الرئيسية » مقالات كردية » عه‌ره‌بیزانی له‌بله‌بان بۆ که‌ناڵه‌ عه‌ره‌بييه‌کان؛ په‌يدا بکه‌ن.!

عه‌ره‌بیزانی له‌بله‌بان بۆ که‌ناڵه‌ عه‌ره‌بييه‌کان؛ په‌يدا بکه‌ن.!

وه‌کوو دياره‌، له‌ سه‌روبه‌ندی ناسک و ئاڵۆزی که‌ وڵاتان پێيدا ده‌ڕۆن، ڕاگه‌ياندن به‌ هه‌موو جۆرێکيه‌وه‌ بۆ لاواز و ڕيسواکردنی نه‌يار؛ ڕۆڵێکی هه‌ره‌باڵا ده‌بينێت، هاوکات هه‌م بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌ويياتی ميلله‌ت و هه‌ميش بۆ پێناساندنی هه‌ڵوێسته‌کان به‌ بینه‌ران و گوێگران، به‌تايبه‌تی بيانييه‌کان، به‌و شێوه‌يه‌ی خزمه‌تی مه‌سه‌له‌که‌ ده‌کا.. زۆر جاری وا هه‌يه‌ کاتێ وته‌بێژێکی کورد ـ بۆ نموونه‌ ـ نه‌ياره‌که‌ به‌چه‌ند وته‌يه‌کی به‌هێز و مه‌نتيقی ده‌به‌زێنێت، زۆر له‌ گوێگرانی کورد ـ له‌ماڵه‌وه‌ ـ ده‌ست ده‌که‌ن به‌ چه‌پڵه‌ڕێزان، زه‌ماوه‌ند و شایی، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه‌ کاتێ هه‌ڵوێست و وه‌ڵامه‌که‌ی لاواز ده‌بێت، هه‌ر که‌س ده‌ستی ده‌نێته‌ ژێر چه‌نه‌ی خه‌فه‌ت و بيش ده‌خواته‌وه‌.
ده‌بووايه‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردستان تا ئێسته‌ ده‌يان و سه‌دان کاديری لێزان، له‌بله‌بان و جه‌ربه‌زه‌ له‌ گشت بواره‌کانی ڕاگه‌يانددا بڕه‌خساندايه‌ که‌ بيانزانيايه‌ چۆن به‌رانبه‌ر دوژمن داده‌مه‌زرێن و له‌ شه‌ڕی ڕاگه‌ياندندا ده‌يانبه‌زێنن، که‌چی به‌ به‌ره‌واژييه‌وه‌، ئه‌م بواره‌ هه‌ر ده‌ڵێیت که‌سی تێدا نييه‌، له‌ کاتێکدا بڕوا ناکه‌م تورک له‌ کورد به‌تواناتر بێت له‌ فێربوونی ـ بۆ نموونه‌ ـ زمانی عه‌ره‌بيدا.
مه‌رجيش نييه‌، هه‌موو وه‌ڵامێک له‌لايه‌ن سه‌رکرده‌کانی کورد و له‌هه‌ر کاتێکدا بێت، هه‌روه‌ک له‌ به‌ره‌به‌يانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 2007/10/22 دا له‌ هه‌ڤپه‌يڤینێکی که‌ناڵی جه‌زيره‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مام جه‌لالدا کرا، له‌کاتێکدا ئه‌م زۆر ماندوو و هيلاک بوو، ته‌نانه‌ت له‌ مه‌به‌ستی ژنه‌بێژه‌ره‌که‌ باش حاڵی نه‌ده‌بوو، ئه‌وه‌ بوو هێندێ قسه‌ کرا که‌ له‌و بڕوايه‌دا بووم ئه‌گه‌ر به‌ ڕۆژ بووايه‌، زێتر ئامانجه‌که‌ی ده‌پێکا.
من ده‌ڵێم، مه‌رج نييه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ستنيشان ده‌کرێن، سه‌ر به‌ حکوومه‌ت بن، به‌تايبه‌تی له‌ ڕاگه‌ياندندا به‌ زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵکوو ده‌کرێ که‌ڵک له‌ بێلايه‌نه‌ به‌ توانا، زيت و زيره‌که‌کان وه‌ربگیرێ، هه‌روه‌ها له‌ حزب و کۆمه‌ڵانی ديکه‌ش، وه‌ک حیزبی شيوعی کوردستان و يه‌کگرتوو که‌ حه‌تمه‌ن کاديرگه‌لی چاکيان هه‌يه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بيدا.
بلا هه‌ر له‌ ئێسته‌وه‌ش بیر له‌وه‌ بکرێته‌وه‌ که‌ ئه‌م بواره‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت؛ چونکه‌ زۆر هه‌ژاره‌.!
2007/10/24

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *