به‌هۆی تۆپبارانی به‌رده‌وامی داگیرکه‌ران (ئێران ، تورکیا) بۆ سه‌ر خاکی کوردستانی باشوور ، که بۆته هۆی ئاواره بوونی سه‌دان خێزانی کورد و پێشێل کردنی سنوری باشووری کوردستان، ناوه‌ندی چاک- سوێد رۆژی 8/9/2007 ، کاتژمێر 13،30 بۆ 14،30 له شاری ستۆکهۆڵم ، خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌ی له به‌رده‌م باڵوێز خانه‌ی ئێران ئه‌نجامدا
شایه‌نی باسه ئه‌گه‌رچی باران به لێزمه ده‌باری و دووری چه‌ندین کیلۆمه‌تر باڵوێز خانه‌که له سه‌نته‌ری شاردا ، که چی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی چاک و دۆستانی له شاره‌کانی ستۆکهۆلم ، ئیسکلیستونه، ئۆپساله ئاماده بوون .
له گه‌رمه‌ی خۆپیشانداندا نوێنه‌ری چاک وتارێکی به زمانی کوردی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سه‌دان ساڵه ڕژێمی ئێران تاوانی ههمهجۆر دژ به‌گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام ده‌دات ، تا واز له ئازادیه‌کانی خۆی بهێنێ ، که‌چی گه‌لی کورد به‌رده‌وام بووه، له خه‌باتی خۆی بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی بڕیاری چاره‌نوسدا
دواتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ری پژاکه‌وه وتارێک خوێنرایه‌وه که ئامانجی سیاسی خۆیان و ئیدانه‌کردنی تۆپباران بۆ سه‌ر خه‌لکی سڤیل دوپات کرایه‌وه ، وه داوای له خۆپیشانده‌ران کرد که ئاگادار بن ئێمه ده‌مانه‌وێت لوله‌ی تفه‌نگه‌کانمان ئاراسته‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بکه‌ین که ئێستا سه‌فاره‌ته‌که‌ی له‌به‌رامبه‌رمان دایه نه‌وه‌ک برا و هێزه سیاسیه‌کانمان له باشوری کوردستاندا .
شه‌ریفه خان به‌ناوی خۆپیشانده‌رانه‌وه وتارێکی به زمانی فارسی خوێنده‌وه که ئیدانه‌ی تۆپبارانی رژێمی داگیرکه‌ری ئێرانی کرد بۆ سه‌ر خاکی کوردستاندا .
له‌کۆتایشدا داخوازی خۆپیشانده‌ران خوێندرایه‌وه که خۆی له
1/ راگرتنی ده‌ستبه‌جێی تۆپباران بۆ سه‌ر خاک و خه‌ڵکی کوردستانی باشووردا .
2/ داوای لێ بوردن له‌خه‌لکی کوردستان وقهرهبوکردنهوهی ئه‌و دێهاتانه‌ی زیانی مادیان پێ گه‌یشتوه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه .
3/ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتدا که خۆی ببینێته‌وه له مافی بریردانی چاره‌نوسدا.
شایه‌نی باسه سه‌فاره‌تی ئیران وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی که زۆر په‌ستن به خۆپیشاندانی کوردان له‌به‌رده‌م سهفارهتاکانیاندا ، ئاماده نه‌بوون داخوازی نامه‌ی خۆپیشانده‌ران وه‌ر بگرن ، بۆیه بریار درا به شێوازی پۆست ئاراسته‌یان بکرێت.
ناوه‌ندی چاک/ سوێد
20070908
Chak_org@yahoo.com
www.chak.be