(ئاماده‌کردنی:لوقمانی حاجی که‌ریم)
له غوربه‌ته‌وه بۆ غوربه‌ت و کۆچ له‌دووای کۆچ ده‌یان ووڵاتمان بڕی و هیچکامێکیشیان له سیمای کوردستانیان نه‌ده‌کرد،ئیتر ئه‌و ئاوازانه‌ی گوێمان پێ ی ڕاهاتبوون له‌بیر چوونه‌وه و ئه‌و ووشانه‌ی پێ ی گۆش کرابووین به‌ئاواتی بیستنهوهیان ته‌نها بوونه به‌شێک له خۆزگه‌کانمان،ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌نگانه‌دا توواینهوه که تێکه‌ڵ به یه‌کتری کران و کۆمه‌ڵه ڕه‌نگێکی تریان لێ به‌رهه‌م هێنران و ئیتر ڕه‌نگه سه‌ره‌کییه‌که هه‌رگیز نه‌بینرانه‌وه،ئێمه ئه‌و کۆمه‌ڵه حه‌شاماته‌ی که ته‌نها به‌هۆی کورد بوونمان ژیان و نیشتیمانمان لێ سه‌ندرایه‌وه و بێجگه له خۆمان که‌س فرمێسکی تێکه‌ڵ نه‌کردین و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت که‌س ئاماده نییه بمانکهنهوه به به‌شێک له‌خۆیان.
هاوڕێ ی خۆشه‌ویستم به‌ڕێز کاک (جه‌لال محه‌ممه‌د تاڵه‌بانی) چه‌ند جارێک باسی ئه‌و ژنه شاعیره‌ی بۆکردم و منیش داوام لێ کرد که له ڕێگای ئه‌وه‌وه چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵدا ساز بده‌م و بتوانم له نزیکیشه‌وه بیناسم ،به‌ڕێزیان وه‌ک هه‌میشه چاپووکانه کاره‌که‌ی ئه‌نجام دا‌و پێکه‌وه و به هاوه‌ڵی برای شێوه‌کار(ئامانج کامیل) شه‌وێک بووینه میوانیان،ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌وه بوو که خانمی شاعیر کوردیی له‌بیر چووبووه‌وه و به فارسی و عه‌ره‌بی ده‌دوا که‌چی ته‌واوی شیعره‌کانی کوردی بوون و به عه‌ره‌بی و فارسی نوسرابوون،وه‌ک خۆی ڕایگه‌یاند بۆیان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی،ئه‌م ژنه شاعیره ناوی(ساجده ئه‌مین حاتم) بوو و یه‌کێ بوو له کورده فه‌یلی یه‌کانی دانیشتووی به‌ریتانیا و له باغداد له دایک بووه و ده‌رچووی زانکۆی به‌غداده به‌شی ووێژه‌یی،زمانی عه‌ره‌بی،هه‌ر له قۆناغی ناوندییه‌وه ئاره‌زووی ڕه‌خنه‌گری هه‌بووه له بوواری گۆرانی و نوسیندا،پاشان له ساڵی هه‌شتاکانه‌وه ده‌ستی کردووه به نووسینی شیعر و له(گۆڤاری اعلام الجامعه) دا نووسیویه‌تی،به‌ڵام که زانیویانه به‌عسی نییه ئیتر هیچیان بۆ بڵاو نه‌کردۆته‌وه بۆیه ئه‌ویش هه‌وڵی داوه به ناوی یه‌کێکی تره‌وه بڵاوی کردۆته‌وه که هاوڕێ ی بووه،سه‌رله‌نوێ کێشه‌یه‌کی تری هاتووه‌ته سه‌ر ڕێگا ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م بابه‌ته‌کانی له ژێر په‌رده‌ی سیاسه‌ته‌وه نووسیوه بۆیه به یه‌کجاری ئاشکرابووه و له‌و ڕۆژه‌وه هیچیان بۆ بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه.
