الرئيسية » مقالات كردية » له‌ شوێنهه‌ڵگرتنی وه‌فیق سامه‌ڕایی هاوکاری ناوه‌ندی چاک بکه‌ن

له‌ شوێنهه‌ڵگرتنی وه‌فیق سامه‌ڕایی هاوکاری ناوه‌ندی چاک بکه‌ن

هه‌روه‌کو به‌ پێی ده‌کومێنته‌کان و گێڕانه‌وه‌کانی ناو دادگا هێمای بۆ کرا تاوانبار وه‌فیق سامه‌ڕائی له‌ کاتی روودانی کاره‌ساته‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد له‌ هێرشه‌کانی ئه‌نفالدا به‌رپرسی شوعبه ى 5 بووه له ئيستخباراتى سه ربازى ‌. به‌مجۆره‌ له‌ تاوانه‌که‌دا به‌شدار بووه‌. له‌وه‌ش زیاتر له ‌گه‌رمه‌ی دادگایی کردنی تاوانبارانی ئه‌نفالدا حسێن ڕه‌شید به‌رپرسی جێگری (هه‌یئه‌ی ئه‌رکانی) سوپا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که وه‌فیق سامه‌ڕائی ‌ داڕێژه‌ری بیری ئه‌نفاله‌.
ئه‌گه‌رچی ناوه‌ندی چاک له‌سالی 2003 و له‌ به‌ریتانیا هه‌وڵیدا بیداته‌ دادگا، به‌لام پڕۆسه‌ی له‌ناوچوونی رژێمی سه‌دام بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی وه‌فیق سامه‌رائی به‌په‌له‌ بچێته‌وه‌ به‌غدا، ئه‌وه‌بوو‌ پاشان سه‌رۆکی کۆماری عێراق (جه‌لال تاله‌بانی) کردی به‌راوێژکاری تایبه‌تی خۆی، که‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ سوکایه‌تیه‌کی گه‌وره‌یه‌ به‌ گه‌لی کورد به‌گشتی و قوربانیانی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی.
ناوه‌ندی چاک له‌ ڕێککه‌وتی 2006.12.06 به‌ فه‌رمی له ‌دادگای شاری هه‌ولێر سکالای وه‌ک تاوانبارێکی دیاری ئه‌نفال له‌سه‌ر تۆمار کرد. ئه‌مه‌ش وایکرد له‌دوای ده‌رچوونی ناوی تاوانبارانی نوێ، وه‌فیق سامه‌رائی وه‌ک یه‌کێک له‌ تۆمه‌تباران بریاری لێکۆلینه‌وه‌کردنی سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری ئه‌و له‌ تاوانی ئه‌نفال بۆ ده‌ربچێت. هه‌ر له‌ دوای ئه‌وه‌ ناوبراو له‌ترسی لێکۆڵینه‌وه‌ و ده‌ستگیر کردن له‌ ئێراق وون بوو و گوایه‌ بۆ هه‌نده‌ران بۆ به‌ریتانیا چووه‌.
ئێمه‌ له‌ماوه‌ی 3 مانگی رابردوودا به‌دوای ناوبراودا چووین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌ریتانیا هه‌ولی به‌دادگایی کردنی بده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا نه‌مانتوانیوه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی ناوبراو بدۆزینه‌وه‌ و تا ئێستا ڕوون نییه‌ له‌ کام ولات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو مرۆڤ دۆستێکی ئازادیخواز ده‌که‌ین که ‌هه‌رچی زانیاریان لایه‌ ئاگادارمان بکه‌نه‌وه، له‌ شوێنهه‌ڵگرتنی وه‌فیق سامه‌رائیدا یارمه‌تیمان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ هه‌موو لایه‌ک ناوبراو بده‌ینه‌ دادگا و به‌ سزای ڕه‌وای خۆی بگات.‌


ناوه‌ندی چاک
17-10-2007
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
تيبينى : ته نها به م ئادره سانه ده توانن په يوه نديمان پيوه بكه ن .

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *