به‌ڕێز حه‌سه‌ن جودى :له‌و باوه‌ڕه‌دام چواره‌مین کۆنگره‌ى (پ چ د ک) ببێته کۆنگره‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ى تێکۆشانى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه، کۆنگره‌ى هه‌نگاونان به‌ره‌و سیسته‌مى کۆنفیدراڵى دیموکراتى، کۆنگره‌ى بهکادیربوون و بهپارتیبوونى (پ چ د ک)
وه‌ک ده‌زانرێت پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان (پ چ د ک) له‌نێو ئاماده‌کاری دایه بۆ سازدانى چواره‌مین کۆنگره‌ى خۆى. شایانى باسه ئه‌م کۆنگره‌یه چه‌ند مانگێک بهرلهوادهى ئاسایى خۆى ساز ده‌درێت، شیمانه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌کرێت له‌م کۆنگره‌یه‌دا (پ چ د ک) پێداچونه‌وه‌یه‌کى گرنگ له کار و خه‌بات و په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و سیسته‌مى کارکردنى خۆیدا بکات. بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌و ئاماده‌کارییانه‌ى بۆ سازدانى چواره‌مین کۆنگره ده‌درێت و ئه‌و پێداچوونه‌وه و گۆڕانکارییه شیمانه بۆکراوانهى له کۆنگره‌دا ئه‌نجام ده‌درێن، دیدارێکمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هه‌ڤاڵ (حه‌سه‌ن جودى) ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى چواره‌مین کۆنگره‌ى (پ چ د ک) ئه‌نجام دا و بهڕێزیشى به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى داینه‌وه..
ئا/ رۆژى وڵات
رۆژى وڵات: سه‌ره‌تا ده‌کرێت بزانین بۆچى کۆنگره‌ى چوارهمینى (پ چ د ک) چه‌ند مانگێک به‌ر له‌واده‌ى خۆى ئه‌نجام ده‌درێت؟
به‌ڕێز حه‌سه‌ن جودى: له‌ڕاستیدا له‌دواى کۆنگره‌ى سێیه‌مه‌وه( له‌به‌هارى 2006) وه گه‌لێک گۆڕانکارى جددى له کوردستان و ئێراق و ناوچه‌که‌دا ڕوویانداوه، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ى ڕوویانداوه و شیمانه‌ى ڕوودانیان هه‌یه شایسته‌ى شرۆڤه و هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنى نوێن، هه‌روه‌ها (پ چ د ک)ش وه‌ک پارتییهکى کوردستانى خاوه‌ن ڕێبازى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتیى و وه‌ک به‌رپرسیارێتى مێًژوویى و هه‌نووکه‌یى خۆى به پێویستى ده‌بینێ ئه‌و پێشکه‌وتن و گۆڕانکاریانه سه‌رله‌نوێ شرۆڤه بکات و هه‌ڵیبسه‌نگێنێ و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتییه‌کانى قۆناخ ده‌ستنیشان بکات، بۆئه‌وه‌ى بتوانێ به‌شێلگیرانه ڕایانپه‌ڕێنێ پێویستى به‌سه‌رله‌نوێ به‌خۆداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌خنه‌گرانه‌ى کار‌و خه‌باتى خۆى هه‌یه، ئه‌مه‌ش فاکته‌رێکه بۆ سازدانى چواره‌مین کۆنگره بهرلهوادهى خۆى.