وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێت ناوچه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وڵاتانی ئێران و توركیا به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژی سه‌ربازیدایه” به‌تایبه‌تیش هێرش و تۆپبارانه فراوانه‌كانی به‌م دواییه‌ی وڵاتی ئێران بۆسه‌ر ئه‌م ناوچه سنوریانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و ترسناك زیادی كردووه و ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه كه ده‌رئه‌نجام بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر زیانێكی زۆر به‌ر سه‌روماڵی هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچه سنوریانه بكه‌وێت و ناوچه‌كانی خۆیان چۆڵبكه‌ن و كۆچبكهن به‌ره‌و شاروشارۆچكه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره. له‌سه‌ر ئاسێكی فراوانتریشدا ئه‌م هێرش و ده‌ستدرێژیانه بۆته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ته‌واوی هه‌رێمه‌كه‌و نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای جه‌ماوه‌ر و هاوڵاتیان دروست كردووه.
جا به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌دژی ئه‌م هێرش و ده‌ستدرێژیانه” ئێمه وه‌ك (كه‌مپه‌ینی ناڕه‌زایی به دژی ده‌ستدرێژییه ده‌ره‌كییه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان) خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری هێمنانه رێكده‌خه‌ین بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر” له‌م خۆپیشاندانه‌دا یاداشتێكی ناڕه‌زایی پێشكه‌ش به به‌رپرسانی ئه‌وێ ده‌كه‌ین.
بۆیه داواكارین له جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن هه‌ڵوێستی كوردستان و هه‌موو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و رێكخراوی سه‌وز و ژینگه پارێز” هه‌روه‌ك چۆن داواكارین له‌سه‌رجه‌م كه‌س و لایه‌ن و نوسه‌ر و كه‌سایه‌تیه رۆشنبیرییه‌كانی كوردستان و هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست” كه به‌ده‌نگ ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئێمه‌وه بێن و به‌شداری له‌م خۆپیشاندانه‌دا بكه‌ن.
رۆژی خۆپیشاندان/ یه‌كشه‌ممه 9/9/2007ز
كات/ 9ی سه‌رله‌به‌یانی
شوێن/ بازگه‌ی عه‌نكاوه(ده‌روازه‌ی عه‌نكاوه).
كۆمیته‌ی كه‌مپه‌ینی ناڕه‌زایی
هه‌ولێر
6/9/2007