌و نه‌خۆشییه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستنیشان بکرێت و ژیانى هاوڵاتیان بپارێزرێت ته‌نها به خواردنه‌وه‌ى ئاوى کانزایى بۆ ماوه‌یه‌کى دیارى کراو ماناى ئههوهنیه خۆمان له نه‌خۆشیه‌که پاراستووه. له کاتێکدا دهیانجۆرى ئاو له ئێران و تورکیاوه ره‌وانه‌ى کوردستان ده‌کرێت، بێ له‌وه‌ى خواردنه‌وه گازییه‌کان شیره‌مه‌نیه‌کان هه‌ر له‌و وڵاتانه‌وه دێته کوردستانه‌وه، ئایا چ گه‌ره‌نتییه‌ک هه‌یه ئه‌و وڵاتانه که دوژمنى کوردن و سه‌رچاوه‌ى ده‌ردو نه‌خۆشیه‌کان نین؟! ئه‌گه‌ر له‌و بۆچوونه‌شدا هه‌ڵه بم ئه‌وا ئههوه هۆکارێکى تر‌ى نه‌خۆشییه‌که خراپى و کۆنى ئاوه‌که‌و تۆڕى ئاو‌و ئاوه‌ڕۆیه ئه‌وه‌ش پێویستى به نوێکردنه‌وه‌و چاودێرى توندى ته‌ندروستى هه‌یه، ئه‌مه گرفت و ئاریشه‌یه، که تهىواوى هاوڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن به هۆیه‌وه. ته‌نها به‌ده‌ست شۆردنبه سابون چاره‌سه‌ر ناکرێت و بنبڕ ناکرێت هه‌روه‌ک جه‌نابی وه‌زیر رینماییمان ده‌کات و دهلێََ دوای جوونه سه‌رئاو به سابوون ده‌ستتان بشۆن؟! له کاتێکدا هه‌فته‌ى رابردوو مه‌لایه‌کى به‌ڕێز له وتارى هه‌ینیدا ده‌یفه‌رموو دواى چونه سه‌ر ئاو سونه‌ته به‌سێ یان پێنج به‌رد خۆتان خاوێن بکه‌نه‌وه هه‌تا زیاتریش به‌رده‌که‌ى تێچهقێنن خێرى زیاتره!! بڕواتان هه‌بێ ئه‌مه ده‌قى قسه‌که‌ى بوو بێ تۆمه‌ت، له‌و بڕوایه‌دام هێشتا په‌یڕه‌وانى سوونه‌ت زیاتره له گوێگرانى رێنمایى که‌واته له نێوان به‌رده‌که‌ى مه‌لاو رێنماییه‌که‌ى وه‌زیردا ده‌رفه‌تێکى باش هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ى نه‌خۆشى کولێرا.