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه (پ چ د ک) وه‌ک پارتییه‌ک هێشتا قۆناخى پارتیبوونى خۆى کامڵ نه‌کردووه، واته (پ چ د ک) پارتییه‌که هێشتا له‌نێو پرۆسه‌ى به‌پارتیبوون دایه، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش پێویستى به به‌خۆداچوونه‌وه و سه‌رله‌نوێ خۆڕێکخستنه‌وه‌ى به‌رده‌وام و به‌لاوه‌نان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه ڕێکخستنییه‌کان و کامڵکردنی قۆناخى به پارتیبوون هه‌یه، چونکه پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان له‌به‌ر چه‌ندین هۆکارى بابه‌تى و خودى (ئۆبژه‌کتیڤ و سۆبژه‌کتیڤ) چه‌ندین کێشه و گرفتى خۆى هه‌یه، به‌ڵام وه‌کو کێشه‌و گرفته‌کانى پارته ده‌سه‌ڵاتخواز و کلاسیکه‌کانى باشوور نییه و جودایه. هه‌ندێ له‌و گرفت و کێشانه په‌یوه‌ستن به پرۆسه‌ى به پارتیبوونهوه، واته گرفت و کێشه‌ى پێشکه‌وتنن و ئه‌مه‌ش ئاساییه. چونکه (پ چ د ک) وه‌ک پارتییهکى خاوه‌ن بانگه‌شه‌ى هاوچهخترین و دیموکراتیترین مۆدێلى پارتایه‌تى له باشوورى کوردستاندا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و کولتووره گه‌نده‌ڵ و کلاسیک و بۆگه‌نه‌ى پارتایه‌تى(حزبایه‌تى) له باشووردا له‌نێو ململانێ و کێشمه‌کێشمى به‌رده‌وام دایه و له‌هه‌وڵداندایه تاکو ئه‌و کولتووره باوه‌ى پارتایه‌تى(حزبایه‌تى) و ژیانى سیاسى گه‌نده‌ڵ له‌باشووردا به‌لاوه بنێت و ده‌ربازى بکات، ئه‌مه‌ش ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین کێشه و گرفتى کردۆته‌وه. له‌ئاکامدا وه‌ک کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى بابه‌تى (ئۆبژه‌کتیڤ) له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنى (پ چ د ک)دا خۆیان قیتکردۆتهوه. ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێک ڕووه‌وه ئه‌و کولتووره کلاسیک و باوه‌ى پارتایه‌تى خواستوویهتى کاریگه‌رى له‌سه‌ر کولتوورى هاوچه‌خ و دیموکراتیانه‌ى مۆدێلى پارتایه‌تى (پ چ د ک)ش بکات، تاڕاده‌یه‌ک هه‌ندێک مه‌یل و چه‌مکى ئه‌و کولتوره کاریگه‌رى خۆیشى کردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و کولتووره باڵاده‌ست نه‌بووه. به‌ڵام له‌ئاستێکدایه که‌وا کێشه و گرفتى ڕێکخستنى له‌نێو (پ چ د ک)دا دروست کردووه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (پ چ د ک) ده‌یه‌وێ به‌کولتوور و چه‌مک و هزرێکى دیموکراتى و گهلهریانه کارى پارتایه‌تى و ژیانى سیاسى و کار و خه‌باتى خۆى پێشبخات، پێویستى بهکهسێتییهکى کادیرى ئه‌وتۆ هه‌یه که هه‌ڵگرى ئه‌و کو‌لتوور و چه‌مک و هزره دیموکراتیى و گه‌له‌ریه بێت، تاوه‌کو بتوانێ سیاسه‌تێکى ئازاد و به پره‌نسیپ، پارتایهتییهکى چالاک و کاریگه‌ر و بێگه‌رد و خزمه‌تکارى گه‌ل پێشبخات و پارتیبوون بکاته ئامرازى گۆڕان و وه‌رچه‌رخانى دیموکراتیانه و بونیادنانى تاک و کۆمه‌ڵگایه‌کى ئازاد.
