| |
| لینک بۆ که‌مپه‌ینی وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوو |
2009 06 24 - 00:27
بۆ ئیمزا کردنی که‌مپه‌ینه‌که ئێره کلیک بکه‌ن
پشتیوانانی که‌مپه‌ین تا ئێستا ئه‌م که‌سایه‌تییانه پشتگیریی خۆیان له‌م که‌مپه‌ینه راگه‌یاندووه: ئینگوار کارلسۆن سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی سوئید، دوکتور بێرنارد گرانژۆن سه‌رۆکی پێشووی رێکخراوی پزیشکانی جیهان، کۆنی فرێدریکسۆن سه‌رۆکی پێشووی گرووپی کاری کوردان له ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست، جێرێمی کۆربین ئه‌ندامی پارلمانی ئینگلستان، کارۆل پرۆنهووبێر رۆژنامه‌وانی ڤنێزوێللایی و کۆمه‌ڵێکی دیکه که‌سایه‌تیی کورد و ئێرانی و بیانی
روونکردنه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئیمزا کردنی که‌مپه‌ینه‌که کاتێک لینکی سهرهوهتان کلیک کرد، راسته‌وخۆ ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه ده‌كرێته‌وه که ده‌قی که‌مپه‌ینه‌که‌ی له‌سه‌ر دانراوه. ده‌قه‌که له‌وێدا ته‌نیا به زمانی ئینگلیسی هه‌یه. ئه‌گه‌ر له تێگه‌یشتنی ده‌قی ئینگلیسی‌دا کێشه‌ت هه‌یه، ده‌قی که‌مپه‌ینه‌که به هه‌ردوو زمانی کوردی و فارسی له خواره‌وه بخوێنه‌وه. له سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی که‌مپه‌ینه‌که‌دا دوو شت نووسراوه: ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێ لیستی ئه‌و ناوانه ببینی که تا ئێستا که‌مپه‌ینه‌که‌یان واژۆ کردووه ئه‌م نووسینه کلیک بکه: view current signatures ئه‌گه‌ر دهشتههوێ که‌مپه‌ینه‌که واژۆ بکه‌ی ئه‌م نووسینه کلیلک بکه: sign the petition له لاپه‌ڕه‌ی واژۆ کردندا چوار خانه داندراوه که پێویسته پڕیان بکه‌یته‌وه: له خانه‌ی یه‌که‌مدا ناوت بنووسه، له خانه‌ی دووهه‌مدا ئیمه‌یله‌که‌ت بنووسه، له خانه‌ی سێهه‌مدا وڵاتی نیشته‌جێ بوونت بنووسه، و له خانه‌ی چواره‌مدا شوغڵهکهت بنووسه. له خواره‌وه‌ی ئه‌م چوار خانه‌یه، سه‌باره‌ت به دیاربوون و دیارنه‌بوونی ئیمه‌یله‌که‌ت سێ شوێن داندراوه که ده‌توانی یه‌كێکیان لێ بده‌ی: خاڵی یه‌که‌م گه‌ر حه‌ز ناکه‌ی ئیمه‌یله‌که‌ت هیچ که‌س بیبینێ، خاڵی دووهه‌م گه‌ر ده‌تهه‌وێ ئیمه‌یله‌که‌ت ته‌نیا به‌رپرسی کۆمیته‌ی که‌مپه‌ینه‌که (گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی)بیبینێ، خاڵی سێهه‌م گه‌ر ده‌تهه‌وێ ئیمه‌یله‌که‌ت هه‌موو که‌س بیبینێت. پاشان ئه‌م نووسینه کلیک بکه: Preview your signature ئینجا لاپه‌ڕه‌یه‌کی تر ده‌كرێته‌وه و له‌دوا قۆناغدا بۆ به‌ڕێکردنی ئیمزاکه‌ت ئه‌م نووسینه کلیک بکه: Approve signature
ده‌قی که‌مپه‌ین به زمانی کوردی داخوازینامه بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوو له 13ی ژوئیه‌ی 1989 یه‌کێک له سامناکترین رووداوه‌کانی مێژووی کورد له ڤیه‌نی پێته‌ختی ئوتریش رووی دا. له‌و رۆژه‌دا د.عه‌بدولره‌حمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر و فاضل ره‌سوڵ مه‌حموود له‌سه‌ر مێزی وتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کران. دوکتور قاسملوو له‌کاتێکدا تێرۆر کرا که بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌کی ئاشتییانه بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه سیاسی و ئینسانییه‌کانی گه‌لی کورد چووبووه ئه‌م دیداره. سه‌ره‌ڕای به‌ڵگه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌کانی کاتی تێرۆره‌که ده‌وڵه‌تی ئوتریش رێگای به پۆلیس و ده‌زگای قه‌زایی خۆی نه‌دا لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌کان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن؛ له ئاکامدا ئه‌م تاوانه که‌م وێنه‌یه که له نێو دڵی وڵاتێکی دێموکراتیکی ئورووپایی‌دا ئه‌نجام درابوو بێ سزا