الرئيسية » مقالات كردية » (60%) خه‌ڵکى کوردستان هه‌ڵوێسیتى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رامبه‌ر تۆپبارانه‌کانى ئێران خراپ ده‌بینن

(60%) خه‌ڵکى کوردستان هه‌ڵوێسیتى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رامبه‌ر تۆپبارانه‌کانى ئێران خراپ ده‌بینن

له‌ راپرسییه‌کى تایبه‌تدا که‌ رۆژى وڵات پێی هه‌ستا له‌ ماوه‌ى (9 – 15)ئه‌یلوول سه‌باره‌ت به‌ تۆپبارانى رژێمى ئێران بۆ سنووره‌کانى کوردستان و کاردانه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و ده‌رهاویشته‌کانى ئه‌م تۆپبارانه‌و (1450)که‌س له‌ شارو شارۆچکه‌کانى کوردستان به‌ که‌رکوکیشه‌وه‌ وه‌لامى پرسیاره‌کانى رۆژى وڵاتیان داوه‌ته‌وه‌ و 60% ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان داوه‌ هه‌ڵوێستى حکومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر رژێمى ئێران خراپ ده‌بینن و 24% یش هه‌ڵوێستى حکومه‌ت باش ده‌بینن و 16% یش حکومه‌ت بێ هه‌ڵوێست ده‌بینن. هه‌ر له‌و راپرسیه‌دا 74%ى ده‌نگده‌ران پێیان وایه‌ که‌ په‌ژاک ئه‌و سنوورگانه‌ چۆڵ بکات ده‌بێته‌ جێگه‌ى تیرۆرستان و مه‌ترسى ده‌بێت بۆ سه‌ر ئارامى کوردستان و 13% ى ده‌نگده‌ران پێیان وایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر په‌ژاک ناوچه‌که‌ چۆَڵ بکات نابێته‌ جێگه‌ى تیرۆرستان و ئه‌وانیتر به‌ نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌. هه‌ر له‌و راپرسیه‌داو له‌ وه‌ڵامى ئایا بوونى په‌ژاک له‌ سنوورى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى کوردا ده‌یبینى؟ 64% ده‌نگده‌ران به‌به‌ڵێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌و 28%یش به‌نازانم و 8%ده‌نگده‌رانیش به‌نه‌خێر وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌. جێگه‌ى باسه‌ ئه‌وانه‌ى ىقۆرمه‌که‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه‌ له‌سه‌روو ته‌مه‌نى 18 ساڵییه‌وه‌ بوون و له‌ هه‌موو توێژه‌کانى تێدایه‌و له‌ که‌رکووک 8% ده‌نگده‌ران عه‌ره‌بوون و 14%ى ده‌نگده‌ران تورکمان بوون.