هه‌روه‌ها کارى پارتایه‌تى له باشووردا له‌و زه‌ڵکاوه گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌نه‌ى ئێستاى ده‌ربخات و پێگه‌ى پارتایهتییهکى (پارتیبوونێکى) دیموکراتى و هاوچه‌رخ بئافرێنێ، له‌م پێناوه‌شدا پێویستى به ئافراندنى کادیر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کى وه‌ها هه‌یه که بتوانێ پێشه‌نگایه‌تى بۆ ئه‌و ئامانجانه بکات و به‌ر له‌هه‌موو شتێک له که‌سێتى خۆیدا به‌رجه‌سته‌ى بکات، بۆئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌نجام بدات پێویسته (پ چ د ک) کادیرانى خۆى له‌و کێشه و گرفتانه‌ى ئێستا تێیدا ده‌ژى ڕزگار بکات و به خۆداچوونهوهیهکى شێلگیرانه له که‌سێتى و کار و خه‌باتى ڕابردوویاندا بکه‌ن و له کۆنگره‌دا ئاستى ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌داین و هێزى بڕیار و جێبه‌جێکردن له‌خۆدا به‌رجه‌سته بکه‌ن، هه‌ڵبه‌ته زوو دهستنیشاکردنى کێشه و گرفته‌کان و هۆکار و سه‌رچاوه‌کانى، به واتاى زوو چاره‌سه‌رکرنیان دێت، هه‌روه‌ها ده‌ستبردن بۆ چاره‌سه‌رى کێشه و گرفته ڕێکخستنیهکانیش له کات و شوێنى خۆیدا به‌واتاى هه‌بوونى هێز و باوه‌ڕى و بانگه‌شه‌ى چاره‌سه‌رکردن دێت، به‌واتاى هه‌بوونى جورئه‌تى به‌خۆداچوونه‌وه و به‌کارهێنانى میکانیزمى ڕه‌خنه و ڕه‌خنه له‌خۆگرتن دێت. مسۆگه‌ر (پ چ د ک) و هه‌ڤاڵان و کادیرانى خاوه‌نى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه جوانانه‌ن که له کانگاى کولتوورى نوێى پارتایه‌تى (پ چ د ک)ه‌وه دێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى (پ چ د ک) له‌مانگى شه‌شى ئه‌م ساڵدا و له‌سه‌ر داخوازى و پێشنیارێکى سه‌رۆکى (پ چ د ک) هه‌ڤاڵى به‌ڕێز(دکتۆر فایه‌ق محه‌مه‌د گوڵپى) بڕیاریدا که‌وا چواره‌مین کۆنگره بهرلهوادهى خۆى به‌چوار مانگ سازبدرێت، بۆئهءهى له‌کات و شوێنى خۆیدا کێشه و گرفته‌کانى ڕێکخستنه‌کان چاره‌سه‌ر ببن و وه‌ڵامى ئه‌رکه‌کانى قۆناغ بده‌ینه‌وه.
ڕۆژى وڵات: له‌دواى ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى (پ چ د ک) ئێوه وه‌ک کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى چواره‌مین کۆنگره تائێستا چ ئامادهکاریهکتان بۆ کۆنگره کردووه؟ هه‌روه‌ها تا سازدانى کۆنگره به‌رنامه‌ى کارتان بۆ ته‌واوکردنى ئاماده‌کارییه‌کان چییه؟
به‌ڕێز حه‌سه‌ن جودى: بێگومان دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پارتیمان بڕیارى ئه‌نجامدانى کۆنگره‌ى پێشوه‌ختی دا، ئه‌رکى به‌ڕێوه‌بردنى ئاماده‌کارییه‌کانى سازدانى ئه‌و کۆنگره‌یه‌ى به کۆمیته‌یه‌کى (5) که‌سى سپارد، ئێمه‌ش وه‌ک کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى کۆبوونه‌وه‌ى خۆمان سازدا و هێڵى گشتى به‌رنامه‌ى کاره‌کانمان ده‌ستنیشان کرد و کاره‌کانى ئاماده‌کاریمان بۆ چه‌ند قۆناخێک ده‌ستنیشان کرد. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تائێستا چوار گشتینامه و ڕێنماییمان بۆ سه‌رتاپاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و ڕێکخستنه‌کانمان ناردووه و داوامان لێیان کردووه که‌وا قۆناخى ئاماده‌کارییه‌کانى سازدانى چوارمین کۆنگره‌ى پارتیمان ده‌ستیپێکردووه و پێویست ده‌کات سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و ڕێخستنهکانمان به‌شدارى له‌و قۆناخى ئاماده‌کارییه‌دا بکه‌ن، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى پارتیشمان پێویست ده‌کات له‌هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى ڕێکخستندا کۆنفرانسى محه‌لى پارێزگاکان ساز بدرێت و کار و خه‌باتى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنن و ڕاپۆرت و پێشنیار و بڕیارى خۆیان و کۆنفرانس ئاماده‌بکه‌ن و ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕێکخستنى پارێزگا سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێرنه‌وه، هه‌ووه‌ها نوێنه‌رى خۆیان بۆ به‌شداریکردن له کۆنگره هه‌ڵبژێرن، ئێستا سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى ڕێکخستنى پارێزگاکان خه‌ریکى ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى کۆنفرانسى پارێزگاکانن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕێکخستنى هه‌ر پارێزگایه‌کدا کۆمیته‌یه‌کى ئاماده‌کارى سازدانى کۆنفرانس هه‌ڵبژێردراوه و خه‌ریکى ئاماده‌کارییه‌کانى سازدانى کۆنفرانسه‌کانى پارێزگاکانن. هه‌روه‌ها داوامان له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و کادیرانمان کردووه که‌وا هه‌ر که‌س راپۆرتى شه‌خسی خۆى بۆ کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره بنووسێت و شیکردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و ره‌خنه‌و پێشنیارى خۆى بنووسێت، بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌کارییه‌کان ره‌نج و تێڕوانین و فیکرى هه‌موو ئه‌ندامان و کادیرانى تێدا بێت و کۆمیته‌ى ئاماده‌کاریش سوودیان لێوه‌ربگرێت بۆ ئاماده‌کردنى به‌ڵگه‌کانى کۆنگره. ته‌نانه‌ت دۆست و لایه‌نگرانیش ده‌توانن راپۆرتى شه‌خسی خۆیان بنووسن و به‌هایه‌کى هێژاى بۆ ئێمه هه‌یه.