له‌م چاوپێکهوتنهمدا حه‌زم نه‌ده‌کرد پرسیار و ووه‌ڵام بێت بۆیه من ده‌ستم کرد به گوێ گرتنی ئاه و حه‌سره‌ته‌کانی و وه‌ک دڵسۆزێک تێکه‌ڵی خه‌مه‌کانی بووم،ئه‌ویش بێ پسانه‌وه تا دره‌نگانێک به ووشه‌کانی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌کرد و هاوسه‌ره‌که‌شی بووه به‌شێک له چاوپێکه‌وتنه‌که‌م.
ئه‌م خانمه به‌م شیعره ده‌ستی پێ کرد:
کورد برای کورده له‌هه‌ر جا‌و زه‌مان
ئه‌گه‌ر له ئیلام وه‌گه‌ر کرماشان
ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر وه‌گه‌ر مه‌ریوان
چوون دار خورما له داری و قورسی
مه‌ردم جه‌م دووه‌ن له زیر سایه‌مان
سلێمانی و به‌غدا شه‌هر خانه‌قین
هاو ده‌رد و هاو ڕاز و هاوبار سه‌نگین
وهیهکه نیشن چوون خوشی بخوو
نامێ نیسینن ئه‌ی کورد جه‌مۆ بوو
کورده‌یل جه‌مۆ بوو له فکرولهگیان
وه ئایندهی خاس ئه‌رێ مناڵان
نه‌یژن مچهمه و نهبمهکارم نییه
مچهمه وه گیان هه‌رچی ئه‌زیزه
به‌دبه‌ختی کورده‌یل وه‌ی هاواریه
به‌غداد ئاباد بی وه عه‌قل کورده‌یل
شۆرجه شاهیده یا عه‌لی ده‌خیل
ماڵهیلێ ڕه‌نگین بینایه کردن
بنوک عێراق له پیل پڕکردن
عه‌قڵ و مه‌عرفه‌ت جه‌وان به فام
عێراق چیهبان له سه‌نعه‌ت و نام
ته‌ئریخ عێراق مه‌ردم بشنه‌ون
وه‌ی خاک عێراق شه‌ریکه‌و خه‌ون
ئاخر لهخوف چه‌ند کورسی و دینار
ماڵێل کورده‌یل هه‌مه دان له‌بار
بییه خاوه‌ن ماڵ به‌عسییه کافر
کرده‌مان وه‌ده‌ر خۆی ما له ئاخر
کوڕێلمان بردن له عومر پانزه
تا عومر سی و په‌نج بار خوداسه
یه کرده کییه وه سه‌ر ئیمه هات
خارهت و دزی و به‌دبه‌ختی و نه‌هات
کوڕێلمان بردن چه‌ند ساڵ چهوهڕی
تائهی ساعاته هیچ خه‌وه‌ری نه‌هات
ئیشن کوشتنه کوردهیلی فه‌یلی
وه ئه‌مر سه‌ددام هیچ کاممان نهیلی
هاکو قهوریان وهداڵگه یل بیژن
تا که‌م چهوهڕی و که‌م جه‌ور بکیشن
نه نام و نه قه‌ور گلاره‌ی چه‌ومان
نه که‌سیش ژنهوی ده‌ردی دڵمان
ئه‌ره کوشتییه چ گوناهی بی
له خۆتوه ڕیشێ کوردیهلێ بڕی
نه تۆ نه هه‌مه زۆردار دنیا
هه‌رگیز نێکهنن ڕیشه‌ی کورد فه‌یلی
ده‌ردم ها له ناو کورد و عاره‌به
یه‌کێ له زووان یه‌کێ مه‌زهه‌به
وه جورم کوردی کوته‌کی خواردم
وه جورم مه‌زهه‌ب ماڵ و مین باختم
تا وه‌ختی ره‌سی کورسی و ڕیاسه‌ت
هه‌ردو بین وه یه‌ک وه من دان له گه‌ت
ئاخر هاو زووان من هه‌ر کوردێگم
من کوڕ گه‌پ کردم وه‌ته‌نی و تورشی
ئه‌رێ یه روزی نازم بکیشی
من کوڕ گه‌پ کردم وه‌شه‌و نهخهفی
ئه‌رێ یه روزی بارم بکهفی
نه ماڵ ئهخازم نه گه‌نجی دنیا
کوڕێلمان هاکو ئه‌ی عیبادهڵڵه
جووانیهلێ کورد له حه‌فت ئاسمان
وه یه‌ک ده‌نگ چڕه‌ن قاتلانمان