مایه‌وه و دۆخه یاسایییه‌که‌ی هیچ کات چاره نه‌کرا. 20 ساڵ پاش ئه‌و رووداوه ناڕه‌وایه، ئێمه هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که ده‌بێ و ده‌كرێ ئه‌و په‌روه‌نده‌یه وه‌گه‌ڕ بخرێته‌وه. پێویسته راستیی ئه‌م رووداوه به پشت به‌ستن به نیشانه‌کانی کاتی تێرۆره‌که و له‌ژێر رووناکایی فاکته تازه‌کانی ئه‌مڕۆ که هێندێکیان ده‌ست تێدا بوونی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌و جینایه‌ته‌دا ده‌سه‌لمێنن له رێگای قانوونییه‌وه روون بکرێته‌وه. رێگه‌دان به به‌ڕێوه‌چوونی دادپه‌روه‌ری له‌م پێوه‌ندییه‌دا ته‌نیا رێگای قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی به‌شێکی ئه‌و بێدادییه مێژوویییه‌یه که کاتی خۆی ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد و ئازادیخوازانی ئێران کراوه. ره‌وتی رووداوه‌کانی ئه‌مڕۆش نیشانی ده‌دا که ههنگاوێکی له‌م چه‌شنه هه‌روه‌ها خزمه‌ت به ئامانجی دێموکڕاسی له ئێران و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی ئه‌ورووپاییش ده‌کا. هه‌ربۆیه ئێمه له رێگای ئه‌م داخوازینامهیهوه داوا له ده‌وڵه‌تی ئوتریش ده‌که‌ین که ده‌ره‌تانی پێویست بۆ به‌ڕێوه بردنی پرۆسه‌ی یاسایی و گه‌یاندنی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه به ئاکامێکی دادپه‌روه‌رانه پێک بێنێ. ئێمه داوا له گشت ئه‌و رێکخراو و تاکانه که هۆگری پرسی کورد و دێموکڕاسی له ئێران و به‌گشتی ئاشتی و ئازادی و عه‌داڵه‌ت له جیهاندان ده‌که‌ین که هاوده‌نگ له گه‌ڵ ئێمه بۆ داوای وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوو ئه‌م داخوازینامه‌یه واژۆ بکه‌ن. بۆ ئیمزا کردنی که‌مپه‌ینه‌که ئێره کلیک بکه‌ن
متن فارسی کمپین : درخواست بازگشایی پرونده ترور دکتر قاسملو سیزدهم ژوئیه 1989 یکی از دردناکترین رویدادهای تاریخ خلق کرد در وین پایتخت اتریش به وقوع پیوست. در آنروز دکتر عبدالرحمن قاسملو، دبیرکل حزب دمکرات کردستان، همراه با عبدالله قادری آذر و فاضل رسول محمود سر میز مذاکره با نمایندگان جمهوری اسلامی ایران ترور شدند. دکتر قاسملو در حالی ترور شد که جهت یافتن راه حلی مسالمت آمیز برای مسالهی کرد در ایران به این ملاقات رفته بود. علی‌رغم مدارک غیر قابل انکار در هنگام ترور دولت اتریش به پلیس و دستگاه قضائی این کشور اجازه‌ی اتمام تحقیقات و دادرسی پرونده را نداد. در نتیجه، این جنایت کم نظیر که در قلب یکی از کشورهای دمکراتیک اتحادیه‌ی اروپا بوقوع پیوست بدون کیفر ماند. پس از گذشت بیست سال از این رویداد، ما بر این باوریم که بازگشایی پرونده‌ی این جنایت ضرورتی بدیهی و امری امکان پذیر است. عدالت و انسانیت حکم می‌کند که حقیقت این واقعه با اتکا به مدارک بدست آمده در هنگام ترور و با توجه به شواهد تازه‌تری که بخشی از آنها حاکی از دست داشتن محمود احمدی نژاد در این جنایت نیز می‌باشند، از طریق منابع قانونی آشکار گردد. اجرای عدالت در این خصوص تنها راه جبران بخشی از بیعدالتیای است که بیست سال پیش در حق مردم کردستان و آزادیخواهان ایران صورت گرفت. مسیر رویدادهای اخیر م‌بین این نکته است که چنین اقدامی گامی در جهت پیشبرد اهداف دمکراسی در ایران و امنیت ملی کشورهای اروپایی نیزخواهد بود. بدینوسیله ما از دولت اتریش میخواهیم که اقدامات مقتضی جهت بازگشایی و ازسرگرفتن پی‌گیری قضائی این پرونده را انجام داده و زمینهی رسیدن آن به نتیجهای قطعی و عادلانه را فراهم آورد.
ما از کلیه‌ی محافل و افراد علاقمند به مسالهی کردها و دمکراسی در ایران و بطور کلی از حامیان صلح، آزادی و عدالت در جهان خواستاریم که ما را در این ابتکار همراهی نموده و با امضای این کمپین از درخواست دوباره فعال کردن پرونده ترور دکتر قاسملو پشتیبانی بعمل آورند. |
|
|
|
|
|