له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه بۆئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى به‌خۆداچوونه‌وه و ڕه‌خنه و ڕه‌خنه له‌خۆگرتن و سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ى ڕێکخستن و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى به پارتیبوون و کادیربوون ئه‌نجامگیر ببێت و کۆنفرانسه‌کانى پارێزگاکان و چواره‌مین کۆنگره توانستى پێشکه‌وتن و گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ى هه‌بێت و بڕیار و ڕێنماییه‌کانى کۆنگره هێزى پراکتیک و جێبه‌جێکردنى هه‌بێت دوو خوولى په‌روه‌رده‌یى به‌ڕێوه‌چووه، خوولێکیان بۆ گه‌نجان و ئه‌ندامان بوو، ئه‌ویتریش بۆ هه‌ڤاڵانى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى ڕێکخستن بوو، به‌ڕاستیش ئه‌و خوولى په‌روه‌ردانه ڕۆڵێکى گرنگیان بینى له هۆشیاربوونه‌وه و توانستى ده‌رککردن به که‌موکوڕى و گرفته‌کان. له‌م په‌روه‌ردانه‌دا ڕه‌خنه و ڕه‌خنه له‌خۆگرتن له ئاستێکى به‌رزدا بوون. پراکتیکه‌کانى ڕابردوو گفتوگۆى چڕ‌و پڕى له‌سه‌ر کرا، کێشه و گرفتى به‌رده‌م کادیربوون و پارتیبوون به‌فراوانى تاوتوێ کران و به چڕوپڕى گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رنامه و په‌یڕه‌وى ناوخۆ پێشخرا. هه‌ڵبه‌ته ئامانج له‌و په‌روه‌ردانه قووڵبوونه‌وه بوو له فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌ت و شێواز و ته‌رزى کار و خه‌باتى (پ چ د ک) ، خۆئاماده‌کردن بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌رکه هه‌نووکه‌یى و چاره‌نووسسازه‌کان، به‌گشتى ئه‌و خوولانهى په‌روه‌رده به‌شێکى گرنگى ئه‌و ئاماده‌کاریانه بوو که کۆمیته‌ى ئاماده‌کار بۆ سازدانى چواره‌مین کۆنگره کردبوونى، هه‌روه‌ها کۆمیته‌ى ئاماده‌کار شانبه‌شانى ئه‌و کارانه خه‌ریکى ئاماده‌کردنى به‌ڵگه‌کانى کۆنگرهشه، که‌بریتییه له (مانیفێستۆى کۆنفیدرالیزمى دیموکراتى، په‌یڕه‌و و پرۆگرامى هه‌موارکراوى پ چ د ک، ڕاپۆرتى سیاسى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پ چ د ک، پێشنیاربڕیارهکانى کرنگره) جگه له‌وه‌ش له‌به‌رنامه‌دا هه‌یه نامه‌ى تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان بنێردرێت بۆئه‌وه‌ى هه‌ر ڕه‌خنه و پێشنیار و هه‌ڵسه‌نگاندنێکیان بۆ په‌یڕه‌و و کار و خه‌باتى (پ چ د ک) هه‌بێت ده‌توانن پێشهکهشمانى بکه‌ن، ئه‌مه‌ش کولتوورێکى نوێى دیموکراتیانه‌ى نوێى (پ چ د ک)یه، که بهسنگفراوانى و گیانى ڕه‌خنه و ڕه‌خنه له خۆگرتنه‌وه ئاماده‌ى گوێگرتن و ڕێزگرتن له سه‌رجه‌م ڕه‌خنه و پێشنیار و هه‌ڵسه‌نگاندنى پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانى دیکه‌ى هه‌یه. له‌لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌رکى کۆمیته‌ى ئاماده‌کاره که‌وا ئاماده‌کارى بۆ دابینکردنى پێداویستییه‌کانى سازدانى کۆنگره و ده‌ستنیشانکردنى کات و شوێن و ئه‌رکه خزمه‌تگوزارییه‌کانى کاتى ئه‌نجامدانى کۆنگره ده‌کات.