داڵگ وه گریه باوک وه ئازاری
نیشانیان بییه‌ن قهورسانمان
خاتوو ساجده ده‌رباره‌ی ده‌رکردنیان له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان دووا و ووتی(له ساڵی 1982 له به‌غداد ده‌رکراین وچووینه ئێران و له ئیلام گیرساینه‌وه،پاشان ڕوومان کرده تاران و ده‌یان ساڵ له ئاواره‌ییدا ژیانمان برده سه‌ر،ناخۆشترین شت به‌لامانه‌وه ئه‌وه بوو که له عێراق ده‌یانووت ئێوه ئێرانین و له‌وێش پێیان ده‌وتین ئێوه عێراقین،من له ژیانمدا هه‌میشه نموونه‌ی ژنی کوردم ناسیوه و یه‌کێ له وانه‌ش له‌یلا قاسمه و چه‌ندین شیعرم بۆ نووسیوه).
ئه‌م خانمه له‌سه‌ر شێوه وکاتی نووسینی شیعره‌کانی ووتی(من به‌هۆی نا بهڵهدیم بۆ زمانی کوردی ئاگاداری شێوازی ئێستای شیعری کوردی نیم،ئه‌و کاتانه‌شی شیعر ده‌نووسم زیاتر به‌یانیانه و هه‌موو ئه‌و پۆستانه‌ی که به‌یانیان بۆمان دێن من له به‌رگه‌کانیاندا شیعر ده‌نووسم،ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دام که نووسینی کوردی فێر بم و له‌و باره‌یه‌وه په‌ره به شیعری فه‌یلی بده‌م،هه‌میشه هه‌ست به که‌می خۆم ده‌که‌م که ناتوانم ئه‌و کاره بکه‌م،چونکه وه‌ک که‌سێکی وون بوو بیر ده‌که‌مه‌وه،وون بوو له زمان له نه‌ته‌وه له نیشتمان،ئێمه‌ی کوردی فه‌یلی پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی بێ سنوورمان له‌سه‌ر بووه و که‌سیش نه هاتووه‌ته فریامان،کێشه‌شم ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر شیعری کوردی به زاراوه‌ی فه‌یلی بنووسم ته‌نها فه‌یلییه‌کان ده‌توانن لێ ی تێبگه‌ن بۆیه ده‌بێت خۆم فێری سۆرانی بکه‌م و ئه‌مه‌ش تا ڕادده‌یه‌ک سه‌خته،پاشان فه‌یلییه‌کان په‌رت و بڵاون و هه‌تا ئێستا نه‌یان تووانیوه کارێک بکه‌ن له‌و ڕووه‌وه،من له‌زۆر جێگادا که بانگهێشت ده‌کرێم به فه‌یلی شیعر ده‌خوێنمه‌وه به‌ڵام به شێوه‌ی عه‌ره‌بی ده‌یاننووسم،من هه‌میشه ده‌مه‌وێت کورده‌کان یه‌ک ده‌ست بن و هه‌رگیز جیاوازی ناکه‌م له نێوان کورده‌کاندا و باوکم وای فێر کردووم کاتێک که شووشم کرد مێرده‌که‌م هه‌ر وای بیر ده‌کرده‌وه بۆیه له‌و باره‌یه‌وه سه‌که‌وتوو بووم،یه‌کێ له‌و که‌سانه‌ی که هه‌میشه پاڵم پێوه ده‌نێت به‌رده‌وام بم باوکی سالاره،ئه‌و مرۆڤێکی کورد په‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی یه)
کاک (عه‌بدول ستار) هاوسه‌ری خاتوو ساجده بووه هاوڕای قسه‌کانی و تاوێک له‌باره‌ی خۆیانه‌وه دووا(ئێمه هه‌میشه به‌شداری ی شۆڕشه یه‌ک له‌دووای یه‌که‌کانی کوردمان کردووه،له شۆڕشی ئه‌یلوولدا پشت و په‌نای بارزانی بووین،ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌سپه سپی یه‌ی که به بارزانی بوو هی ئێمه بوو،له کاتێکدا که ده‌یانویست بارزانی تیرۆر بکه‌ن و به موشه‌ک لێیان دان و خۆیان ته‌قانده‌وه له حاجی ئۆمه‌ران من و کاکم(عه‌بد الرحیم فه‌یلی) یه‌که‌م که‌س بووین گه‌یشتینه سه‌ری و له‌وێ بووین،به‌ڵام به‌داخه‌وه کورد ئێمه‌یان له بییر جووه‌وه و وه‌لایان ناین،ته‌نها له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئێمه‌یان بیر دێته‌وه،ده‌بێت ئێمه جیاوازیمان له‌گه‌ڵ کوردێکی سلێمانی و دهۆکدا چی بێت؟،هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێکیان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانمان نه‌ناوه،ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چووار ساڵ ده‌بێت ته‌نها کارێک که کردوویانه پشتگوێ خستنمانه،ئێمه که‌م نه‌بووین بۆ شۆڕشی کورد به پاره‌و به خوێن،چیمان هه‌بوو دامان،من له کاتی خۆیدا لێپرسراوی ڕێکخراوی جامیعه‌ی موسته‌نسرییه بووم له‌گه‌ڵ له‌یلا قاسمدا.ئێمه 11000 جوانمان تا ئێستا خه‌به‌ریان نییه و له زینداندا بێ سه‌روشوێن کران،ئێمه ته‌نها به‌شێک بووین که به‌عسی نه‌بووین و دژ به ده‌وڵه‌ت کارمان له‌سه‌ر مافی کورد ده‌کرد،ئێمه دڵشکاوین له شۆڕش و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد و ناومان هه‌رگیز نییه،ئێمه کۆمه‌ڵه مهحشهرێکی ئاواره و سه‌رگه‌ردانین،کوردین و مافی کوردی بوونمان له‌لایه‌ن سیاسه‌ت مه‌دارانه‌وه لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه.
ئه‌و کاتانه‌ی گوێ دێری ڕازه‌کانیان بووم هه‌ستم ده‌کرد تاوانێکم کردووه و هاتووم به‌م چاوپێکه‌وتنه‌م خۆم له‌و تاوانه پاک بکه‌مه‌وه،هێنده منیان ڕاپێچی چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانیان کرد ئیتر شه‌ڵاڵی ماندووبوون ببووم و شهکهتبوونم پێوه دیار بوو،له کاتێکدا بێجگه له گه‌یاندنی ووشه‌کانیان بۆ سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی کوردستان پۆست و به‌رده‌م خوێنه‌رانی هیچم له‌ده‌ست نه‌ده‌هات،له‌دڵه‌وه حه‌زم ده‌کرد تاوێک دڵیان خۆش بکه‌م به‌ڵام به‌چی؟ له‌کاتێکدا که له‌هه‌موو مافێک بێ به‌رین و منیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نییه بێجگه له‌مه،بۆیه ئه‌م ووشانه ئاراسته‌ی خوێنه‌ران و ڕۆشنبیران ده‌که‌م تا بێده‌نگ نه‌بن له‌م کاره‌ساته.
الرئيسية » جمعية الكورد الفيلية - شمال بريطانيا » ئێمه کۆمه‌ڵێکین کوردین و مافی کورد بوونمان له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی کورده‌وه لێ