ڕۆژى وڵات: ئێوه له‌میانه‌ى ئه‌و خوولانهى په‌روه‌رده و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ى بوونه‌ته ڕۆژه‌ڤى ئه‌ندامان و کادیران، بۆ ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى که ده‌کرێت له چواره‌مین کۆنگره‌دا ئه‌نجامبدرێن چین و له چ ئاست و بوارێکدان؟
به‌ڕێز حه‌سه‌ن جودى: له‌ڕاستیدا کۆنگره خۆى به‌رزترین ئۆرگانى بڕیاردانه، کۆنگره دوابڕیار له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌کان ده‌دات، به‌ڵام له‌میانه‌ى ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى له‌نێو هه‌ڤاڵاندا به‌گشتى ئه‌نجام ده‌درێت مرۆڤ جددیه‌تى هه‌وڵدان بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ى بونیادى (پ چ د ک) ده‌بینێ. ئه‌مه‌ش خاڵێًکى گرنگ و ئیجابیه. به‌ڕاستى هه‌ڤاڵان له‌و خوولانهى په‌روه‌رده‌دا گفتوگۆ و باسوخواسێکى قووڵ و چڕ و پڕیان له‌سه‌ر کار و خه‌باتى ڕابردووى (پ چ د ک) و په‌یڕه‌و و پرۆگرامى په‌سه‌ندکراوى سێیه‌مین کۆنگره کرد، هه‌روه‌ها له‌داهاتوودا چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک کار و خه‌بات پێشبخرێت، بێگومان له کۆنفرانسه‌کانى شاره‌کانیشدا گفتوگۆى زیاتر و وردتر ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌کو دیاره گۆڕانکارى له شێوازى ته‌رز و کار و خه‌بات و په‌یڕه‌و و پرۆگرامدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام وه‌کو گووتم؛ هێشتا زووه مرۆڤ به کۆنکرێتى باسى گۆڕانکارییه‌کان بکات. چونکه کۆنگره ده‌توانێ بڕیارى هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک بدات که پێویست بێت، به‌ڵام مسۆگه‌ر له چواره‌مین گۆنگره‌دا گۆڕانکارى جددى ئه‌نجامده‌درێت و ده‌بێته خاڵێکى گرنگ له‌ژیانى سیاسى و کامڵکردنى قۆناخى پارتیبوون و به گوڕترکردنى کار و خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتیانه. بێگومان (پ چ د ک) وه‌ک هێزێکى ئۆپۆزسیۆنى ئیجابى جددى خاوه‌ن پێگه‌یه‌کى گرنگه له خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتیانه‌دا. بۆیه ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى که پێویسته له چواره‌مین کۆنگره‌ى خۆیدا ئه‌نجامى بدات پێویسته له‌ئاستى ئه‌و پێگه ستراتیژییهیدا بێت، له‌و باوه‌ڕه‌دام چواره‌مین کۆنگره‌ى (پ چ د ک) ببێته کۆنگره‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ى تێکۆشانى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیانه، کۆنگره‌ى هه‌نگاونان به‌ره‌و سیسته‌مى کۆنفیدراڵى دیموکراتى، کۆنگره‌ى بهکادیربوون و بهپارتیبوونى (پ چ د ک)، کۆنگره‌ى قه‌ڵه‌مباز هاویشتن بۆ دیموکراتیزه‌کردنى تاک، خێزان، کۆمه‌ڵگا و سیسته‌مى سیاسى، کۆنگره‌ى به‌رزکردنه‌وه‌ى گیانى نه‌ته‌وه‌یى و فه‌راهه‌مکردنى کو‌لتوور و که‌سێتى دیموکراتی له باشوورى کوردستاندا.
ڕۆژى وڵات: له کۆتاییدا په‌یامتان بۆ هه‌ڤاڵانى (پ چ د ک) و جه‌ماوه‌رى کوردستان سه‌باره‌ت به سازدانى چواره‌مین کۆنگره چییه؟
به‌ڕێز حه‌سه‌ن جودى: پێویست ده‌کات سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و کادیرانى پارتیمان به گیانى به‌رپرسیارێتى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتى و گیانى ڕه‌خنه و ڕه‌خنه له‌خۆگرتن به‌شدارى له گفتوگۆ و باسوخواسهکانى نێو کۆنفرانسه‌کانى چواره‌مین کۆنگره بکه‌ن، قۆناخى کۆنگره هه‌رته‌نیا ڕۆژانى سازدانى کۆنگره نییه، به‌ڵکو له‌و ڕۆژه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجامدانى کۆنگره دراوه ده‌ست به ئاماده‌کارى کۆنگره کراوه، قۆناخى کۆنگره ده‌ستیپێکردووه، بۆیه پێویست ده‌کات ئه‌نجامدانى کۆنفرانسه‌کان و چواره‌مین کۆنگره گفتوگۆکردن بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ى: تا ئێستا چۆن خه‌باتمان کردووه؟ که‌موکوڕییه‌کانمان چیین؟ تاچه‌ند ئه‌رکه‌کانى خۆمان جێبه‌جێکردووه؟ تاچه‌ند بووینه‌ته وه‌ڵام بۆ داخوازییه‌کانى گه‌ل؟ چۆن خۆمان بۆ قهڵهمبازێکى ڕێکخستنى جه‌ماوه‌رى مه‌زن ئاماده بکه‌ین؟ له‌داهاتوودا به چ شێوه‌یه‌ک کار و خه‌بات بکه‌ین؟ پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه گفتوگۆ پێش بخرێت و جددیه‌تى پێشخستنى ئه‌و گفتوگۆیانه به‌واتاى سه‌رخستنى کۆنفرانسه‌کان و کۆنگره دێت.
پێویست ده‌کات باش ده‌رک به‌و ڕاستییه‌ش بکرێت که (پ چ د ک) سه‌ره‌ڕاى هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانى، سه‌نگه‌ر و قه‌ڵاى هه‌ره تۆکمه‌ى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتییه له‌باشووردا، گۆڕه‌پانى هه‌ره شکۆدارى خه‌باتى گه‌نجان و ژنانى ئازادیخوازه، چونکه (پ چ د ک) له فه‌لسه‌فه و هزر و ڕۆح و کرداریدا پارتى گه‌نجان و ژنانى ئازادیخوازه، (پ چ د ک) تاکه پارتییه که ده‌سه‌ڵاتخواز نییه و ده‌سه‌ڵات وه‌ک ئامانج سه‌یر ناکات، به‌ڵکو ئامرازى خزمه‌تکردنه به‌گه‌ل و جه‌ماوه‌ر، (پ چ د ک) خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌کى دیموکراتى و ئیکۆلۆژییه، که ڕێبه‌ر ئاپۆ داهێنه‌ر و ئافرێنهریهتى، بۆیه چواره‌مین کۆنگره سووربوون و پێداگرییه له‌سه‌ر ئه‌ء فه‌لسه‌فه ئازادیخوازه و تۆکمه‌کردنى هه‌نگاوى پراکتیزهکردنێتى. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌م کۆنگره‌یه بۆ گه‌له‌که‌شمان له باشووردا ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى به‌خشینى هێز و وره و مۆڕاڵ و ئومێدى هیواى سه‌رکه‌وتن و ئازادى.
سوپاس و رێزیش بۆ ئێوه‌ى هێژا

